گهڵايهك و هه‌زار دەرمان!
سپێناخ روهكێكي يه‌ك ساڵيه كه گهڵايهكي پان و سه‌وزي هه‌يه و كاتێك باس له كه‌مخوێني ده‌كرێت باش‌ترين روهك بۆ چاره‌سه‌ري ئه‌و دۆخه خواردني سپێناخه و پێويسته له‌گه‌ڵ ليمۆي ترش يان پرته‌قاڵ بخورێت.
ـ دژه شێرپه‌نجه‌يه:
سپێناخ به‌هۆي گه‌ڵاي سهوزيهوه خهسڵهتي دژه شێرپه‌نجه‌ي هه‌يه و رێگه له شێرپه‌نجه‌ي كۆڵۆن و گه‌ده و پرۆستات و قورگ و هه‌ناسه‌دان و منداڵدان و سيه‌كان و .. ده‌گرێت. به‌ڵام نابێت ئه‌وانه‌ي تووشي ئاوساني جومگه‌كان و به‌ردي زه‌رداو بوونه بيخۆن، چونكه ده‌بێته هۆي به‌رز بوونه‌وه‌ي رێژه‌ي نه‌خۆشيه‌كه‌يان.
ـ سپێناخ بۆ چاره‌سه‌ر كردني تينوێتي كاريگه‌ره و ئازاري قورك ناهێڵێت و شۆرباي سپێناخ له‌گه‌ڵ گشنيژ بۆ چاره‌سه‌ر كردني ژانه‌سه‌ر به‌سوده.
ـ كۆليسترۆڵي خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و باش‌ترين چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌وانه‌ي كه‌مخوێنن.
ـ سپێناخ سهوزهيهكي به‌سوده بۆ به‌هێز كردني ده‌ماره‌كان و به شێوه‌ي كوڵاو بۆ نه‌خۆشي تهنگهنهفهسي و گيراني ده‌نگ زۆر كاريگه‌ره.
ـ له‌ش له ژه‌هراوي بوون پاك ده‌كاته‌وه و بۆ دابه‌زاندني تا به‌سوده و هه‌وكردني بچووك چاره‌سه‌ر ده‌كات به‌تايبه‌تي هه‌و كردني سيه‌كان.
ـ سپێناخ و ته‌ندروستي ئێسك:
به‌هۆي بووني رێژه‌يه‌كي زۆري ڤيتامين K بۆ ته‌ندروستي ئێسك به‌سوده و به‌هێزي ده‌كات.
ـ سپێناخ و نه‌خۆشي دڵ و ده‌ماره‌كان:
بووني 2 ماده‌ي بتاكارۆتين و ڤيتامين Cوه‌ك دژه ئۆكسانێكي به‌هێز رێگه له رێژه‌ي زۆري كۆليسترۆڵي له‌ش ده‌گرن و رێگه له جه‌ڵته‌ي دڵ و مێشك ده‌گرێت.
ـ سپێناخ و قه‌بزي:
به‌هۆي بووني ريشاڵه‌كان خێرايي هه‌رسكردني خۆراك له گه‌ده‌دا زياد ده‌كات و بۆ ئه‌وانه‌ي دووچاري قه‌بزي ده‌بن زۆر به‌سوده.
ـ چه‌ند سودێكي تريي سپێناخ:
سپێناخ بۆ چاره‌سه‌ر كردني هه‌و كردن به‌سوده و چالاكي مێشك به‌هێز ده‌كات و بۆ ئه‌وانه‌ي كه دووچاري ئاوي مرواري چاو بوون به‌سوده و ته‌ندروستي چاوه‌كان ده‌پارێزێت.
ـ سپێناخ سه‌رچاوه‌يه‌كي گرنگي ڤيتامين A ، B3 ، C و ئاسن و پۆتاسيۆم و رێژه‌يه‌كي زۆري ريشاڵه.