بۆچى منداڵ په‌نجه‌ى ده‌مژێت؟
نه‌ريتي په‌نجه‌مژيني منداڵ يه‌کێکه له‌ونه‌ريته باوانه‌ي دايکان‌و باوکاني نيگه‌ران کردوه، به‌ڵام پسپۆڕێکي په‌روه‌رده‌ي ئه‌ڵماني «ئۆلريش گێرت» رونيکرده‌وه زۆربه‌ي جار منداڵان له رێگه‌ي ئه‌و نه‌ريته‌يانه‌وه به‌شوێن هێمني‌و ئارامي‌و حه‌وانه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن يان ده‌يانه‌وێت پارێزگاري له‌ده‌روني خۆيان بکه‌ن له‌يه‌کێک له‌کاريگه‌ريه ده‌ره‌کيه‌کان.
به‌شێک له پزيشکاني ددان پێيانوايه نه‌ريتێکي ناته‌ندروسته‌و زيان به‌ددان ده‌گه‌يه‌نێت، به‌ڵام شاره‌زاياني ده‌روني بۆچونيان وايه له‌سه‌ره‌تاي ساڵاني يه‌که‌مي منداڵيه‌وە هيچ گرفتێک دروستناکات.
ئه‌و پسپۆڕه هۆشداريدايه دايکان‌و باوکان له‌به‌کارنه‌هێناني کرده‌وه‌ي توندوتيژي بۆ کۆتايهێنان به‌و نه‌ريته‌ي منداڵه‌که‌يان‌و رايگه‌ياند «توندوتيژي له‌گه‌ڵ منداڵدا هيچ به‌رهه‌مێکي نابێت»، جه‌ختي له‌وه‌کردوه پێويسته باوکان‌و دايکان هه‌وڵي دۆزينه‌وه‌ي هۆکاري راسته‌قينه‌بده‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردني.
ئه‌گه‌ر رونبۆوه ئه‌و نه‌ريته به‌هۆي هه‌ستکردن به‌خه‌وتنه‌وه‌يه ئه‌وا پێويستي به‌يارمه‌تيدانه تاکو بخه‌وێت، ئه‌گه‌ر پێويستي به‌سۆزو خۆشه‌ويستي هه‌يه ئه‌و بکرێته باوه‌ش، به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵ ته‌مه‌ني گه‌وره‌بوو ئه‌وا
پێويستي به روني گفتوگۆي له‌گه‌ڵ بکرێت‌و له‌گه‌ڵي رێکبکه‌ون تاکو پله به‌پله لێي دوربکه‌وێته‌وه بۆ نمونه رێگه‌ي پێبدرێت به‌ته‌نها له‌کاتي چونه سه‌رجێگا ئه‌و کاره‌بکات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆکارانه چاره‌سه‌ري نه‌بوو ئه‌وا پێويسته له‌گه‌ڵ پزيشکێکي ده‌رونيدا راوێژ بکه‌ن بۆ دۆزينه‌وه‌ي رێگاچاره‌يه‌ک.
هاوڵاتي