سێ‌و به‌توێکڵه‌وه بخۆ
سێ‌و يه‌کێکه له‌وميوانه‌ى به‌شێوه‌کى فراوان له‌جيهاندا بايه‌خى پێده‌درێت چ له‌روى کشتوکاڵکردنه‌وه‌و چ له‌ڕوى خواردنيه‌وه چه‌ندين سودى به‌نرخ به‌جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌گه‌يه‌نێت، هه‌ربۆيه پزيشکه‌کان جه‌خت له‌وه‌ده‌که‌نه‌وه پێويسته رۆژانه سێ‌و بخورێت.
زۆرێک له‌خه‌ڵکى به‌رله‌خواردنى سێ‌و توێکڵه‌که‌ى لێده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وپاکردنه جه‌سته‌يان له‌چه‌ندين سودى گه‌وره بێبه‌ش ده‌کات له‌وانه:
1. ريشاڵ، سێوێکى قه‌باره مامناوه‌ند 4.4 گرام ريشاڵى تێدايه‌و 2.3 گرامى له‌توێکڵه‌که‌يدايه، به‌و واتايه‌ى پاکردنى سێ‌و له‌پێکهاته‌ى ريشاڵى که‌مده‌کاته‌وه که‌بۆکردارى هه‌رسکردن پێويسته.
2. ڤيتامينه‌کان، ئه‌گه‌رکێشى تويکڵى سێ‌و 8.4 ميليگرام بێت 6.4 ميليگرامى ڤيتامين C ه‌و له‌کۆى 98 يه‌که‌ى ته‌واو 61 يه‌که ڤيتامين A تێدايه.
3. گرفته‌کانى هه‌ناسه‌دان، توێژينه‌وه‌کان ئاشکرايانکردوه ئه‌و که‌سانه‌ى هه‌فتانه 5 سێ‌و ده‌خۆن له‌گرفتى هه‌ناسه‌دان دورن هۆکاره‌که‌شى بۆماده‌ى کويرسيتين ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌له‌توێکڵه‌که‌يدا هه‌يه.
4. به‌هێزکردنى مێشک، ماده‌ى کويرسيتين يه‌کێکه له‌جۆره‌کانى دژه‌ئۆکسيد‌و مێشک چالاک ده‌کات‌و پارێزگارى له‌شانه‌کانى ده‌ماغ ده‌کات‌و له‌نه‌خۆشيه‌کانى زهايمه‌ر دوريان ده‌خاته‌وه.
5. پارێزگاريکردن له‌شێرپه‌نجه، به‌شێک له‌وپێکهاتانه‌ى له‌توێکڵى سێودا هه‌يه ده‌توانێت ئه‌وخانانه له‌ناوببات دوچارى شێرپه‌نجه هاتون‌و رێگربێت له‌گه‌شه‌کردنيان، وه‌ک گرێى شێرپه‌نجه‌ى جگه‌رو قۆڵۆن‌و مه‌مک.
6. که‌مکردنه‌وه‌ى کێش، به‌هۆى بونى ماده‌ى Orsolic Acid له‌توێکڵى سێودا به‌ره‌نگارى قه‌ڵه‌وى‌و زيادبونى کێش ده‌بێته‌وه‌و رۆڵێکى گرنگ ده‌گێڕێت له‌بونيادنانى ماسولکه‌و سوتانى کالۆرى‌و چه‌وريه‌کان له‌جه‌سته‌دا.
هاوڵاتى