ئه‌و خۆراكانه‌ي ته‌مه‌ن درێژ ده‌كه‌ن
ـ سير بهۆي بووني پێكهاته‌ي ئهليسين تايبه‌تمه‌ندي ئه‌نتي بيوتيكي هه‌يه و ده‌بێته هۆي دابه‌زاندني په‌ستاني خوێن و ئاستي كۆليسرۆلي خوێن و رێگه له شێرپه‌نجه ده‌گرێت.
ـ پياز: خهسڵهتي دژه هه‌وكردني هه‌يه و باكترياكاني ده‌م و ددان و پوكه‌كان له‌ناو ده‌بات و به‌رگري له‌ش به‌هێز ده‌كات به‌تايبه‌تي له به‌رامبه‌ر تهنگهنهفهسي و زۆر بووني خانه شێرپه‌نجه‌ييه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
ـ زهردهچێوهو بيبه‌ري ره‌ش دژه ئۆكساني به‌هێزن و رێگه له شێرپه‌نجه و نه‌خۆشي دڵ ده‌گرن.
ـ سۆيا به‌هۆي پرۆتيني بهرزيهوه خۆراكێكي ته‌ندروسته بۆ له‌ش و چه‌ندين كانزا و ريشاڵ و ڤيتامينه‌كاني له‌خۆ گرتووه.
ـ قارچ يان كوارگ سيستمي به‌رگري له‌ش به‌هێز ده‌كات به تايبه‌تي له به‌رامبه‌ر شێرپه‌نجه‌كان.
ـ ميوه‌ي وه‌ك تووتڕك و توي فه‌ره‌نگي و تووي ره‌ش و ترێي ره‌ش دژه ئۆكسانن و ميوه سوورهكانيش رێگه له زه‌هايمه‌ر ده‌گرن و كۆليسترۆڵي و په‌ستاني خوێن داده‌به‌زێنن .
ـ چوكولاتهي تاڵ رێگه هيلاكي و نه‌خۆشي دڵ ده‌گرێت و دژه خهمۆكيه.
ـ ماسي ده‌وڵه‌مه‌نده به ئۆمێگا3 و سودي بۆ سيستمي ده‌ماره‌كاني هه‌يه و رێگه له شێرپه‌نجه ده‌گرێت.هه‌فته‌ي 2ـ3 جار ماسي بخۆن.
ـ زه‌نجه‌بيل: به‌هۆي دژه ئۆكساني ناويه‌وه به‌سوده بۆ رێگه گرتن له شێرپه‌نجه و نه‌خۆشي دڵ و رۆماتيزم و ئاوساني جومگه‌كان.
ـ چاي سه‌وز: دژه شێرپه‌نجه‌يه و رێگه له نه‌خۆشي دڵ و ده‌ماره‌كان ده‌گرێت و له‌ش له ژه‌هراوي بوون پاك ده‌كاته‌وه.
ـ دانه‌وێڵه‌كان: ده‌وڵه‌مه‌نده به ريشاڵه‌كان و نان و برنج و... پێويسته له سيستمي خۆراكي رۆژنهتان بگونجێنن.
ـ زه‌يتي زه‌يتون: ماده‌ي سه‌ره‌كي خۆراكيه و هاوسه‌نگي له‌نێوان ئۆمێگا3 و 6 راده‌گرێت و رێگه له نه‌خۆشي دڵ ده‌گرێت.
ـ برۆكلي و سه‌وزه‌كان و ته‌ماته و بيبه‌ر و چه‌وه‌نده‌ر و كوله‌كه بۆ ته‌ندروستي له‌ش پێويستن و به‌هۆي رێژه‌ي كه‌مي كالۆري ناويانه‌وه، رێژه‌يه‌كي زۆري ريشاڵ و ڤيتامينه‌كاني له‌خۆ گرتووه. پێويسته رۆژانه 2 جار له سيستمي خۆراكيتان بيكونجێنن.