ئاوي سارد بخۆينه‌وه يان گه‌رم؟
وه‌ك ده‌زانن خواردنه‌وه‌ي ئاو بۆ ته‌ندروستي له‌ش زۆر گرنگه. ئاو ماده خۆراكيه‌كان به گشت له‌شمان ده‌گه‌يه‌نێت و ژه‌هره‌كان له ئۆرگانه‌كاني له‌ش ده‌داته ده‌ره‌وه و شێي پێويستي به‌شێك له ئه‌نداماني له‌ش وه‌ك لوت و قورگ دابين ده‌كات.
به گشتي خواردنه‌وه‌ي ئاوي شله‌تێن و سارد هه‌ر دووكيان سودمه‌ندن، به‌ڵام باشتروايه له كاتي خواردنه‌وه‌يان چه‌ند خاڵێك له‌به‌ر چاو بگرين.
ـ ئاوي گه‌رم و سارد هه‌ر دووكيان به پێي پێويست ئاوي له‌ش دابين ده‌كه‌ن و پله‌كه‌ي له‌سه‌ر تواناي له‌ش بۆ هه‌ڵمژيني كاريگه‌ري نييه.
ـ زۆربه‌ي پێيان خۆشه كه ئاوي فێنك يان سه‌هۆڵاو بخۆنه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆ نه‌هێشتني تينوێتي و دابين ئاوي له‌ش ئاوي فێنك ده‌خۆنه‌وه.
ـ باشتر وايه له خواردنه‌وه‌ي ئاوي گه‌رم كه راسته‌وخۆي له به‌لوعه دێت، دوور بكه‌ونه‌وه، چونكه ئاوي گه‌رمي به‌لوعه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاوي ساردي هه‌مان به‌لوعه خڵته‌ي زۆرتري هه‌يه.
ـ ئاوي گازداريش به هه‌مان رێژه‌ي ئاوي بێ گاز ئاوي ده‌توانێت ئاوي پێويستي له‌شمان دابين بكات، به‌ڵام به‌هۆي ئه‌وه‌ي كاريگه‌ريه‌ي له‌سه‌ر گه‌ده دايده‌نێت، كه‌متر هه‌ست يه تينوێتي ده‌كه‌ين.
ـ كاتێك تووشي هه‌ڵامه‌ت يان هه‌وكردني كۆئه‌ندامي هه‌ناسه ده‌بن، باشتر وايه ئاوي شله‌تێن بخۆنه‌وه.