• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 368
  • پێنج شەممه 8/12/1392
  • رۆژژمێر :

شێلم بۆ هەموو دەردێك دەرمانە

پسپۆڕاني خۆراك دەڵێن دەبێت شێلم بەتوێڵكەوەو بەبێ قاشكردن و بەشێوەي كو‌ڵاندني هەڵم ئامادە بكرێت، تاوەكو سودەكەي لەناو نەچێت.

شێلم لەو سەوزانەيە كەمادەي كانزايي زۆري تێدايە لەبەر ئەوەيە بۆ زۆربەي نەخۆشيەكان بەكاردێت. كەگرنگترينيان ئەمانەن:

1- كالسيۆم و مەنگسيۆم: لەگرنگترين ئەم كانزايانەيەو بۆ گەشەي ئێسقانەكان بەتايبەتي لەنەوجەوانان و خانماني دووگيان و كچاندا بەسودە.

2- پۆتاسيۆم: پۆتاسيۆمي ناو شێلم بۆ رێكخستني پەستاني خوێن بەسودەو فسفۆرو ئارسينك بۆ بەهێزكردني خڕۆكە سپيەكان و سيستمي بەرگري لەش و هەڵامەت بەسودە.

3- ڤيتامين B: شێلم رێژەيەكي زۆري لە ڤيتامين  Bتێدايە‌و ئەسيد فوليكي ناوي چارەسەري كەمخوێني دەكات و فرەكانزاي ناوي رێگە لەگشت جۆرەكاني شێرپەنجە دەگرێت.

4- بۆ پاككردنەوەو بەهێزكردني سيستمي بەرگري لە بەرامبەر نەخۆشيەكاني هەوكردن بەسودە.

5- گۆگرد‌و ڤيتامين C: گۆگردو ڤيتامين C و ريشاڵەكاني ناو شێلم رێگە لە شێرپەنجەي ريخۆڵە دەگرێت‌و بۆ چارەسەري شەكرەو بەردي گورچيلە كاريگەرە.

6- ڤيتامين A : بۆ چارەسەري شەوكوێري و بەهێزكردني بيرەوەري و چارەسەري كۆكە بەسودە.

7- شێلم لەو سەوزانەيە كە كالۆري كەمي تێدايە، بۆيە بۆ مەبەستي دابەزاندني كێش لەسيستمي خۆراكي دادەنرێت.

8- بۆ قڵيشاني پێ‌: كوڵاندني و لێداني لە پاني پێ چارەسەري قڵێشاني پێ دەكات.

ئومێد حسين

سەرچاوە: تەندروستي كۆمەڵ