• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 203
  • یەكشەممه 11/12/1392
  • رۆژژمێر :

ئەو خۆراكانەي لە رەقبووني خوێنبەرەكان دەپارێزيت؟

 

رەقبووني خوێنبەرەكان يەكێكە لەو گرفتانەي لە ئێستادا تووشي مرۆڤ دەبێت بەهۆيەوە كەسەكە گيان لەدەست دەدات ،پزيشكانيش هەميشە هۆشداري دەدەن مرۆڤ زانياري تەواوي لەسەر ئەو خۆراكانە هەبێت كە دەيان خوات ،هەروەها زيادەڕۆيي نەكردن لە خواردن چونكە هەندێك خواردن بە كەمخواردنيشيان زيان بە مرۆڤ دەگەيەنن ،بۆ ئەوەشي لە گرفتي رەقبووني خوێنبەرەكان بەدووربيت ئەوا ئەم خاڵانەي خوارەوە جێبەجێ بكە :-

•           دووركەوتنەوە لە خواردنەوە غازيەكان: بەپێي دواين ئامار بڵاوكراوەتەوە ساڵانە 180 هەزار كەس لە جيهاندا بەهۆي بەكارهێناني خواردنەوە غازيەكان لە جيهاندا گيان لەدەست دەدەن ،لەو ژمارەيەش 45 هەزاريان بەهۆي نەخۆشييەكاني دڵەوە گيان لەدەست دەدەن ، جگە لەوەش خواردنەوە غازيەكان دەبنە هۆي بەرزبوونەوەي رێژەي شەكرلە خوێندا و هەروەها چينێك لە پرۆتين و چەوري لە بۆريەكاني خويندا،هاوكات بەپێي توێژينەوەيەكي نوێ لەلايەن زانكۆي هارفاردەوە ئەنجامدراوە و لەو توێژينەوەدا زياتر لە 4 هەزار پزيشك و 8 هەزار و 800 نەخۆش بەشداريان تێداكردووە دەركەوتووە :

- ئەو خانمانەي رۆژانە دووجار لە خواردنەوە غازيەكان دەخۆنەوە زياتر تووشي نەخۆشي شەكرە دەبن بەرێژەي 40% بەبەراورد بەو خانمانەي خواردنەوە غازيەكان ناخۆنەوە .

-           ئەو پياوانەي رۆژانە خواردنەوە غازيەكان دەخۆنەوە زياتر تووشي نەخۆشيەكاني دڵ دەبن بەراورد بەرێژەي 20% ي بەراورد بەو پياوانەي خواردنەوە غازيەكان ناخۆنەوە .

•           زەيتي زەيتون :بەيەكێك لە سەرچاوە دەوڵەمەندەكاني ترشە چەوريەكان و تێرەكان دادەنرێت كە چەوريەكي بەسودە بۆ تەندروستي دڵ و رەقبووني خوێنبەرەكان و توانەوەي چەوري ،هەروەها زەيتي زەيتون هەندێك لە دژە ئۆكسيدەكان تێدايە كە سودێكي گرنگي هەيە بۆ تەندروستي دڵ و خوێنبەرەكان و جۆرەكاني شێرپەنجە .

•           سەوزە : يەكێكە لە دەرمانە راستەقينەكان بۆ لاشەي مرۆڤ ،ئەمەش بەهۆي دەوڵەمەندي سەوزەكان بە خۆراكە رووەكيەكان و ڤيتامينات و كانزا و ريشاڵەكان كە هەموو ئەمانەش بەسودن بۆ تەندروستي دڵ ،بيبەر بە سەرچاوەيەكي باشي ڤيتامين B- B6 كە ئەم ڤيتامينانەش يارمەتي دابەزيني ترشي ئەميني هۆمۆسيستين (كە جۆرە ترشێكي ئەميني پەيوەستە بە نەخۆشييەكاني دڵ ) و هەروەها يارمەتي نەماني پرۆتيني خراپبوو دەدات ،گێزەر و تەماتەش دەولًەمەندن بە كارۆتين و دژە ئۆكسيدەكان .

•           گژوگيا و بەهارات : يەكێك لە ئاسانترين رێگاكان بۆ پارێزگاريكردن لە تەندروستي دڵ زيادكردني گژوگيا و بەهاراتەكانە بۆ ژەمە خۆراكيەكاني رۆژانە لەبەرئەوەي هەمان ئەو مادە كيمياييانەي تێدايە كە بۆ مەبەستي پارێزگاريكردني رووەك لە نەخۆشييەكان بەكاردەهێندرێت ،هەروەها بەهۆي بووني مادەي (allium ) لە سيردا يارمەتي دابەزيني رێژەي شەكر دەدات لە خوێندا  و هەروەها پەستاني خوێن دادەبەزێنێت و دڵيش لە نەخۆشييە مەترسيدارەكان دەپارێزێت .

•           لە گرنگترين ئەو بەهاراتەنەي بەسودن بۆ رێگري لە رەقبووني خوێنبەرەكان :

•           زەردەچەوە : دەوڵەمەندە بە Curcumin كە يارمەتي دابەزيني كۆليسترۆڵ و چەوري دواني و شەكر لە خوێن دەدات .

•           زەنجەبيل باشترين خۆراكە دژي هەڵئاوسان .

•           دارچيني : يارمەتي باشتر رۆيشتن و پاڵپێوەناني خوێن دەدات و هەروەها يارمەتي پاراستني رێژەي شەكر لە خوێن دەدات و لە ئاستێكي ئاساييدا دەيهێڵێتەوە .

SNN – بەشي تەندروستي