به ليمۆ لەشت لە ژەهرەكان خاوێن بكەوه
ليمۆ دەرمانخانەيەكي سروشتيە بۆخۆي، چونكە سودەكاني زۆرن و تەندروستيت لەزۆر لاوە باشتر دەكات، بۆيە خواردني ليمۆ پێويستە و دەبێ لە هەموو ژەمەكانتدا هەبێت. لە دوايەمين لێكۆڵينەوەشدا دەركەوتوە ليمۆ دەمارەكانت بەهێز دەكات و خوێن و لەش لە پاشەڕۆ ژەهراويەكان پاك دەكاتەوە، بەمەش دەتپارێزێت لەنەخۆشي جەڵتەي دڵ و نەخۆشيەكاني دڵ.
هەروەها ليمۆ سەرچاوەيەكي باشي پۆتاسيۆمە، كە بەرگري لەشت بەهێزدەكات.
لەباشيەكاني تري دەوڵەمەندە بە ڤيتامينەكاني B-C لەگەڵ كالسيۆم پۆتاسيۆم و ڕيبۆفلانين، كە وەك چارەسەرە بۆ نەخۆشي ئەسكەرپوت (نەخۆشي خوێنبەربوون لەژێر پێست) هەروەها خواردني ليمۆ بەيانيان باشە بۆ جگەر. لەباشيەكاني تريشي بۆ هەوكردني قورگ و هەڵامەت و سەرمابوون و بريني گەدە و كۆلۆن و نەخۆشيەكاني سنگ وەك كۆكە و هەوكردني سيەكان بەسوودە.
ئیستا نیوز