سودەكاني خورادنەوەي ئاو لەبەيانياندا
خواردنەوەي كوپێك ئاوي شلەتێن لەگەڵ تێكەڵكردني كەمێك ئاوي ليمۆ لەبەيانياندا، چەندين سودي تەندروستي بۆجەستە هەيە.
سوودەكاني خواردنەوەي ئاو لەبەيانياندا:
1- باشتركردني كراداري هەرسكردن: ئەو گيراوەيە دەبێتەهۆي بەرهەمهێناني زياتري زەرداوەي جگەر كەدەبێتەهۆي يارمەتيداني كرداري هەرسكردن، جگەلەوەش بڕێكي زۆر كانزاو ڤيتاميني تێدايەو دەبێتەهۆي پاكردنەوەي گەدە لەپاشماوە زيانبەخشو ژەهراويەكان.
2- پاكردنەوەي جەستە لەمادە ژەهراوەيەكان: گيراوەي ليمۆ دەبێتەهۆي زيادكردني ميزكردنو يارمەتي پاكردنەوە خێراي جەستە دەدات لەژەهراوي بوونو فرمانەكاني جگەر چالاك دەكات.
3- بەهێزكردني كۆئەندامي بەرگري: بوني ڤيتامين C چەكێكي بەهێزە بۆ بەرەنگاربوونەوي نەخۆشيەكاني سەرما.
4- چارەسەركردني نەخۆشيەكاني پێستي دەموچاو: وەك كەمكردنەوەي چرچ بوني پێستو لەناوبردني ئەو ميكرۆبانەي دەبنەهۆي دروستبوني زيپكەو نەخۆشيەكاني پێست.
5- نەهێشتني بۆني ناودەم: گيراوەي ليمۆ ئازاري ددانو پوك كەمدەكاتەوەو ئەو بەكتريايە لەناو دەبات كەدەبێتەهۆي بۆني ناودەم.
6- هەستكردن بەچالاك بوني جەستە: زۆرێك لەنەخۆشيەكان لادەباتو زياتر جەستە هەست بەحەوانەوە دەكات.
7- چارەسەركردني خێرا: بەهۆي بوني "ترشي ئەسكۆربيك" تواناي ساڕێژكردني خێراي برينەكاني هەيەو تەندروستي ئێسك دەپارێزێتو رێگردەبێت لەبڵاوبوونەوەي ميكرۆبو بەكتريا.
تەندروستي گشتي