رێگەيەكي ئاسان بۆ دابەزاندني كێش
يەكێك لە باشترين جۆري ئەو پارێزكردنانەي لە ئێستادا بەشێوەيەكي بڵاو پشتي پێدەبەسرێت پارێزكردنە بە پرتەقاڵ و ئەم جۆرە پارێزكردنەش تەنها بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێـت ،ئەم جۆرە پارێزكردنەش سودي هەيە بۆ نەهێشتني ژەهري ناولەش و جگە لەوەش رێگەيەكي ئاسانە بۆ دابەزاندني يەك كيلۆ لە كێش لەماوەي دوو رۆژدا ،بەمەرجێك بەباشي پەيڕەوي پارێزكردنەكە بكرێت وەك خۆي جێبەجێ بكرێت .
رۆژي يەكەم :
• ژەمي بەياني : دوو كوپ شەربەتي پرتەقاڵ بۆ كۆتايهێنان بە ژەهراويبووني لەش +پرتەقاڵي پارچە پارچەكراو + پارچەيەك سەموني توست + هێلكەي كوڵاو بە بێ خوێ .
• ژەمي نێوان بەياني و نيوەرۆ : خواردنەوەي يەك كوپ شەربەتي پرتەقاڵ .
• ژەمي نيوەرۆ : خواردني پرتەقاڵ بەپێي ويستي خۆت + پارچەيەك سەموني توست + سنگي مريشكي برژاو .
• ژەمي نێوان نيوەرۆ و ئێوارە : خواردنەوەي يەك كوپ شەربەتي پرتەقاڵ .
• ژەمي ئێوارە : خواردني پرتەقاڵ بە ويستي خۆت + پارچەيەك سەموني توست
• ژەمي پێش خەوتن : خواردنەوەي يەك كوپ شەربەتي پرتەقاڵ .
رۆژي دووەم :
• ژەمي بەياني : كوپێك شەربەتي پرتەقاڵ + كوپێك شير لەگەڵ پرتەقاڵ
• ژەمي نێوان بەياني و نيوەرۆ : خواردنەوەي يەك كوپ شەربەتي پرتەقاڵ .
• ژەمي نيوەرۆ : سێ پرتەقاڵ + 5 هەنجيري وشكراو + هێلكەي كوڵاو
• ژەمي نێوان نيوەرۆ و ئێوارە : خواردنەوەي يەك كوپ شەربەتي پرتەقاڵ .
• ژەمي ئێوارە : پارچەيەك سەموني توست + كەوچكێكي بچووك پەنيري سپي
• ژەمي پێش خەوتن : خواردنەوەي يەك كوپ شەربەتي پرتەقاڵ .
تهندروستي
SNN – بەشي تەندروستي