خۆشتن بۆ دابه‌زاندني فشاري خوێن
به‌پێي دهرهنجامي چه‌ند توێژينه‌وه‌يه‌كي زانستي خۆشتن به‌ئاوي گه‌رم و سارد يارمه‌تيده‌ره لهچارهسهركردني فشاري خوێني درێژخايه‌ندا، ئه‌مه‌ش به‌ماناي ئه‌وه‌ي خواردني ده‌رمان كه‌متر ده‌كرێته‌وه، به‌پێي توێژينهوهكانيش ئه‌م چاره‌سه‌ره له‌سه‌ر (70%)ي نه‌خۆشه‌كان سه‌ركه‌وتني به‌ده‌ستهێناوه.
بۆيه پزيشكاني نه‌خۆشخانه‌ي (ئيمانويل) لهبهرلي پشتيان به‌و رێگه‌يه به‌ست بۆ چاره‌سه‌ري فشاري خوێن. ئه‌وه‌ش ده‌بێ مرۆڤ هه‌فته‌ي دوو جار بۆماوه‌ي 45 خولهك لهحهوزي خۆشتندا خۆي بشوات، به‌مه‌رجێك ئاوه‌كه گه‌رم بێت و حه‌وزه‌كه‌ش فراوان بێ تا جێي سه‌ر تا به‌ر پێ ببێته‌وه، چونكه گهرمييهكه ده‌بێته هۆي فراوانبووني مولولهكاني خوێن.
هاوكات (پرۆفيسۆر ميشالسين) شاره‌زاي بواري پزيشكي گشتي رايگه‌ياندوه ئه‌و شێوازه هاني له‌ش ده‌دات كهچهندين هۆرمۆن ده‌ربدات له‌له‌شدا كههاوكاردهبێ لهزياتر ميزكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ي فشار له‌سه‌ر دڵ .
ئه‌و پرۆفيسۆره ئاماژه‌ي بهوهشكردوه كهئاوي ساردكردن به‌سه‌ر قاچ و قۆڵدا هاوكار ده‌بێ له‌كه‌مكردنه‌وه‌ي فشارهكهدا، ئه‌وه‌ش ده‌بێ له‌به‌يانياندا بكرێت يان يهكسهر له‌دواي له‌خه‌و هه‌ستاندن بێت.
ته‌ندروستي
SNN-زانست