پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( د. خ ) وه خۆپارێزي و ژياني ساکار
خۆپارێزي و ژياني ساکار له بنه‌ماکاني ژياني ئه‌و بوو . نان خواردني ساکار بوو ، جل پۆشيني ساکار بوو وه ڕێ کردني ساکار بوو . ژێره خهري زۆرتر حه‌سير بوو ، له سه‌ر زه‌وي داده‌نيشت ، به ده‌ستي خۆي شيري دهدۆشي وه به بێ کۆپان و مێخه‌ک سواري وڵاخ ده‌بوو وه له‌وه‌ي که که‌سێک له تهنشتيهوه به پێ ڕێکردايه به تۆندي به‌رگري ده‌کرد . زۆربه‌ي خواردني ناني جۆ و خۆرما بوو . به ده‌ستي خۆي پێڵاو و جلهکاني پينه ده‌کرد . له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له ههژاريدا ده‌ژيا لايه‌نگري هه‌ژاري نه‌بوو ؛ ماڵ و سه‌روه‌ت و ساماني بۆ خه‌رج کردن له ڕێگاي چاکه‌دا بۆ کۆمه‌ڵگه به که‌ڵک ده‌زاني ، و ده‌يگۆت :
(( نعم المال الصالح للرجل الصالح . ))
واته : چه‌نده جوانه ماڵ‌و سهروتێ که له ڕێگاي سهرعي به ده‌ست هاتبێت بۆ که‌سێ که شياوي بێت و بزانێ چۆن سهرفي بکات .
وه هه‌روه‌ها ده‌يگۆت :
( ( نعم العون علي تقوي الله الغني . ))
ماڵ‌و سه‌روت يارمهتيدهرێکي چاکه بۆ پارێزگاري .
پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( د. خ ) پێي خۆش بوو به حه‌ڵقه له مهجلێسێکدا دانيشن ، بۆ ئه‌وه‌ي خوار و ژووري نه‌بێ ؛ فه‌رماني ئه‌دا و دووپاتي ئه‌کرد هه‌رکاتێ ده‌چنه نێو دانيشتنێک هه‌ر جێگاێيک خاڵي بوو دانيشن ، جێاگێيک بۆ خۆتان دياري مه‌که‌ن و تێ مهکۆشن بۆي ؛ ئه‌گه‌ر بچواێيته نێو دانيشتنێک پێي خۆش نه‌بوو که‌سێک له به‌ري هه‌ستێ ، هێندێ جار ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌ڵده‌ستا به‌ري ده‌گرت و دهيفهرمو دانيشن ئه‌وه ڕێ و ڕه‌سمي عهجهمهکانه ، ڕێ و ڕه‌سمي ئێرانيهکانه .
هه‌روه‌ها ده‌يگۆت : هه‌رکاتێ ده‌چنه نێو دانيشتنێک هه‌ر جێگاێيک خاڵي بوو دانيشن ، نه ئه‌وه‌ي که که‌سێک ناچار که‌ن هه‌ستێ بۆ ئه‌وه‌ي که‌سێکي ديکه له سه‌ره‌وه دابنيشێ . ئاييني ئيسلام ئه‌م شتانه‌ي نيه . مۆسڵامنێکي هه‌ژار و جل دڕا‌و هاته ناو ، له ته‌نيشتي پياوێک له گه‌وره‌کان جێاگي خاڵي بوو ، له‌وێ دانيشت . هه‌ر که دانيشت ، ئه‌و که‌سه له ڕووي کرده‌وه‌ي جاهێلي خۆي کۆ کرده‌وه و چوه ئه‌ولا . پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( د. خ ) زاني ، ڕووي کرده ئه‌و که‌سه وه گۆتي بۆ ئه‌و کاره‌ت کرد ؟ ! له‌وه ترساي که شتێک له ماڵ‌و سهروتهکهت بچهسثێ به‌و ؟ نه ئه‌ي پێغه‌مبه‌ري مه‌زني خوا ( د. خ ) . که وايه بۆچ ئه‌و کاره‌ت کرد ؟ هه‌ڵه‌م کرد ، بۆ قه‌ره‌وي ئه‌و هه‌ڵه‌يه ئه‌وه هه‌ر ئێستا نيوه‌ي داراێي و سامانه‌که‌م به‌خشي به‌م برا مۆسڵمانم . گۆتيان به‌و هه‌ژاره : ده‌ي ئێستا ئه‌و به‌خششه وه‌ربگره ، گۆتي نا ، گۆتيان : تۆ هه‌ژاري ، بۆ وه‌ري ناگري ؟ گۆتي : وه‌ري ناگرم بۆ ئه‌وي ئه‌ترسم منيش رۆژێک وه‌کوو ئه‌وم لێ بێت تووشي خۆ به‌زل زانين بم .
ئيسلام له ئاساري شه‌هيد مۆتههههري ( ر .خ ) بهرگي يه‌که‌م