چارەسەري سرووشتي بۆ قڵيشاني پاژنەي پێ
كێشەي قڵيشاني پێستي پاژنەي پێ يەكێكە لەو كێشانەي زۆربەي ژنان و پياوان تووشي دەبن و نازانن چۆن چارەسەري بكەن، بەڵام پزيشكەكان ئاماژە بۆ چەند چارەسەرێكي سرووشتي دەكەن كە قڵيشاني پاژنەي پێ ناهێڵێت و ئەوانيش بريتين لەمانەي خوارەوە:
-مۆز: پێويستە مۆزەكە بكەيت بە هەوير و بۆماوەي (10-15) خوولەك بە قڵيشاوييەكەوە بمێنێتەوە و دواتر بە ئاوي گەرم بيشۆ، دواي شووشتنەكە (10) خوولەك لە ئاوي ساردا بيهێڵەرەوە و پێويستە ڕۆژانە ئەم پرۆسەيە دووبارە بكەيتەوە تا قڵيشانەكەت نامێنێت.
-ئاوي ليمۆ: دەتوانيت ماوەي چەند ڕۆژێك پێيەكانت بۆماوەي (10-15) خوولەك لە ئاوي ليمۆدا بهێڵيتەوە و دواتريش بيشۆ و قڵيشي پاژنەت چارەسەر دەكات.
-هەنگوين: ڕۆژانە بڕێكي كەم لە ئاوي گەرم لەگەڵچەند كەوچكێك هەنگويندا تێكەڵ بكە و بۆماوەي (15) خوولەك پێيەكانتي تێدا بهێڵەرەوە و دواتر بە ئاوي گەرم پێيەكانت پاكژ بكەرەوە.
-خوێياو: ڕۆژانە پێيەكانت لەناو گيراوەي ئاو و خوێدا دابنێ و پێويستە بۆماوەي (15) خوولەك بمێنێتەوە و دواتر پێيەكانت پاك بكەرەوە.
تهندروستي
SNNC