ئاکار
1- خۆڕاگري :
له ناسيني خۆڕاگري ئه‌و حه‌زره‌ته ، پاڕانه‌وه‌ي ئه‌و بۆ جلوودي له لاي مه‌ئموونه‌وه به‌سه بۆ به‌ڵگه . جلوودي ئه‌و که‌سه بوو که به فرماني هاروونه ڕه‌شيد هات بۆ مه‌دينه بۆ ئه‌وه‌ي جلي ئافره‌تانه‌ي بنه‌ماڵه‌ي ئه‌بو تالێب بگرێت و له‌به‌ر هيچ يه‌ک ئه‌واندا جگه له يه‌ک جل نه‌ێيڵێت . ئه‌و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ي گرت له به‌يعه‌تي خه‌ڵکي ل گه‌ڵ ئيمام ڕه‌زا ( ع) .
دوايان مه‌ئموون خستيه به‌نديخانه و دواي ئه‌وه که دوو که‌سي ئێعدام کردبوو ئه‌ويشي بانگ کرد . ئيمام ڕه‌زا ( ع) گۆتي به مه‌ئموون : ئه‌ي ئه‌ميري بڕواداران ! له‌م پيره پياوه ببووره له به‌ر من ! جلوودي واي زاني که ئه‌يه‌وێ تۆڵه‌ي لێ بسێنێت .
مه‌ئمووني سوێند دا که گوێ نه‌دا به قسه‌ي ئيمام ڕه‌زا ( ع) مه‌ئموونيش گۆتي : به خوا سوێند ده‌خۆم که پاڕانه‌وه‌ي ئه‌و سه‌باره‌ت به تۆ وه‌رناگرم و فرماني دا که بيکۆژن .
2- خۆ به که‌م زانين :
له به‌شي تايبه‌ييه‌کان و ئاکاري ئيمام ڕه‌زا ( ع) له زماني ئيبراهيمي کۆڕي عه‌بباسه‌وه گێڕاندمانه‌وه که گۆتي : کاتێک ئيمام ڕه‌زا ( ع) ته‌نيا بوو و نانيان بۆ ده‌هێنا نۆکه‌ره‌کان و پاسه‌واناني بانگ ده‌کرد دايده‌نان له سه‌ر سفره و له گه‌ڵيان ناني ده‌خوارد .
هه‌روه‌ها له ياسر نۆکه‌ري ئيمام ڕه‌زا ( ع) ده‌گێڕنه‌وه که گۆتوويه‌سي : کاتێک ئه‌و حه‌زره‌ته ته‌نيا ده‌بوو هه‌موو نۆکه‌ران و خزمه‌تکاران و پاسه‌وانه‌کاني کۆ ده‌کرده‌وه ، له گه‌وره و بچووک ، ده‌گه‌ڵيان داده‌نيشت به قسه . . کۆله‌يني له کافيدا به گيڕانه‌وه له پياوێکي به‌ڵخي ده‌ڵێت : له سه‌فه‌رێکدا بۆ خۆراسان له گه‌ڵ ئيمام ڕه‌زا ( ع) بووم . ڕۆژێک داواي ناني کرد و نۆکه‌ره ڕه‌ش پێسه‌کانيشي له گه‌ڵ خۆي له سه‌ر سفره دانا بۆ خواردن .
يه‌کێک له هه‌ڤاڵه‌کاني ئيمام ڕه‌زا ( ع) پێي گۆت : خۆزگه ئه‌وانت جيا ده‌کرده‌وه له کاتي نان خواردن . فه‌رمووي : خواي گه‌وره يه‌کێکه و دايک و باوکيش يه‌کێک . وه ڕێزي مرۆڤه‌کان به پێي کرده‌وه‌ي ئه‌وانه .
3- ئاکاري چاک :
له ئيبراهيمي کۆڕي عه‌بباسه‌وه ده‌گێڕنه‌وه : ئيمام ڕه‌زا ( ع) به قسه هيچ که‌سي وه‌ره‌س نه‌ده‌کرد و قسه‌ي که‌سي نه‌ده‌پچراند تا ئه‌و که‌سه خۆي قسه‌که‌ي ته‌واو ده‌کرد . داخوازي هه‌ر که‌سێکي که بۆ ئه‌نجام بدرايه ڕه‌د نه‌ده‌کرد . پاي ڕانه‌ده‌کێشا و هيچ که‌س ڕووبڕووي که‌سێک پاڵي نه‌ئه‌داوه ، و جوێن‌و قسه‌ي خراپي به نۆکه‌ران و خزمه‌تکاراني نه ئه‌دا . ئه‌وي ده‌مي تف نه‌ده‌کرد سه‌ر زه‌وي و له پيکه‌نيندا قاقاي نه‌ده‌کرد ، به‌ڵکوو بزه‌ي ده‌کرد .
کۆله‌يني له کافيدا ده‌گێڕێته‌وه که مێوانێک هات بۆ لاي ئيمام ڕه‌زا ( ع) . ئيمام ڕه‌زا ( ع) شه‌و له لاي مێونه‌که‌ي دانيشتبوو له گه‌ڵي قسه‌ي ده‌کرد که له ناکاو چراکه‌ي خراپ بوو . پياوه مێوانه‌که ده‌ستي برد چراکه درۆست بکات به‌ڵام ئيمام ڕه‌زا ( ع) له‌و کاره مه‌نعي کرد و نه‌يهێشت و خۆي ده‌ستي کرد به چاک کردنه‌وه‌ي چراکه .
دويان فه‌رمووي : ئێمه گه‌لێکين که ئيشه‌کانمان ناده‌ينه ميوان .
هه‌روه‌ها کۆله‌يني له کافيدا له ياسر و نادر خزمه‌تکاراني ئيمام ڕه‌زا ( ع) ده‌گێڕێته‌وه : ئه‌بۆلحه‌سه‌ن ، ( ع ) ، به ئێمه‌ي فه‌رموو : ئه‌گه‌ر من له سه‌ر سه‌رتانه‌وه بووم و ئێوه خه‌ريکي خواردن بوون هه‌ڵنه‌ستن ، و زۆر کات بوو که ئيمام ڕه‌زا ( ع) يه‌کێک له ئێمه‌ي بانگ ده‌کرد کاتێک ئه‌مان گۆت نان ده‌خوات ، ده‌يفه‌رمو : ده‌ي لێيگه‌ڕن با نانه‌که‌ي بخوات .
4- دڵئاوائي و به‌خشه‌نده‌يي :
يه‌کێک له شاعێران به نێو ئيبراهيمي کۆڕي عه‌بباسي سوولي هاته خزمه‌ت ئيمام ڕه‌زا ( ع) و ئيمام 10 هه‌زار دراوي پێ دا که ناوي خۆي له سه‌ري درا بوو . هه‌روه‌ها ئيمام ڕه‌زا ( ع) 300 دينار ي به خه‌ڵات دا به ئه‌بونواس و له به‌ر ئه‌وه‌ي که ئيتر پاره‌ي نه‌بوو پێي بدات هێسره‌که‌سي دا به‌و . هه‌روه‌ها 600 ديناري دايه دێعبلي خه‌زاعي له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داواي لێ بۆردني لێ کرد .
له ناسيني خۆڕاگري ئه‌و حه‌زره‌ته ، پاڕانه‌وه‌ي ئه‌و بۆ جلوودي له لاي مه‌ئموونه‌وه به‌سه بۆ به‌ڵگه . جلوودي ئه‌و که‌سه بوو که به فرماني هاروونه ڕه‌شيد هات بۆ مه‌دينه بۆ ئه‌وه‌ي جلي ئافره‌تانه‌ي بنه‌ماڵه‌ي ئه‌بو تالێب بگرێت و له‌به‌ر هيچ يه‌ک ئه‌واندا جگه له يه‌ک جل نه‌ێيڵێت . ئه‌و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ي گرت له به‌يعه‌تي خه‌ڵکي ل گه‌ڵ ئيمام ڕه‌زا ( ع) .
له مه‌ناقب له ياقووبي کۆڕي ئيسحاق نه‌و به‌ختي ده‌گێڕنه‌وه که گۆتي : پياوێک گه‌يشته ئيمام ڕه‌زا ( ع) و گۆتي : به ئه‌نداه‌ي پياوه‌تيت پێم ببه‌خشه . ئيمام ڕه‌زا ( ع) گۆتي : به‌و ئه‌ندازه‌م نيه . پياوه‌که گۆتي : به ئه‌ندازه‌ي پياوه‌تي خۆم پێم ببه‌خشه . ئيمام ڕه‌زا ( ع) فه‌رمووي : ئه‌ي غۆڵام 200 ديناري پێ بده .
هه‌روه‌ها له مه‌ناقب له ياقووبي کۆڕي ئيسحاق نه‌و به‌ختي ده‌گێڕنه‌وه که ئيمام ڕه‌زا ( ع) له ڕۆژي عه‌ره‌فه‌دا ته‌واوي دارايي خۆي به‌خشي به هه‌ژاران . فه‌زلي کۆري سه‌هل پێي گۆت : ئه‌وه زيانه . ئيمام ڕه‌زا ( ع) فه‌رمووي : نا ئه‌وه سووده . هه‌ر شتێ که پێوه‌ندي به پاداشت و ڕێزوه پێ به زياني مه‌زانه .
کۆله‌يني له کافيدا له ئه‌ليه‌سه‌عي کۆري حه‌مزه ده‌گێڕێته‌وه : له دانيشتنێکي ئيمام ڕه‌زا ( ع) بووم . خه‌ڵکێکي زۆر به ده‌وري ئه‌ودا حه‌ڵقه‌يان دابوو و سه‌باره‌ت به حه‌رام و حه‌ڵاڵ پرسياريان لێده‌کرد که له ناکاودا پياوێکي باڵا به‌رز و سه‌وزه ڕه‌نگ هاته ناو و گۆتي : السلام عليك يا بن رسول الله .
من يه‌کێک له ئه‌وينداراني تۆ و بنه‌ماڵه‌ي تۆم ، له حه‌ج ده‌گه‌ڕێمه‌وه و خه‌رجيه‌که‌م گۆم کردوه و ئه‌وه‌ي که پێم ماوه به‌شم ناکات بۆ گه‌ڕانه‌وه ، ئه‌گه‌ر به چاکي ده‌زاني له به‌ر ڕه‌زاي خوا بم نێره‌وه بۆ وڵاتي خۆم کاتێک گه‌يشتمه وڵاتي خۆم ده‌يکه‌مه خێر بۆت . ئيمام ڕه‌زا ( ع) فه‌رمووي : دانيشه ڕه‌حمه‌تي خوات لێبێ .
ئه‌و کاته ده‌ستي کرده‌وه به ئامۆژگاري خه‌ڵک و وت وێژ له گه‌ڵ خه‌ڵکدا تاکوو هه‌موويان ڕۆيشتن و ته‌نيا سلێماني جافري و خه‌يسه‌مه و من مابووين ئيمام ڕه‌زا ( ع) فه‌رمووي : ئيزن ئه‌ده‌ن بێمه ژووره‌وه ، سلێمان گۆتي : خواي گه‌وره فرماني تۆي خستوه‌ته پێشه‌وه . ئيمام ڕه‌زا ( ع) هه‌ستا و ڕۆيشت بۆ ژوره‌که‌ي ئه‌و و ده‌مێک ماتڵ بوو ئه‌م جاره هاته‌وه و درگاکه‌ي کرده‌وه و ده‌ستي له سه‌ر درگاکه‌وه هێنا ده‌ره‌وه و فه‌رمووي : ئه‌و خۆرسانيه له کوێيه ؟
وڵامي دايه‌وه : من لێره‌م . فه‌رمووي : ئه‌م 200 ديناره بگره و خه‌رجي بکه بۆ پێويستيه‌کانت و پيتي لێ وه‌ربگره و ئه‌و جار له لايه‌ن منه‌وه بيکه به خێر . ئێستا بڕۆ که نه من تۆ ببينم و نه تۆش من . پياوه‌که ڕۆيشته ده‌ره‌وه . سلێمان به ئيمام ڕه‌زاي ( ع) گۆت : به قۆربانت بم به‌خشينێکي گه‌وره و به سۆز بوو ، بۆچ خۆت لێ شارده‌وه ؟
فه‌رمووي : له ترسي ئه‌وه که نه‌کوو تووشي شه‌رمه‌زاري ببێت . مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت نه‌بيسته‌وه که پێغه‌مبه‌ر فه‌رموويه‌تي : ئه‌و به‌خشينه‌ي که به نهێني بکرێت به‌رانبه‌ره له گه‌ڵ 70 حه‌جا و ئه‌وه‌ي که په‌ره ئه‌دات به خراپه و خراپه کاري ، سه‌ر شۆڕ و بێ نرخه و ... ئه‌ي مه گه‌ر وته‌ي يه‌که‌مت نه‌بيستوه که ده‌ڵێت :
متى آته لا طلب حاجة
رجعت الى اهلى و وجهى بمائه (1)
پێشتر له ئيبراهيمي کۆڕي عه‌بباسي سووليمان گێڕاوه که گۆتي : ئيمام ڕه‌زا ( ع) به زۆري دڵئاوائي و به‌خشه‌نده‌يي و چاکه‌ي ده‌کرد و به نهێني خێري ده‌کرد و زۆرتريش ئه‌و کاره‌ي له کاتي شه‌ودا ده‌کرد .
په‌راوێز :
کتێب : سيره معصومان، ب 5، ل 144
نووسه‌ر : سه‌ێيد مۆحسێن ئه‌ميني
وه‌رگێڕ : عه‌لي حۆججه‌تي کرماني