قازانجه‌کان و بواره‌کاني داوێن پاکي
قازانجه‌کان پاک داوێني
خۆ پارێزي و پاک داوێني چه‌ندين قازانجي هه‌يه که به چه‌ند دانه له‌وانه ئاماژه ده‌که‌ين :
1- پارێزگاري : پاک داوێني ده‌بێته هۆي کۆنترۆڵ ه پاراستني نه‌فس له خراپه‌کان . له‌م بواره‌دا حه‌زره‌تي عه‌لي (ع) ده‌فه‌رموێت : " پاک داوێني نه‌فسي مرۆڤ ده‌پارێزێت و له سووکي دوري ده‌کاته‌وه " . ( 1 )
2- سه‌ربه‌رزي : مرۆڤي پاک داوێن له سايه‌ي پاک داوێنيدا سه‌ربه‌رزي به ده‌س دێنێت
3- سڵامه‌تي کۆمه‌ڵگه : پاک داوێني ، سڵامه‌تي کۆمه‌ڵگه‌ي به دواو هه‌يه ، له به‌ر ئه‌وه‌ي که هه‌ر کۆمهڵگهێيک خه‌ڵکه‌که‌ي ئه‌و کۆمه‌ڵگه پێکي دێنن ، ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه چاک و داوێن پاکي بن ، دياره که ده‌بێته هۆي سهڵامهتي کۆمه‌ڵگه و له زيان ده‌يپارێزێت .
4- پاکي کرده‌وه : داوێن پاکي وهسيلهێيکه بۆ پاکي کرده‌وه‌کان . هه‌ر کات پێي نه‌فس و ئارهزوهکاني نه‌وس له کايهدا نه‌بێت ، پاکي کرده‌وه جێگاي خۆي ده‌کاته‌وه .
5- رێز و جێگاي خوايي : يهکێکتر له پيتهکاني داوێن پاکي رێز و جێگاي خوايي و نزيک بوونه‌وه به درگاي خوايه . له‌م بواره‌دا حه‌زره‌تي عه‌لي (ع) ده‌فه‌رموێت : " که‌سێ که داوێن پاک بێ ، تاوانه‌کاني سووک ده‌بن " . ( 2 )
6- کۆژاندنهوهي ئاگري شه‌هوه‌ت : له‌م بواره‌دا حه‌زره‌تي عه‌لي (ع) ده‌فه‌رموێت : " العفة تضةف الشهوة " واته داوێن پاکي شه‌هوه‌ت که‌م ده‌کاته‌وه " ( 3 )
7- قه‌ناعه‌ت : به پێي وته‌ي حه‌زره‌تي عه‌لي (ع) " داوێن پاکي ده‌بێته هۆي دهسکهوتناێيک که يه‌کێک له‌وانه قه‌ناعه‌ته " . ( 4 )
8- پته‌و بووني بنياتي بنه‌ماڵه : داوێن پاکي ده‌بێته هۆي پته‌و بووني بنه‌ڕه‌تي بنه‌ماڵه و ناپاکي ده‌بێته هۆي شێواني ئه‌و . چه‌نده چيا بوونه‌وه و ته‌ڵاق که به هۆي ناداوێن پاکي پاياو يان ژن بووه .
بواره‌کاني داوێن پاکي
الف : بواره تاکيهکان :
1- بڕوا : بڕوا به خوا و ژياني پاش مردن يه‌کێک له باش‌ترين و به هيزترين ڕێگه‌کانه بۆ بهرگيري له شه‌هوه‌ت و ههوسه دنياييهکان .
2- پارێزگاري : مرۆڤي پارێزگار و خواپه‌ره‌ست که‌متر تووسي داخوازيهکاني شه‌هوه‌ت و ههوسه دنياييهکان ده‌بێت .
3- ئاگا بوون : ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئاگا بێت به قازانجه‌کاني داوێن پاکي ، تێده‌کۆشێت له ژيانيدا به کاري بێنێت .
4- نوێژ و خواپه‌رستي : چاکترين و پڕ سوودترين به‌رگري مرۆڤ له گه‌نده‌ڵي و تاوان ، نوێژ و خواپه‌رستي خواي گه‌وره‌يه ، بڕوا مرۆڤ به هێز ده‌کات و ئه‌و له ناپاکي داوێن و خراپه ده‌پارێزێت . قۆرئان ده‌فه‌رموێت : " بێ گۆمان نوێژ مرۆڤ له خراپه و خراپه کاري ده‌پارێزێت " . ( 5 )
5- حه‌يا : يه‌کێک له سه‌مه‌ره کاني داوێن پاکي که بنهماييترين به‌رگري لاداني سێکسيه به‌ره‌و خراپه ، حهيايه که له فامي جاکيهکان و خراپيه ئيختياريهکان سه‌رچاوه ده‌گرێت که به‌و هۆيهوهش مرۆڤ له گێاندارهکاني تر ڕێزي زياتره .
6- کۆنترۆڵي چاو : کۆنترۆڵي چاو له ڕوانيندا بۆ شته حه‌رامه‌کان يه‌کێک له بواره‌کاني تاکي داوێن پاکيه و ده‌بێته هۆي ساغي کۆمه‌ڵگه . بۆ کۆنترۆڵي چاو ئه‌م شتانه پێويستن و کاريگه‌رن : سه‌رنج دان به‌وه‌ي که خوا له سه‌ر هه‌موو شتێک ئاگاداره و له هه‌موو کاتێکدا ئێمه له ژێر چاودێري ئهوداين ، سه‌رنج دان به ڕۆژکي سه‌ڵا و ئهشکهنجهکاني و سه‌رنج دان به‌وه که له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو ئهندامهکاني مرۆڤ له ده‌ست و زمان و پا و ... دژي مرۆڤ شايه‌تي ئه‌ده‌ن .
ب : بواره بنهماڵهێيهکان :
1- داوێن پاکي هاوسه‌ر : يه‌کێک له بواره‌کاني داوێن پاکي له بنه‌ماڵه‌دا ، هه‌بوني هاوسهرێکي داوێن پاک و چاکه ، له به‌ر ئه‌وه‌ي که هاوسه‌ري داوێن پاک کاريگه‌ري به‌رچاوي هه‌يه له سه‌ر داوێن پاکي هاوسه‌ره‌که‌ي خۆي ، جگه له‌وه‌ش هاوسه‌ري داوێن پاک ، منداڵي داوێن پاک په‌روه‌رده ده‌کات ، و ده‌بێته سه‌رمه‌شق بۆ ئه‌وان .
2- هاوسه‌رگيري : يه‌کێک له گرنگترين ڕێگاکاني خه‌بات له گه‌ڵ ناپاکي داوێن پێک هێناني ژياني هاوسه‌رگيريه . قۆرئاني پيرحز له‌م باره‌وه ده‌فه‌رموێت : " کۆڕان و کچاني بێ هاوسه‌رتان ... بۆ يه‌کتري ماره بکه‌ن ئه‌گه‌ريش هه‌ژار بن ، خواي گه‌وره بێ نيازيان ده‌کات سۆزي خوا به‌ربڵاوه " . ( 6 )
3- پته‌و کردني پێوه‌ندي ژن و شوويي : يه‌کێک له بواره‌کاني پته‌و کردني ژياني هاوسه‌ري ، پێوه‌ندي ژن و شويي ( سێکسيه ) . ئه‌زموونه‌کان پيشانيان داوه که ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ي که پێوه‌ندي گه‌رم و گۆڕيان هه‌يه ، که‌متر تووشي کێشه بوون . له‌م بواره‌دا ، خه‌ڵات به‌خشي ، ئه‌وي به‌خشي ، خۆ ڕازاننه‌وه و دابين کردني پێداوێستي سێکسي هاوسه‌ر گرنگه .
4- پارێزگاري له بنه‌ماڵه : پاراستني بنه‌ماڵه ، به فێرکاري و په‌روه‌رده‌ي درۆست و فه‌رمان به چاکه و به‌رگري له خراپه و پێ هێناني ماڵێکي پاک و خاوێن و خاڵي له هه‌ر جۆره ناپاکيێيک له ماڵه‌وه ده‌بێت .
5- جوامێري و نامووس : يه‌کێک له هۆه بنهماييهکاني داوێن پاکي ، جوامێري و نامووسه . که‌سێ که بۆ نامووسي خۆي رێز داده‌نێت ، به نامووسي خه‌ڵکيش خيانه‌ت ناکات . ئه‌و که‌سه ده‌زانێت که ئه‌گه‌ر ئه‌و چاوي به نامووسي خه‌ڵکه‌وه بێت بي گۆمان خه‌ڵکيش چاويان به نامووسي ئه‌و ده‌بێت . که وابوو نامووس و جوامێري ئه‌و ئه‌و ئيزنهي پێ نادات . حه‌زره‌تي عه‌لي ( ر .خ ) ده‌فه‌رموێت : « مازني غيور قط ؛ (7 ) واته سهخسي به نامووس هيچ کات شواڵ پيسي ناکات » .
ج ) بواره کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کان :
1- فه‌رمان به چاکه و به‌رگري له خراپه : ئه‌گه‌ر قه‌بووڵ که‌ين که کۆمه‌ڵگه وه‌کوو يه‌ک له‌شه و تاکه کاني کۆمه‌ڵگه ئهندامهکاني ئه‌و لهشهن ، کاتێک کۆمه‌ڵگه تووشي گه‌نده‌ڵي و دووبه‌ره‌کێ ده‌بوو ، له سه‌ر هه‌موو تاکهکاني کۆمه‌ڵگه‌يه که بۆ به‌رگري له‌وه کارێک بکه‌ن ؛ يه‌کێک له‌و ڕێگايانهش فه‌رمان به چاکه و به‌رگري له خراپه که يه‌کێک له بواره کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کاني داوێن پاکيه .
2- حێجاب : يه‌کێک له بواره کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کاني داوێن پاکي خۆداپۆشينه که ئاييني ئيسلام زۆر گرنگي پێداوه . تا کاتێک ئافره‌ت وه‌کوو خۆنچهێيک ل نێو بهرگهکهيدا بێت ، که‌سێک خه‌ياڵي کهندنهوهي ناکات ؛ به‌ڵام کاتێک خۆي خسته ده‌ره‌وه و خۆنچه کراوه ، ههوسه بازه‌کان ده‌که‌ونه شوێن کهندنهوهي و دواي ئه‌وه که په‌ڕ پهڕيان کرد ، فڕهي ده‌ده‌ن . قۆرئان ده‌فه‌رموێت : خۆداپۆشين بۆ ئه‌وه‌يه که ئافره‌تان نه‌ناسرێن و تووشي ئازار و ئه‌زيه‌ت نه‌بن " . ( 8 )
په‌راوێزه‌کان :
1. ميزان الحکمه ، ب 6 ، ل 363 .
2 و 3 و 4 . هه‌مان.
5. عه‌نکه‌بوت (29 ) ئايه‌تي 45 .
6. نور ( 24 ) ئايه‌تي 32 .
7. نههجۆ لبهلاغه ، کلمات قصار ، ژماره‌ي 305 .
8. نور ( 24 ) ئايه‌تي 30 .