• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 477
  • سێ شەممه 8/11/1392
  • رۆژژمێر :

 سود و زيانەكاني بوندوق بزانە

 

بوندوق بەيەكێك لە چەرەساتە بەسودەكان دادەنرێت بۆ تەندروستي مرۆڤ ،ئەمەش بەهۆي بووني هەندێك ڤيتامين و كانزايي بەسود لە بوندوقدا ،هاوكات پزيشكانيش تەئكيد لەوە دەكەنەوە كە پێويستە مرۆڤ بەرێژەيەكي گونجاو بوندوق بخوات و زيادەڕيي تێدا نەكات چونكە زيان بەتەندروستي دەگەيەنێت :

 •           سودەكاني خواردني بوندوق :

    •           بەهۆي بووني ڤيتامين  E كە مادەيەكي دژە ئۆكسيدە رۆلێكي سەرەكي هەيە لە تەندروستي ددان و پووك ،هەروەها دەوڵەمەندە بە ريشاڵەكان كە زوو دەتوێنەوە لە ئاودا و يارمەتي كەمكردنەوەي ئاستي كۆليسترۆڵ دەدات لە خوێندا .

•           بوندوق دەوڵەمەندە ترشە چەوريە ناتێرەكان و مەگنيزيۆم كە ئەمەش دەبێتە هۆي پاراستني دڵ لە نەخۆشييە مەترسيدارەكان ،هەروەها دەوڵەمەندە بە پرۆتينەكان بەڵام پرۆتينەكان تەواونين لەبەرئەوە پێويستە لەگەڵ كانزاكان بخورێت كە دەوڵەمەندە بە پرۆتينەكان .

• پزيشكان ئامۆژگاري ئەو كەسانە دەكەن كە پارێز دەكەن بە خواردني بوندوق لەبەرئەوەي دەوڵەمەندە بە پرۆتينەكان ،هەروەها بوندوق دەوڵەمەندە بە ڤيتامينەكاني وەك A و B كە سودێكي باشي هەيەبۆ ئەو كەسانەي نەخۆشي شەكرە ياخود سيل ياخود سەرئێشەيان هەيە و جگە لەوەش دەبێتە هۆي بەهێزبووني تواناي مێشك .

•           دەتوانرێت گۆڵي بوندوق بكوڵێنرێت بۆ مەبەستي چارەسەري ئەو كەسانەي بەدەست شۆڕبوونەوەي پێست دەناڵێنن ،ئەويش بە بەكارهێناني 30 گرام لە گوڵ بۆ يەك ليتر ئاوي كوڵاو ،هەروەها دەشتوانرێت گەڵاكەي بكوڵێنيت وەك چارەسەرێك بۆ ميزكردني خۆ نەويستانە و خۆپاراستن لە نەخۆشييەكاني خوێن .

•           زيانەكاني بوندوق :

•           دەبێتە هۆي دروست بووني غازات لە ناو سكدا.

•           كرداري هەرسكردن دوا دەخات ،لەبەرئەوە پێويستە ئاگاداري ئەوبيت كە نابێت رێژەيەكي زۆر بخورێت .

SNN – بەشي تەندروستي

باخچه