سه‌بر له ڕوانگه‌ي دین
سه‌بر بۆ خۆي سێ جۆره، سه‌بر کردن له به‌رامبه‌ري موسيبه‌ت و ڕووداوي ناخۆش و تاڵ‌دا، سه‌برکردن له تاعه‌ت و به‌ڕێوه‌بردني فرماني ئيلاهي‌دا، سه‌بر له به‌رامبه‌ر تاوان و هه‌وه‌س‌دا.
سه‌بر، يه‌کێک له‌و خاڵانه‌يه که به درێژايي مێژووي دين و ئايينه‌کان داکۆکي له سه‌ر ئه خاڵه کراوه‌و و ڕيگاي ته‌واوي پێغه‌مبه‌ران و خاس‌خواکان، ڕێگاي سه‌بر و به‌رخۆدان بووه له به‌رامبه‌ر کێشه و گرفته گه‌وره و بچووکه‌کاني ژيان‌دا. له ئاييني پيرۆسي ئيسلام‌دا له سه‌ر سه‌بر و قازانجه‌کاني سه‌بر باسي زۆر کراوه و وه‌ک ده‌زانين ئه‌م ئايه‌ته‌ي قورئاني مه‌جيد هه‌موو ڕۆژێ له لايه‌ن هه‌موومانه‌وه دێته سه‌رزار که خواي گه‌وره فه‌رموويه‌تي: خوا له گه‌ڵ ئه‌وانه‌دايه که سابرن و سه‌بر به‌ڕێوه ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها له قورئان‌دا هاتووه: ئه‌ي ڕه‌سوول: مزگێني بده به سابران، که موسيبه‌تێک به‌سه‌ريان‌دا دێ بڵێن ئێمه له خوداين و هه‌ر بۆ لاي خودا‌ش ده‌ڕينه‌وه. سڵاو و سه‌ڵواتي خودا و ڕه‌حمه‌تي خوا بۆ ئه‌وانه که هيدايه‌ت کراون.
سه‌بر بۆ خۆي سێ جۆره، سه‌بر کردن له به‌رامبه‌ري موسيبه‌ت و ڕووداوي ناخۆش و تاڵ‌دا، سه‌برکردن له تاعه‌ت و به‌ڕێوه‌بردني فرماني ئيلاهي‌دا، سه‌بر له به‌رامبه‌ر تاوان و هه‌وه‌س‌دا.
بۆ ئه‌وه‌ي بزانين سه‌بر چ کاريگه‌ري‌يه‌کي مه‌زني له ژياني ئينسان‌دا هه‌يه ده‌بێ به‌ر له هه‌ر شتێک ئاماژه به‌م راستي‌يه بکه‌ين که ته‌واوي پێغه‌مبه‌ران له ناو کۆمه‌ڵگايه‌ک‌دا هه‌ڵبژێردراون که زوڵم و سه‌رده‌ستي و گه‌نده‌ڵي و چه‌واشه‌يي سێبه‌ري به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا خستووه و له ڕاستي‌دا پێغه‌مبه‌ران بۆ ڕووخاندني ده‌سه‌ڵاتي گه‌نده‌ڵي و خراپي هاتوون و بۆ ئه‌وه‌ي له ڕێبازه‌که‌ي خۆيان‌دا سه‌ربکه‌ون سه‌برێکي زۆر و بێ وێنه‌يان نيشان داوه‌و هه‌زاران جۆر هه‌ڵس‌وکه‌وتي خراپيان له زاڵمان و نه‌زانه‌کان بينيوه به‌ڵام ديسانه‌وه له ڕێبازي خۆيان لايان نه‌داوه. پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌مان حه‌زره‌تي محه‌مه‌دي مسته‌فا سڵاوي خواي لێ بێت ده‌فه‌رمێ : سه‌بر بۆ خۆي سێ جۆره، سه‌بر کردن له به‌رامبه‌ري موسيبه‌ت و ڕووداوي ناخۆش و تاڵ‌دا، سه‌برکردن له تاعه‌ت و به‌ڕێوه‌بردني فرماني ئيلاهي‌دا، سه‌بر له به‌رامبه‌ر تاوان و هه‌وه‌س‌دا.
هه‌ر ئه‌م حه‌ديسه جوانه مانا و واتاي ڕاسته‌قينه‌ي سه‌بر له لاي ئێمه ئاشکرا ده‌کات و ئه‌و په‌يامه‌مان پێ ئه‌دات که ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌و سێ خاڵ و هه‌ل‌ومه‌رجه‌دا سه‌بر بکه‌ين، ئه‌وا خواي گه‌وره پاداشتي سه‌بره‌که‌مان به خێر و نێعمه‌ت ئه‌داته‌وه.