بنه‌ماڵه و پێوه‌ره‌کاني ئه‌خلاق و ڕه‌وشت
به‌خته‌وه‌رن ئه‌و بنه‌ماڵه‌گه‌له وا له نێوان ژن و پياودا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له سه‌ر چه‌ندوچۆني پێوه‌ره‌کاني ژيان باس کراوه و به هاودڵي و هاوبيري ژياون و دواتر ئه‌و پێوه‌ره جوان و به‌رزانه‌يان داوه‌ته منداڵاني خۆيان.
بۆ ئه‌وه‌ي له ڕاستي و دروستي هه‌ر بابه‌ت و ديارده‌يه‌ک تێ بگه‌ين و متمانه په‌يدا بکه‌ين، پێويستمان به پێوه‌ر هه‌يه. له ڕاستي‌دا مێژوي ژياني مرۆڤايه‌تي، مێژوي دۆزينه‌وه‌ي پيوه‌ري پاک و خاوێن و سڕينه‌وه‌ي پێوه‌ره زاڵمانه و نه‌زانانه‌کانه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌مێک‌دا زۆرداري و هێزي له‌ش و جه‌سته پێوه‌ري سه‌رکه‌وتوويي بوو، دواتر پێوه‌ري نوي به ناوي زانست و دين‌داري جێگاي ئه‌و شته‌يان گرته‌وه.
دياره له ژياني بنه‌ماڵه‌ش‌دا بۆ ئه‌وه‌ي دايک و باوک و سه‌رجه‌م ئه‌نداماني بنه‌ماڵه له زماني يه‌کتر تێ بگه‌ن و خاوه‌ن بيرێکي هاوبه‌ش بن، پيويستيان به‌وه هه‌يه که له بوار و بابه‌تي پيوه‌ره‌کان‌دا، هاوبير بن و ناکۆکي بنه‌ره‌رتي له ئارادا نه‌بێت. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر باوک و دايک پييان وابێت ڕاستگۆ بوون و پارێز له درۆ پێوه‌رێکي ژياني به‌خته‌وه‌رانه‌يه، به‌ڵام منداڵاني بنه‌ماڵه درۆ به ڕێگاي سه‌رکه‌وتن و زيره‌کي بزانن، ئه‌وا ژياني ئه‌و بنه‌ماڵه‌يه توشي کێشه‌ي زۆر گه‌وره ده‌بێت. يان ئه‌گه‌ر منداڵان به پێي موتاڵا و خوێندن تێ بگه‌ن که ناني حه‌رام و حه‌ڵاڵ جياوازيان هه‌يه به‌ڵام دايک و باوک ئه‌م جياوازي‌يه قبوڵ نه‌که‌ن، ئه‌وا ديسان له‌و بنه‌ماڵه‌يه‌دا کێشه‌ي زۆر گه‌وره ڕوو ئه‌دات و توشي ئاژاوه ده‌بن.
به‌خته‌وه‌رن ئه‌و بنه‌ماڵه‌گه‌له وا له نێوان ژن و پياودا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له سه‌ر چه‌ندوچۆني پێوه‌ره‌کاني ژيان باس کراوه و به هاودڵي و هاوبيري ژياون و دواتر ئه‌و پێوه‌ره جوان و به‌رزانه‌يان داوه‌ته منداڵاني خۆيان.
که وايه بۆ ئه‌وه‌ي خاوه‌ن بنه‌ماڵه‌يه‌کي به‌خته‌وه‌ر بين، پێويستمان به‌وه هه‌يه که له بابه‌تي پێوه‌ره‌کان‌دا له‌گه‌ڵ يه‌کتردا کێشه و ناکۆکي زۆرمان نه‌بێت. ئه‌گه‌ر چي تا ڕاده‌يه‌ک جياوازي و ڕه‌نگامه‌بووني بير و هزر له نێوان ئه‌نداماني بنه‌ماڵه‌دا ڕه‌وا و ژيرانه و ئاسايي‌يه، به‌ڵام وه‌ک له سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌ي پێ کرا، له بابه‌تي پێوه‌ره بنه‌ڕه‌تي‌يه‌کاني ژيان‌دا نابێت جياوازي ا ناکۆکي بگاته ئاستێک که يه‌کيه‌تي و هێمني و ئۆقره‌ي بنه‌ماڵه تووشي هه‌ڕه‌شه بکات.
به‌خته‌وه‌رن ئه‌و بنه‌ماڵه‌گه‌له وا له نێوان ژن و پياودا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له سه‌ر چه‌ندوچۆني پێوه‌ره‌کاني ژيان باس کراوه و به هاودڵي و هاوبيري ژياون و دواتر ئه‌و پێوه‌ره جوان و به‌رزانه‌يان داوه‌ته منداڵاني خۆيان.
دياره ئه‌گه‌ر ئيمه له ناو بنه‌ماڵه‌ي خۆمان‌دا باس و بابه‌تي پێوه‌ري ديني و مه‌عنه‌وي و ئه‌خلاقي بێنينه پێشه‌وه، ئه‌وا پيوه‌ره ساخته‌کاني ژياني هه‌رزان و پووچ مێشک و زه‌يني منداڵاني ئێمه به خۆوه خه‌ريک ناکه‌ن.
سایتی رووناک