کاتى ته‌ندروست بۆ خه‌وتن چه‌نده؟
پهندێکي کۆن هه‌يه ده‌ڵێت خه‌وتني پێش نيوه‌شه‌و باشتره له‌دواي نيوه‌شه‌و، به‌ڵام زانايان سه‌لماندويانه دياريکردني کات بۆخه‌وتن گرنگيهکي ئه‌وتۆي نيه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌نده‌ي ژماره‌ي کاتژمێره‌کاني خه‌وتن گرنگيان هه‌يه، کهبريتيه له 5 کاتژمێري سه‌ره‌تاي خه‌وتن ئيتر ئه‌و کاتهپێش يان دواي نيوه‌شه‌و بێت، توێژه‌ران پێيان وايه قۆناغي خه‌وتني قوڵ زۆر گرنگه بۆ ته‌ندروستي جه‌سته‌ي مرۆڤ.
به‌و مانايهي 5 کاتژمێري سه‌ره‌تاي خه‌وتن گرنگيهکي ئه‌وتۆي هه‌يه، قۆناغي خه‌وتني قوڵ ده‌بێته‌هۆي چالاککردنهوهي مێشک‌و چاره‌سه‌رکردني روداوهکاني ئه‌و رۆژه، له‌و قۆناغه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌نداماني جه‌سته له‌کارکردن دهوەستێتو يارمه‌تي مێشک ده‌دات تاکو پشويهک بدات.
زانايان سه‌لماندويانه دياريکردني کات بۆخه‌وتن گرنگيهکي ئه‌وتۆي نيه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌نده‌ي ژماره‌ي کاتژمێره‌کاني خه‌وتن گرنگيان هه‌يه، کهبريتيه له 5 کاتژمێري سه‌ره‌تاي خه‌وتن ئيتر ئه‌و کاتهپێش يان دواي نيوه‌شه‌و بێت.
ژماره‌ي کاتژمێره‌کاني خه‌وتن لهکهسێکهوە بۆ که‌سێکي تر ده‌گۆڕێت، هه‌ندێک پاش 9 کاتژمێر له‌خه‌وتن ده‌توانن چالاکي ته‌واو بۆ جه‌سته‌يان بگێڕنه‌وه، له‌هه‌مان کاتدا بهشکێکي تر ده‌توانن به 5 کاتژمێر خه‌وتن چالاکي بۆ جه‌سته‌يان بگێڕنه‌وه، به‌ڵام به‌پێي ئاماره‌کان کاتژمێري نمونهيي بۆ خه‌وتن 7 کاتژمێره، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵەتهکاندا جۆري خه‌وتنه‌که گرنگتره لهوادهي خه‌وتنه‌که واتا له‌پێش نيوهشهوهدا بێت يان له‌دواي نيوهشهوبێت.
هاوڵاتي