ڕێگاي گه‌ڕانه‌وه بۆ لاي خوا
ئێمه‌ي موسوڵمان، هه‌ل و ئيمکاني تۆبه‌کردن و پاشگه‌زبوونه‌وه له ڕێگاي تاوان و خراپه‌مان هه‌يه و ده‌توانين به ئيراده و ئيماني پته‌و له تواوان دوور بکه‌وينه‌وه.
جوانترين و باش‌ترين ئاستي به‌خته‌وه‌ري و خۆشي مرۆڤ ئه‌وه‌يه که توشي تاوان نه‌بێت و به‌رده‌وام له هه‌مو کاروبار و ههڵسوکهوتي خۆي‌دا خواي له به‌رچاو بێت و بزانێ خواي گه‌وره و ميهره‌بان، به‌رده‌وام ئێمه دبينێ و پێويسته بۆ هه‌مو کار و کرده‌وه‌يه‌کي خۆمان له به‌رامبه‌ر خواي گه‌وره‌دا سه‌ربه‌رز و ڕووسپي بين و بتوانين له درگانه‌ي خوادا بڵێين، خوايا! من به بێ ئيزني تۆ نهجووڵامهوه. له هه‌مو کار و کردهوهيهکدا ڕه‌زامه‌ندي تۆم له‌به‌رچاو بوو. هه‌ر بۆيه، له تاوان و کاري ناله‌بار دووري ده‌که‌م و هه‌وڵ ده‌ده‌م له ته‌واوي ئاقارهکاني ژيانمدا ڕه‌زامه‌ندي تۆ پێک بێنم.
ئێمه‌ي موسوڵمان، هه‌ل و ئيمکاني تۆبه‌کردن و پاشگه‌زبوونه‌وه له ڕێگاي تاوان و خراپه‌مان هه‌يه و ده‌توانين به ئيراده و ئيماني پته‌و له تواوان دوور بکه‌وينه‌وه.
هه‌ر لێره‌دا پرسيارێک دێته ئاراوه: ئه‌گه‌ر سه‌ره‌ڕاي وشياري و پارێزکردن، له‌به‌ر خاتري گهفڵهت و نه‌زانين هه‌ندێ جار تووشي تاواون بووين ده‌بێ چي بکه‌ين؟لێره‌دايه که زۆر که‌س توشي هه‌ڵه ده‌بن و تاواني بچووک، تاواني گه‌وره به‌دواي خۆي‌دا دێنێ. واتا هه‌ندێ که‌س پێيان وايه له به‌ر ئه‌وه‌ي تاوانيان کردووه ئيتر بانگيان به خودا ناگات و ده‌بێ درێژه بده‌ن به ڕێپێوان له سه‌ر جاده‌ي تاريکي و تاوان و دورکه‌وتنه‌وه له خوا.
ئه‌وه له حاڵێکدايه که له ئاييني پيرۆزي ئيسلام‌دا زۆر جار به‌م مه‌به‌سته ئاماژه کراوه و له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته داکۆکي کراوه که ئێمه‌ي موسوڵمان، هه‌ل و ئيمکاني تۆبه‌کردن و پاشگه‌زبوونه‌وه له ڕێگاي تاوان و خراپه‌مان هه‌يه و ده‌توانين به ئيراده و ئيماني پته‌و له تواوان دوور بکه‌وينه‌وه.
ئه‌و مرۆڤه دين‌دار و ئيمانداره وا به‌ته‌واوي هێز و وزه‌ي خۆيه‌وه تۆبه ده‌کات و له خواي گه‌وره داواي لێبوردن و غوفراني ئيکاهي ده‌کات، له ڕاستيدا له چه‌ک و سيلاحێکي زۆر به‌هێزي ئاييني خۆي به ناوي ئيمکاني تۆبه و (استغفار) سوود ده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ي له سه‌ر ڕێگاي تاوان له‌وه زياته نه‌ڕواته پێس و بگه‌ڕێته‌وه بۆ داويني پڕ له خۆحشهويستي و بهختهوري ئايين و ئيمان.
که وايه قه‌ت له ڕهحمي خواي گه‌وره ناهومێد نه‌بين و هه‌وڵ بده‌ين له‌وپه‌ڕي هێز و توان و به ئيرادهيهکي به‌رزه‌وه له تاوان و کاري خراپه و کرده‌وه‌ي ده‌ره‌وه‌ي ئايين پاشگه‌ز ببين و به‌ره‌و لاي ڕێگاي ڕوناکي ئيمان و پاکي بگه‌ڕێينه‌وه.