ده‌رمانه‌و دهرديشه
ميوه‌ي به‌هێ هۆكاري چاره‌سه‌ري چه‌ندين نهخۆشييهو به‌سوده بۆ (دڵ، سييه‌كان، قوڕگ‌و ده‌م، گه‌ده‌و ڕيخۆڵهكان)، به‌ڵام شاره‌زايان ئه‌وه‌ش باس ده‌كه‌ن، ده‌كرێت زۆرخواردني به‌هێ ببێته هۆي نه‌خۆشي.
به‌گوێره‌ي هه‌واڵێكي ڕۆژنامه‌ي ميللييهتي توركي، شاره‌زاياني بواري ته‌ندروستي ئاشكرايانكردووه، به‌هێ يه‌كێكه له‌و ميوه بهسودانهي، كه به‌خواردني له‌لايه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه، هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ي چاره‌سه‌ري چه‌ندين نه‌خۆشي بكات له‌وانه:
* سكچووني منداڵان ناهێڵێت.
* دڵ به‌هێز ده‌كات.
* بۆني ده‌م ناهێڵێتو ددانهكانيش پاكده‌كاته‌وه.
* بۆ گرژبووني ده‌مارو ماسولكه‌كان به‌سووده‌و هۆكارێكيشه بۆ باش كاركردني جگه‌ر.
* دروستكردني چايي لهگهڵاي به‌هێ، هۆكارێكه بۆ نه‌هێشتني ماندووێتيو ئازاري دڵ.
* بۆ دهوالي زۆر باش‌و به‌سووده.
ميوه‌ي به‌هێ هۆكاري چاره‌سه‌ري چه‌ندين نهخۆشييهو به‌سوده بۆ (دڵ، سييه‌كان، قوڕگ‌و ده‌م، گه‌ده‌و ڕيخۆڵهكان)، به‌ڵام شاره‌زايان ئه‌وه‌ش باس ده‌كه‌ن، ده‌كرێت زۆرخواردني به‌هێ ببێته هۆي نه‌خۆشي.
* چاره‌سه‌ري به‌شێكي زۆري ئه‌و نه‌خۆشييانه ده‌كات، كه له‌ناو ده‌مدا دروست ده‌بن.
* ئه‌گه‌ر توێكڵو ناوكي به‌هێ بكوڵێندرێتو بخورێته‌وه، ئه‌وا ههوكردنهكاني ناو بۆريي ميزكردنو ميزڵدان ناهێڵێت.
* خواردني به‌هێ بهبرژاوي، هۆكارێكه بۆ نه‌هێشتني ئازاري گه‌ده‌و گورچيله‌و دڵ تێكه‌ڵبوون، ئه‌و ميوه‌يه به‌تايبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه زۆر باشه كه برين (قورحه)ي گه‌ده‌يان هه‌يه.
شاره‌زايان هۆشداريدهدهن به‌وه‌ي، ميوه‌ي به‌هێ زۆر خراپ‌و مه‌ترسيداره بۆ ئه‌و كه‌سانه، كه كێشه‌ي به‌رزبوونه‌وه‌ي فشاري خوێنيان هه‌يه، هاوكات ئه‌گه‌ر زۆريش بخورێت ئه‌وا مرۆڤه‌كان تووشي قه‌بزي ده‌بن.
ته‌ندروستي
Radionawxo