بۆجگهرهكێشهكان باش نيه
به‌رده‌وام ئه‌نجامي توێژينه‌وه‌كان جه‌خت له‌گرنگي خواردني ميوه ده‌كه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردني شێرپه‌نجه، به‌ڵام كه‌ساني جگه‌ره‌كێش له‌م سوده بێبهشنو جارێكي تر زه‌ره‌رمه‌ندن.
ماڵپه‌ڕي (مه‌سره‌س) بڵاويكرده‌وه، زاناياني هۆڵه‌ندا بۆ ماوه‌ي (9) ساڵ لێكۆڵينه‌وه‌كانيان له‌سه‌ر سوده‌كاني ميوه چڕكرده‌وه، دواجار گه‌يشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ي، خواردني ميوه كاريگه‌ري له‌سه‌ر جه‌سته‌ي مرۆڤ به‌شێوه‌يه‌كي جياواز هه‌يه، كاريگهريهكانيشي له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ي جگه‌ره‌كێشن يان جگه‌ره‌كێش نين جياوازه، به‌گوێره‌ي توێژينه‌وه‌كه، خواردني ميوه له‌لايه‌ن كه‌ساني جگه‌ره‌كێشه‌وه ده‌بێته هۆي توشبوون بهشێرپهنجهي كۆڵۆن.
به‌رده‌وام ئه‌نجامي توێژينه‌وه‌كان جه‌خت له‌گرنگي خواردني ميوه ده‌كه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردني شێرپه‌نجه، به‌ڵام كه‌ساني جگه‌ره‌كێش له‌م سوده بێبهشنو جارێكي تر زه‌ره‌رمه‌ندن.
هه‌ر به‌گوێره‌ي ئه‌نجامي توێژينه‌وه‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌ي جگه‌ره‌كێش نين ئه‌گه‌ر ڕۆژانه ڕێژه‌يه‌كي كه‌م ميوهش بخۆن، توشبوونيان بهشێرپهنجهي كۆڵۆن كه‌مده‌بێته‌وه.
توێژه‌ران ئامۆژگاري كه‌ساني جگه‌ره‌كێش ناكه‌ن كه ميوه نه‌خۆن، به‌ڵكو ئامۆژگارييان ده‌كه‌ن واز له‌جگه‌ره‌كێشان بهێننو خۆيان لهسودو گرنگي خواردني ميوه بێبه‌ش نه‌كه‌ن.