سوودێكي تري چاي سه‌وز
خواردنه چه‌وره‌كان و شيرينيه ده‌ستكرده‌كان له گرنگترين ئه‌و هۆكارانه‌ن كه مرۆڤ تووشي نه‌خۆشييه‌كاني جگه‌ر ده‌كات .
جگه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ي به به‌شێكي سه‌ره‌كي له لاشه‌ي مرۆڤ ناسراوه و كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و فرماني پێويستي هه‌يه و وه‌ستاندني فهرمانهكاني جگهريش ههڕهشهيهكي گه‌وره له ته‌ندروستي مرۆڤ ده‌كات ،يه‌كێكيش له‌و كاره گرنگانه‌ي جگه‌ر ئه‌نجامي ده‌دات يهكسانكردنهوهي رێژه‌ي شه‌كره له خوێندا و يارمه‌تي دروستكردني پرۆتين ده‌دات و هه‌روه‌ها لاشه له ژه‌هراويبوون ده‌پارێزێت و يارمه‌تي پاشهكهوتكردني گلۆكۆجين و ڤيتامينات و خوێ كانزاييه‌كان ده‌دات له‌لاشه‌دا .
خواردنه چه‌وره‌كان و شيرينيه ده‌ستكرده‌كان له گرنگترين ئه‌و هۆكارانه‌ن كه مرۆڤ تووشي نه‌خۆشييه‌كاني جگه‌ر ده‌كات .
وه‌ستاني كاره‌كاني جگهريش ده‌بێته ههڕهشهيهكي گه‌وره له‌سه‌ر ژياني مرۆڤ و تووشي چه‌ندين نه‌خۆشي ده‌كات كه زيانێكي گه‌وره بهلاشهي مرۆڤ ده‌گه‌يه‌نێت وه‌ك زهردبووني پێست و چاو كه به يهرقان ناسراوه هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆي كه‌مخه‌وي و زيادبووني كێش و له‌ده‌ستداني ئاره‌زووي خواردن و رووداني خوێن به‌ربووني ناوخۆيي،له‌گرنگترين ئه‌و هۆكارانهشي ده‌بنه هۆي تووشبووني مرۆڤ به نهنهخۆشييهكاني جگه‌ر زيادهڕيكردنه له خواردنه‌وه كحولييهكان و خواردنه چه‌وره‌كان و شيرنييه ده‌ستكرده‌كان هه‌روه‌ها هه‌ڵئاوساني جگه‌ر به‌هۆي ڤايرۆسه كه هه‌ڕه‌شه‌ي گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر ته‌ندروستي جگه‌ر ،به‌پێي توێژينهوهكانيش هه‌ندێك بهگرتنهبهري هه‌ندێك رێگا ده‌توانرێت جگه‌ر له نه‌خۆشيي بپارێزرێت له‌وانه‌ش خواردن به‌شێوه‌يه‌كي يه‌كسان و گونجاو هه‌روه‌ها خواردني ميوه و سه‌وزه‌وات و پاقله‌مه‌نييه‌كان و زۆرخواردنهوهي ئاو و چاي سه‌وز و شه‌ربه‌تي ليمۆ ئه‌مانه به‌شێوه‌يه‌كي سه‌ره‌كي و گونجاو جگه‌ر له نه‌خۆشييه‌كان ده‌پارێزن .
SNN – به‌شي ته‌ندروستي