له‌دواي به‌كارهێناني كۆمپيوته‌ر ئه‌م ڕاهێنانه بكه
له ڕۆژاني ئێستادا كۆمپيوته‌ر زۆر به‌كارده‌هێنرێت و زياني ته‌ندرووستي له‌سه‌ر جه‌سته‌مان درووست ده‌كات.
له ڕۆژاني ئێستادا كۆمپيوته‌ر زۆر به‌كارده‌هێنرێت و زياني ته‌ندرووستي له‌سه‌ر جه‌سته‌مان درووست ده‌كات، به‌مه‌به‌ستي كه‌مكردنه‌وه‌ي سترێس و هيلاكي له‌دواي به‌كارهێناني كۆمپيوته‌ر پێويسته چه‌ند وه‌رزش و ڕاهێنانێك بكه‌يت بۆئه‌وه‌ي له‌شت چالاك ببێته‌وه و هه‌ست به بێزاري نه‌كه‌يت، ئه‌و ڕاهێنانه‌ش بريتين له‌مانه:
- بۆماوه‌ي (10-20) چركه ده‌ستت به‌ره‌و پێشه‌وه بچه‌مێنه‌وه و ڕاهێنان به ده‌ستت بكه.
- (10-15) چركه ده‌ستت به‌ره‌و سه‌ره‌وه بچه‌مێنه‌ره‌وه و هه‌وڵ بده ماسوولكه‌كانت خاو ببێته‌وه.
- (8-10) چركه به‌ره‌و ته‌نيشت خۆت بچه‌مێنه‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ي ماسوولكهكاني لاته‌نيشت پشوو بده‌ن.
- ڕاهێناني دووه‌م دووباره بكه‌ره‌وه.
- سێ جار دهفهي شانت به‌رزبكه‌ره‌وه و دواتر نزمي بكه‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ي شانت بگه‌ڕێته‌وه بارودۆخي ئاسايي خۆي و ڕه‌ق نه‌بێت.
- (10-12)چركه ده‌ستت بۆ دواوهي له‌ش درێژبكه‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ي جومگه‌كان ئاسايي ببنه‌وه.
- (10) چركه ناو له‌پي ده‌ستت به‌يه‌كدا بلكێنه و به‌ره‌و سه‌ره‌وه ڕايگره.
- (10) چركه‌ش ناو له‌پي ده‌ستت به‌يه‌كدا بلكێنه و به‌ره‌و خواره‌وه ڕايگره بۆئه‌وه‌ي مه‌چه‌كت چالاك ببێته‌وه.
- (8-10) چركه له‌سه‌ر كورسي ده‌ستێكت به‌رزبكه‌ره‌وه و دواتر دهستهكهي ترت بۆئه‌وه‌ي ڕاهێ،ان به ماسوولكه‌كانت بكه‌يت.
- (8-10) چركه قاچ بخه‌ره سه‌ر قاچ و پشتت بسووڕێنه.
- (10-15) چركه دووجار سنگ و ورگت به‌ره‌و پێشه‌وه ببه.
- (8-10) چركه جووڵه به ده‌ستت بكه و بيان له‌رزێنه بۆئه‌وه‌ي په‌نجه‌كانت باري ئاسايي وه‌رگرنه‌وه.
ته‌ندروستي
SNNC