پرته‌قاڵ بۆ ئارامي
دواي ئه‌نجامداني چه‌ند توێژينه‌وه‌يه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ي، كه هه‌ست به‌دوودڵي‌و ترس‌و خه‌مۆكي ده‌كه‌ن، توێژه‌ره‌وان گه‌يشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ي، بۆنكردني پرته‌قاڵ ده‌بێته هۆي كه‌مكردنه‌وه ئه‌و حاڵه‌تانه.
ماڵپه‌ڕي (مه‌سره‌س) له‌به‌شي ته‌ندروستيدا ئه‌و توێژينه‌وه‌ي بڵاوكردۆته‌وه‌و ئه‌وه‌ي ڕوونكردووه‌ته‌وه، پرته‌قاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ي سودي زۆره‌و به‌ده‌رمانخانه‌يه‌كي سروشتي داده‌نرێت، توێژه‌ره‌وان له‌و توێژينه‌وه‌يه‌دا ئاماژه‌ش به‌سودي بۆنكردني پرته‌قاڵ ده‌كه‌ن، له‌هێوركردنه‌وه‌ي مێشك‌و دڵه‌ڕاوكێ‌و ترس‌دا، توێژه‌ره‌كان ده‌ڵێن "بۆني پرته‌قاڵ زياتر كاريگه‌ريي له‌سه‌ر خانمان داده‌نێت وه‌ك له‌پياوان".
وه‌ك ده‌زانين پرته‌قاڵ ميوه‌يه‌كه به‌ئاساني ده‌ست هه‌موومان ده‌كه‌وێت، كه‌واته با له‌مه‌ودوا گرنگي به‌م ميوه به‌سوده بده‌ين‌و خۆمان به‌دووربگرين له‌به‌كارهێناني ده‌رمان.
رادیو ناوخو