5 تاوان که پردهي داوێن پاکي ئه‌دڕێنن
   ئيمام سادێق (ع) فه‌رمووي : " غهيبهتي که‌س مه‌که‌ن و له نهێنيدا باسي که‌س مه‌که‌ن تاکوو له نهێنيدا باستان نه‌که‌ن . بۆ که‌س چاڵ مه‌که‌نه تا خۆت نهکهويته ناوي ، به هه‌ر شێوه‌ێيک هه‌ڵس و که‌وت بکه‌يت هه‌ڵس و که‌وتت له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن . "
 شه‌راب
 حه‌زره‌تي پێشه‌وا زه‌ينۆلعابێدين (ع) وێڕاي لێ گێڕانهوهێيکي درێژ که باسي ئاسه‌واره جياجياکاني تاوانه‌کان ده‌کات يه‌کێک له‌و ئاسه‌وارانه دڕاني پرده‌کان ناو ده‌بات و ده‌فه‌رموێت : « وَ الذُّنُوبُ الَّتِي تَهْتِک الْعِصَم؛1 ئه‌و تاوانانهي که پردهي داوێن پاکي ئه‌دڕێنن { بريتين له } " :
 1- شه‌راب خواردنه‌وه
 « شُرْبُ الْخَمْرِ؛ شه‌راب خواردنه‌وه { يه‌کێک له‌و تاوانانهيه که پردهي داوێن پاکي ئه‌دڕێنن } "
 قۆرئاني پيرۆز سه‌باره‌ت به زياني شه‌راب خواردنه‌وه ده‌فه‌رموێت : « يسْئَلُونَک عَنِ الْخَمْرِ وَ الْمَيسِرِ قُلْ فيهِما إِثْمٌ کبيرٌ وَ مَنافِعُ لِلنَّاسِ وَ إِثْمُهُما أَکبَرُ مِنْ نَفْعِهِما » ؛2 « سه‌باره‌ت به شه‌راب و قۆمار پرسيارت لێ ده‌که‌ن ، وڵاميان بده‌وه که : ئه‌وانه تاواني گه‌وره‌ن ( و که‌ڵکي ماديان) بۆ خه‌ڵک هه‌يه ، ( به‌ڵام ) تاوان (و زيانهکهيان ) له که‌ڵکيان زۆرتره . "
  ئيمام سادێق (ع) فه‌رمووي : " غهيبهتي که‌س مه‌که‌ن و له نهێنيدا باسي که‌س مه‌که‌ن تاکوو له نهێنيدا باستان نه‌که‌ن . بۆ که‌س چاڵ مه‌که‌نه تا خۆت نهکهويته ناوي ، به هه‌ر شێوه‌ێيک هه‌ڵس و که‌وت بکه‌يت هه‌ڵس و که‌وتت له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن . "
   ئه‌م ئايه‌ته پيشان ئه‌دات که شه‌راب و شه‌راب خواردنه‌وه هه‌م که‌ڵک و سوودي هه‌يه هه‌م زياني هه‌يه که زانست و تاقييکردنهوهي مرۆڤ ئه‌مڕۆ هێندێک له‌وانه‌ي بۆ ده‌رکه‌وتوه که لێره‌دا ئاماژه ده‌که‌ين به چه‌ند نموونه :
 1- که‌م و کۆرتي ته‌مه‌ن و زياني له‌ش
 يه‌کێک له‌و ئاسه‌واره خراپانهي شه‌راب خواردنه‌وه ، که‌م و کۆرتي ته‌مه‌نه . هه‌ژماره‌کان نيشان ئه‌ده‌ن که ته‌مه‌ني ئه‌و که‌سانه‌ي که گيروودهن به ئه‌لکۆل نێوان 35 تا 50 ساڵه و ئه‌زمووني کۆمپانياکاني بيمهش نيشان ئه‌ده‌ن که ته‌مه‌ني ئه‌و که‌سانه‌ي که گيروودهن به ئه‌لکۆل نيسبه‌ت به خه‌ڵکي تر 25 تا 30 له سه‌تا که‌متره . 
 2- ئاسه‌واري له سه‌ر ئهوجاخ و منداڵ
 ئه‌گه‌ر کاتي پێکهاتني منداڵ و دامه‌زراني تۆم ، تۆمي پياو ژه‌هراوي بێت ، ئه‌وه ته‌واوي خانه‌کاني لهسي ئه‌و ژه‌هراويه و ئه‌و تۆمه ژه‌هراوي و نيوه ناته‌واو پێک دێت که ئه‌و ژه‌هراوي بوونه‌ش زۆرتر به هۆي شه‌راب خواردنه‌وه و گيروودهييهوه پێک دێت ؛ که‌وابوو له کاتي ژه‌هراوي بوون ، به تايبه‌ت مهستي ، ده‌بێ دووري بکرێت له منداڵ هێنان و خه‌وتن له گه‌ڵ خێزاندا . 
 سه‌رنج بده‌نه ئه‌م ئه‌ژماره :
 ئه‌و منداڵانه‌ي که له کاتي له دايک بووندا تواناي ژيانيان نيه : %6 له سهتيان له باوکاني ئهلکۆلي و 75 % له دايکاني ئهلکۆلين و ئه‌و منداڵانه‌ي که له کاتي له دايک بووندا بير و ئه‌قڵي ته‌واويان نيه ، 75% له دايکاني ئهلکۆلي و 75% له باوکاني ئهلکۆلين . 
 يه‌کێک له‌و ئاسه‌واره خراپانهي شه‌راب خواردنه‌وه ، که‌م و کۆرتي ته‌مه‌نه . هه‌ژماره‌کان نيشان ئه‌ده‌ن که ته‌مه‌ني ئه‌و که‌سانه‌ي که گيروودهن به ئه‌لکۆل نێوان 35 تا 50 ساڵه و ئه‌زمووني کۆمپانياکاني بيمهش نيشان ئه‌ده‌ن که ته‌مه‌ني ئه‌و که‌سانه‌ي که گيروودهن به ئه‌لکۆل نيسبه‌ت به خه‌ڵکي تر 25 تا 30 له سه‌تا که‌متره .
 3- له ئاکاردا
 که‌سێ که ئهلکۆلي بێ ئه‌وين و سۆزي نيسبه‌ت به بنه‌ماڵه و هاوسه‌ر و منداڵه‌کاني لاواز ده‌بێت ، به شێوه‌ێيک که زۆر جار بينراوه که باوکێک منداڵ يان هاوسه‌ري خۆي به ده‌ستي خۆي کۆشتوه .
 4- زياني کۆمه‌ڵايه‌تي
 ڕێخراوهي ته‌ندرۆستي جيهاني ڕايگه‌ياند : هه‌ر ساڵه زياتر له 55 هه‌زار تازه لاو و لاوي وڵاته يهکگرتوهکاني هه‌نده‌ران ، به هۆي شه‌راب خواردنه‌وه و ئه‌لکۆل و ئاسه‌واري ئه‌وانه گێاني خۆيان له ده‌ست ئه‌ده‌ن . 
 5- زياني ئابووري شه‌راب خواردنه‌وه
 به گۆته‌ي يه‌کێک له زاناکان ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کان بتوانن درگاي نيوه‌ي مهيخانهکان داخه‌ن ، ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت که پێويست ناکه‌ين به نيوه‌ي نه‌خۆشخانه‌کان و شێتخانه‌کان . 
 به بۆنه‌ي ئه‌م هه‌موو زيانهوهيه که شه‌راب له ئاييني ئيسلام‌دا به «امّ الخبائث» ناوبراوه .
 پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( د. خ ) ده‌فه‌رموێت : « الْخَمْرُ أُمُّ الْخَبَائِثِ » وه له جێگاێيکي تريشدا ده‌فه‌رموێت : « اَلْخَمْرُ اُمُّ الْفَوَاحِشِ وَاَکبَرُ الْکبَائِرِ مَنْ شَرِبَهَا وَقَعَ عَلَي اُمِّهِ وَخَالَتِهِ وَعَمَّتِهِ ؛ شه‌راب له نالهباريهکان و گه‌وره‌ترين تاوانه . که‌سێ که بيخواته‌وه وه‌کوو ئه‌وه وايه که له‌گه‌ڵ دايک و ميمکهکاني جووت بووبێت . "
 ***
 قۆمار
 2- قۆمار بازي 
 « واللعب بالقمار؛ ياري قۆمار يه‌کێک تر له‌و تاوانانهيه که پردهي داوێن پاکي ئه‌دڕێنن } "
 قۆمار له ڕاستيدا قۆرباني کردني ماڵ و شهرفي مرۆڤه ، بۆ دهسداگرتن به‌سه‌ر ماڵي خه‌ڵکيدا ، به هه‌موو جۆره فێڵ و درۆێيک و هێندێ جاريش وه‌کوو ياري و سهرگهرمي و له ئاکاميشدا نه‌گه‌يشتن به هيچيان . له‌به‌ر ئه‌وه ئاسه‌واري زۆر خراپ و ماڵ وێران که‌ري هه‌يه که ئاماژه ده‌که‌ين به چه‌ند نموونه له‌وانه :
 له کلتووري ئيسلام‌دا قۆمار ، تايباهت به‌و ياريه‌ي بردنه‌وه يان دۆڕاندنه نيه ؛ به‌ڵکوو هه‌ر شتێک مرۆڤ له يادي خوا خافڵ بکات و دوري بکات قۆماره ، پێشه‌وا عه‌لي (ر .خ ) فه‌رمووي : « کلُّ مَا أَلْهَى عَنْ ذِکرِ اللَّهِ فَهُوَ مِنَ الْمَيسِرِ؛  هه‌ر شتێک مرۆڤ له يادي خوا خافڵ بکات و دوري بکات ئه‌وه قۆماره .
 3- گاڵتهي بێ سوود
 « وَ تَعَاطِي مَا يضْحِک النَّاسَ مِنَ اللَّغْوِ وَ الْمِزَاح؛ گاڵتهي بێ سوود که ده‌بێته هۆي کهنيني خه‌ڵک به گۆتاري بێ مانا و بێ که‌ڵک يه‌کێکي تر له‌و تاوانانهيه که پردهي داوێن پاکي ئه‌دڕێنن } "
 ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه بزانين که يه‌کێک له‌و ڕابواردنانهي که ئيزني پێ دراوه ، ئه‌و ڕابواردن و شۆخيانهن که له ئاکار دوور نه‌بن و سنووري که‌سايه‌تي مرۆڤ نه‌شکێنن و له چوار چێوهي شه‌رعدا بن .
 له لێ گێڕانه‌وه‌دا هاتوه که پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( د. خ ) « کانَ يمْزَحُ وَ لَا يقُولُ إِلَّا حَقّا؛ هه‌موو کات شۆخي ده‌کرد به‌ڵام جگه له ڕاستي و حه‌قي نه‌ده‌گۆت . "
 ***
 شۆخي و گه‌مه و گاڵته
 پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( د. خ ) خۆي ده‌فه‌رموێت : « اِنِّي لَاَمْزَحُ وَلاَ اَقُولُ اِلاَّ حَقّاً ؛ ( 17) من شۆخي ده‌که‌م به‌ڵام جگه له ڕاستي ناڵێم . "
 له جێگاێيکي تردا ده‌فه‌رموێت : « الْمُوْمِنُ دَعِبٌ لَعِبٌ وَ الْمُنَافِقُ قَطِبٌ وَ غَضِبٌ ؛ (18 ) بڕوادار شۆخي و ياري ده‌کات و دووڕوش (منافێق) ترش ڕوو و تووڕه‌يه . " 
 هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( د. خ ) ده‌فه‌رموێت : « اِنَّ اللهَ لاَ يواخِذُ الْمَزَّاحَ الصَّادِقَ فِي مَزَاحِهِ ؛ ( 19 ) به‌ڕاستي خواي گه‌وره ئه‌و که‌سانه‌ي که زۆر شۆخي ده‌که‌ن و ڕاست ده‌ڵێن پرسياريان لێ ناکات . "
 ئه‌گه‌ر شۆخيهکانب ڕاستي بن و ئامانجيان خۆشحاڵ کردني دڵي خه‌ڵک بێت و له سنووري ئاکار نه‌چێته ده‌ر ، ئه‌وه باشه و په‌سه‌ن کراو و له ئاکاري چاک ئهژامر دێت ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوور بێ له ڕاستي و بۆ خراپ کردني خه‌ڵک بێت يان بۆ شکاندني که‌سايه‌تي ئه‌وان بێت ، ئه‌وه درۆست نيه و خراپه . شايه‌ت مه‌به‌ستي حه‌زره‌تي پێشه‌وا زه‌ينۆلعابێدين (ع) ئه‌م به‌سه له گاڵته بێت که پردهي داوێن پاکي ئه‌دڕێنێت و مرۆڤ بێ ئابڕوو ده‌کات ؛ هه‌ر به‌و شێوه که له لێ گێڕانهوهکاني تردا هاتوه :
 پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( ص) ده‌فه‌رموێت : « لَا تَمْزَحْ فَيذْهَبَ بَهَاۆک وَ لَا تَکذِبْ فَيذْهَبَ نُورُک ؛  گاڵته مه‌که با نرخت نه‌ڕوات و درۆ مه‌که با نوورت نه‌ڕوات . "
 حه‌زره‌تي پێشه‌وا کازێم (ع) ڕايسپارد به هێندێ له منداڵه‌کاني که : « إِياک وَ الْمِزَاحَ فَإِنَّهُ يذْهَبُ بِنُورِ إِيمَانِک وَ يسْتَخِفُّ بِمُرُوءَتِک ؛   له شۆخي و گاڵته دووري بکه له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که ڕووناکي بڕوات ده‌بات و کهسايهتيت کز ده‌کات . "
 ***
 4- باس کردني عهيبي خه‌ڵکي
 يه‌کێک تر له‌و تاوانانهيه که پردهي داوێن پاکي ئه‌دڕێنن و ئابرووي پياو ده‌بات ،باس کردني عهيبي خه‌ڵکيه . حه‌زره‌تي پێشه‌وا سه‌جاد (ع) ده‌فه‌رموێت : « وَذِکرُ عَيوبِ النَّاسِ ؛ باس کردني عهيبي خه‌ڵکي (پردهي داوێن پاکي ئه‌دڕێنێ ] . »
 حه‌زره‌تي پێشه‌وا سادێق (ع) ده‌فه‌رموێت : « لَا تَغْتَبْ فَتُغتَب [فَتُغْتَابَ ] وَ لَا تَحْفِرْ لِأَخِيک حُفْرَه فَتَقَعَ فِيهَا فَإِنَّک کمَا تَدِينُ تُدَانُ ؛   غهيبهتي که‌س مه‌که و له نهێني خه‌ڵکدا باسيان مه‌که با باست نه‌که‌ن ، چاڵ مه‌که‌نه بۆ که‌س خۆت دهکهويته ناوي ، هه‌ر به‌و شێوه که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ي له‌گه‌ڵت هه‌ڵس و که‌وت ده‌که‌ن . "
 5- دانيشتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ي که گۆماناوي و دوو دڵن
 « وَ مُجَالِسَه اَهْلِ الرِّيب ؛ دانيشتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ي که گۆماناوي و دوو دڵن ( ئه‌و که‌سانه‌ي که بڕوايان خڕاپه يان بڕوايان لاوازه . ) "
 دانيشتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ي که گۆماناوي و دوو دڵن پردهي داوێن پاکي ئه‌دڕێنێت و مرۆڤ گۆماناوي ده‌کات .
 1- بێزاري ده‌ربڕين
 پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( ص) ده‌فه‌رموێت : « إِذَا رَأَيتُمْ أَهْلَ الرَّيبِ وَ الْبِدَعِ مِنْ بَعْدِي فَأَظْهِرُوا الْبَرَاءَه مِنْهُمْ وَ أَکثِرُوا مِنْ سَبِّهِمْ وَ الْقَوْلَ فِيهِمْ وَ الْوَقِيعَه وَ بَاهِتُوهُمْ کيلَا يطْمَعُوا فِي الْفَسَادِ فِي الْإِسْلَام ؛   هه‌ر کات دواي من له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ي که گۆماناوي و دوو دڵن رووبه‌ڕو بوون ، بێزاري خۆتان ده‌رببڕن و زۆر جنێويان بده‌نێ ( جنێوي پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام (ص) ئه‌بێ بزانين چۆنه ، بێ گۆمان له‌م جنێوانهي ئێمه نيه ) وڵامي ڕه‌تيان بده‌نه‌وه ، کارێ بکه‌ن که ئه‌و بيدعهتانه بۆ خه‌ڵک ئاسايي نه‌بێته‌وه ، لهسهريان باس بکه‌ن با بۆ خه‌ڵک ده‌رکه‌ون و خه‌ڵک بيريان لێ بکه‌نه‌وه ؛ بۆ ئه‌وه‌ي ته‌ماع نه‌که‌نه گه‌نده‌ڵ کردني ئيسلام و خه‌ڵک له‌و شتانه بترسێنن . ) "
 2- به‌شداريان له‌گه‌ڵ نه‌که‌ين
 پێغه‌مبه‌ري مه‌زني ئيسلام ( د. خ ) ده‌فه‌رموێت : « وَ نَسْتَعْصِمُهُ ... وَ مُشَارَکه أَهْلِ الرَّيبِ ؛   خۆم ده‌پارێزم به خواي گه‌وره له چه‌ند شت يه‌کێک له‌وانه هاونشيني له‌گه‌ڵ گۆماناويهکانه . "
 3- دووري کردن له هاونشيني ئه‌و که‌سانه 
 حه‌زره‌تي پێشه‌وا سادێق (ع) ده‌فه‌رموێت : « مَنْ جَالَسَ أَهْلَ الرَّيبِ فَهُوَ مُرِيبٌ ؛ هه‌ر که‌س له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆماناويانه دابنيشێت ئه‌وه ئه‌ويش له‌وانه‌يه و گۆماناويه .