جێژني ڕه‌مه‌زان و گرنگي ئه‌و جێژنه 
   له نوێژي جێژني ڕه‌مه‌زاندا ده‌خوێنين  :« اسئلک بحق هذا اليوم، الذي جعلته للمسلمين عيدا؛  واته : داوات لي ئه‌که‌م به پيرۆزي ئه‌م ڕۆژه‌ي که کردووته به جێژني مۆسڵمانان . "
 له گرنگي ئه‌م ڕۆژه‌دا هه‌ر ئه‌م خاڵه به‌سه که نووسيويانه  :« امّا خيرته من الايام يوم الفطر؛   واته : ڕۆژێک که پێغه‌مبه‌ري خوا له نێو ڕۆژه‌کاندا ههڵيبژاردوه ، ڕۆژي جێژني ڕه‌مه‌زانه . "  هه‌روه‌ها پێشه‌وا عه‌لي (ع) دهيفهرموو : :« الا و ان هذا اليوم يوم جعله الله لکم عيدا و جعلکم به اهلا فاذکروا الله يذکرکم و ادعوا يستجب لکم ؛  واته : ئه‌مڕۆ ڕۆژێکه خواي گه‌وره کردوويهتي جێژن بۆ ئێوه و ئێوهشي شياوي ئه‌و جێژنه زانيوه ، که وابوو ئێوه‌ش يادي خوا بکه‌ن تاکو ئه‌ويش يادي ئێوه بکات بۆ ئه‌وه‌ي داخوازيهکانتان وه‌ربگرێت . "
  له نوێژي جێژني ڕه‌مه‌زاندا ده‌خوێنين :« اسئلک بحق هذا اليوم، الذي جعلته للمسلمين عيدا؛ واته : داوات لي ئه‌که‌م به پيرۆزي ئه‌م ڕۆژه‌ي که کردووته به جێژني مۆسڵمانان . "
   بۆچي جێژن ؟
 تويژينهوهێيکي کۆرت له نێو لێ گێڕانه‌وه‌کاندا ، هۆکار و به‌ڵگه‌ي زۆرمان بۆ ده‌رده‌خات سه‌باره‌ت به‌وه که بۆچ ، ڕۆژي جێژني ڕه‌مه‌زان ، ناو نراوه جێژني ڕه‌مه‌زان (فێتر) .
 بڕێک له‌و به‌ڵگانه ئه‌مانه‌ن :
 1-     ڕۆژي جێژني ڕه‌مه‌زان ، کراوه به ڕۆژي جێژن بۆ ئه‌وه‌ي که مۆسڵمانان له ته‌نيشتي يه‌ک کۆ ببنه‌وه و بۆ ڕه‌زامه‌ندي خواي گه‌وره بێنه گۆڕه‌پان و سپاسي ئه‌و بکه‌ن له پێناوي نێمهتهکاني تاکوو هه‌م ڕۆژي جێژن بێت و هه‌م ڕۆژي کۆ بوونه‌وه و هه‌م رۆژي سه‌ربه‌رزي مۆسڵمانان و هه‌م ڕۆژي زه‌کات دان و هه‌م ڕۆژي سه‌رنج دان به نێمهتهکاني خوا و هه‌م ڕۆژي پاڕانه‌وه . له به‌ر ئه‌وه‌ي که ڕۆژي جێژن يه‌که‌م ڕۆژه ساڵه که خواردن و خواردنه‌وه تێيدا ئازاد و حه‌ڵاڵ ده‌بێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ي که لاي ئه‌وانه‌ي که له‌سه‌ر ڕيگاي ڕاستن ، مانگي ڕه‌مه‌زان مانگي يه‌که‌مي ساڵه ، له‌به‌ر ئه‌وه خواي گه‌وره پێي خۆشه که له‌و ڕۆژه‌دا مۆسڵمانان پێکه‌وه کۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ي سپاس و شۆکر و يادي خوا بکه‌ن له‌و ڕۆژه‌دا . " 
 2-     ده‌ست خۆشانه‌ي خواپه‌ره‌ستي
 حه‌سه‌ني کۆري ڕشێد به پێشه‌وا سادێقي (ع ) گۆت : خاڵک ئه‌ڵێين : خوا له شه‌وي قه‌دردا له ڕۆژواناني مانگي ڕه‌مه‌زان ده‌بوورێت ، پێشه‌وا سادێق (ع ) فه‌رمووي : :« يا حسن! ان القاريجار، انما يعطي اجرته عند فراغه ذلک ليله العيد؛  ئه‌ي حه‌سه‌ن ! فرمانبه‌ر دوي ته‌واو کردني فرمانهکهي ده‌ست خۆشانه‌ي پێ ده‌درێت ئه‌وه‌ش له شه‌وي جێژني ڕه‌مه‌زانه . "
 3-     جێژني سه‌رکه‌وتن 
 به‌نده‌ي خوا په‌ره‌ست و و مۆسڵمان به هۆي ئه‌وه که توانيويه‌تي يه‌ک مانگ زاڵ بێت به سه‌ر داخوازيهکاني نه‌فس و وه‌سوه‌سه و دڵهڕاوکێکاندا ، ڕۆژي جێژني ڕه‌مه‌زان ده‌کاته جێژن ، به‌ڵێ به‌نده‌ي پارێزگار به ته‌واوي تێکۆشاني خۆيه‌وه بۆ سه‌رکه‌وتن له‌و تاقيکردنه‌وه گه‌وره‌دا هه‌ستاوه و له کۆتاييشدا په‌نا ده‌باته خواي گه‌وره و داواي لێ ده‌کات که ئه‌و خواپهرهستيهي لێ وه‌ربگرێت . پێشه‌وا عه‌لي (ع) دهيفهرموو :  « انما هو عيد لمن قبل الله صيامه و شکر قيامه ؛   ئه‌مڕۆ جێژني ئه‌و که‌سانه‌يه که خواي گه‌وره ڕۆژوو و خواپهرهستيهکهي ئه‌و مانگه‌ي لێ وه‌رگردبێت . "
 4-     ڕۆژي لێ بۆردن
 خواپه‌ره‌ستي و نيشانداني به‌نده‌گي ڕاسته‌قينه له مانگي ڕه‌مه‌زاندا ، بووه‌ته هۆي ئه‌وه که به‌نده‌ي خوا شياوي لێ بۆردن بێت . پێشه‌وا عه‌لي (ع) له يه‌کێک له گۆتارهکاني ڕۆژي جێژني ڕه‌مه‌زان دهيفهرموو :  ئه‌ي به‌نده‌کاني خوا ! کهمتري شتێک که خواي گه‌وره دهيدات به به‌نده‌کاني خۆي که مانگي ڕه‌مه‌زان به ڕۆژوو بوون ، ئه‌وه‌يه که فرێشتهێيک دێت و بانگ ده‌کات : مزگێنه بده‌ن که تاوانه‌کانتان که پێشتر تووشي بوون خوا لێي بووراوه . سه‌رنج بده‌ن که دواي ئه‌و مانگه چي ده‌که‌ن . " 
 سه‌باره‌ت به‌م بابهتهيه که پێشه‌وا عه‌لي (ع) دهيفهرموو :« انما هذا عيد من غفر له ، ئه‌مڕۆ جێژني ئه‌و که‌سانه‌يه که خواي گه‌وره له‌وان بووراوه . "
 سه‌رچاوه :
 تێبيان