بۆچ نزاکانمان وه‌رناگێرێن؟
   کاتێ گه‌يشتنه خزمه‌تي ئيمام سه‌جاد (ر.خ) لێيان پرسي : ئه‌ي پێشه‌واي گه‌وره هاتوين بزانين، ئه‌وه بۆچ نزاکانمان وه‌رناگێرێن؟
 گوێ بده به‌م باسه!
 -          که‌م که‌م خه‌ريکه ناهۆمێد ئه‌بم و له بووني ئه‌و گۆماناوي ئه‌بم .
 -          پياوي حهساوي ،بۆچ کۆفر ئهکهي ،مه‌گه‌ر چ بووه ؟
 -          ئه‌وه‌نده ده‌گريم ، نزا ده‌که‌م ، سکاڵا ده‌که‌م ، به‌ڵام ده‌نگم تا سه‌ر باني خانوه‌که‌م ناڕوات، تا بگات به ئاسمانه‌کان و خوا.
 -          مه‌گه‌ر خوا له کوێيه که ده‌نگي تۆ به‌و ناگات؟
 -          تاقه‌تي گه‌مه و گاڵته‌م نيه ، وێڵم که .
 -          نا، نامه‌وێ گه‌مه و گاڵته‌ت پێ بکه‌م، وا ئه‌زاني خوا له‌و ژوور ژوورهدايه که ده‌نگت به‌و ناگات، به هه‌ڵه‌دا مه‌چۆ برام ، خوا له نزيکي من و تۆدايه ، ئێمه ناتوانين هه‌ست به‌و بکه‌ين و بيبينين ، خوا له قۆرئاندا ده‌فه‌رموێت : « وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ»(ق 16) ؛ واته : ئێمه له ده‌ماري مل به مرۆڤه‌وه نزيکترين . به‌م حاڵه‌شه‌وه پێشنيارم ئه‌مه‌يه بڕۆين لاي زاني شاره‌که‌مان و پرسياري لێي بکه‌ين و هۆي کێشه‌که‌ت بزانين چيه ، ئه‌و پێشه‌وايه و پێوه‌ندي به سه‌رچاوه‌ي نهێني خوايه‌وه هه‌يه ، بێ گۆمان وڵامي پرسيار و کێشه‌که‌ت ده‌زانێت .
 -          بيرۆکێکي چاکه ، باشه بڕۆين .
 -          کاتێک گه‌يشتنه خزمه‌تي ئيمام سه‌جاد (ر.خ) لێيان پرسي : ئه‌ي پێشه‌واي گه‌وره هاتوين بزانين، ئه‌وه بۆچ نزاکانمان وه‌رناگێرێن؟
 -          ئيمام سه‌جاد (ر.خ) زهردهخهنهي کرد و گۆتي : چاوه‌ڕواني چ ده‌که‌ن له خوا ؟ ئه‌م فرمانانه جگه له‌وه‌ي که له دواڕۆژدا بهرهکمان ده‌گرێت ، له‌م دنياشهدا ئاسه‌وارێکي هه‌يه که وهرنهگيراني نزا يه‌کێک له‌وانه‌يه ، به گوێي خوا بکه‌ن تا خواش به گوێتان بکات .
 -          به‌ڵێ ، به تايبه‌ت من ، هه‌رچه‌نده نزا ده‌که‌م لاي خوا به جێگاێيک ناگات ، مه‌گه‌ر خوا نهيفهرموه : ادعونى استجب لكم . که‌وايه بۆچ هه‌رچي لێي داوا ده‌که‌م وڵامێکي نيه ... ئه‌ترسم بڕوام لاواز ببێت و بێ بڕوا له دنيا ده‌رچم .
 -          ئيمام زهينۆل عابێدين (ر.خ) نيگاێيکي وردي ئه‌و دوو که‌سه ده‌کات و ده‌س ئه‌کات به ئهژماردني تاوانه جۆراوجۆره‌کان و ئاسه‌واري ئه‌وانه له سه‌ر ژياني مرۆڤ ، دوايي فه‌رمووي : ئايا ئێوه له‌گه‌ڵ ههواڵهکانتانا يه‌ک دڵن و دوو ڕوو نين؟ نوێژهکهنتان له‌سه‌ر کاتي خۆي ده‌خوێنن و نايخهنه دواوه؟ به ئاکاري چاک و خێر و چاکه له‌گه‌ڵ هه‌ژاران خۆتان به خوا نزيک ده‌که‌نه‌وه؟ قسه‌ي ناشياو و جوێن ناده‌ن ؟ شايێتي درۆ ناده‌ن ؟ زه‌کات ئه‌ده‌ن و قه‌رزه‌کانتان ئه‌ده‌نه‌وه؟ به دڵ ڕهقيهوه وڵامي هه‌ژار و که‌م ده‌سه‌کان ناده‌نه‌وه و يارمه‌تي هه‌تيو ئه‌ده‌ن ...؟
 -          ئيمام زهينۆل عابێدين (ر.خ) هه‌ر به‌م شێوه به‌رده‌وام بوو و منيش ئيتر تاقه‌تم نه‌ما و قسه‌که‌ي ئه‌وم پچڕي و گۆتم : يا على بن حسين، به‌داخه‌وه هيچکام له‌مانه‌م نه‌پاراستوه . ئيمام زهينۆل عابێدين (ر.خ) زهردهخهنهي کرد و گۆتي : که‌وايه چاوه‌ڕواني چ ده‌که‌ن له خوا ؟ ئه‌م فرمانانه جگه له‌وه‌ي که له دواڕۆژدا بهرهکمان ده‌گرێت ، له‌م دنياشهدا ئاسه‌وارێکي هه‌يه که وهرنهگيراني نزا يه‌کێک له‌وانه‌يه ، به گوێي خوا بکه‌ن تا خواش به گوێتان بکات .
 سه‌رچاوه :
 ماڵپه‌ري حه‌وزه