6 هه‌ڵه‌ي باو سه‌باره‌ت به پشت ئێشه!
پشت ئێشه ده‌كرێت به چه‌ندين هۆكار جياواز رووبدات، به‌ڵام 6 هه‌ڵه‌ي باو كه په‌يوه‌ندي به پشت ئێشه هه‌يه.ـ يه‌كه‌مين و باش‌ترين چاره‌سه‌ري پشت ئێشه، پشووداني ماوه درێژه: به پێچه‌وانه‌ي ئه‌م بۆچوونهي پێشوو كه له‌ناو پزيشك و نه‌خۆشه‌كان باو بوو كه پشوودانێكي ماوه درێژ، كارێكي دروست نييه و بووني چالاكي سوك، ره‌وتي چاره‌سه‌ر كردني خێراتر ده‌كات. هه‌رچه‌نده پشوودانێكي ماوه كورتيش سودمه‌ند ده‌بێت.
ده‌ڵێن دوايين و كاريگه‌رترين چاره‌سه‌ري پشت ئێشه، نه‌شته‌رگه‌رييه: نه‌شته‌رگه‌ري دوايين چاره‌سه‌ريه، به‌ڵام كاريگه‌رترين نييه. له راستيدا هيچ شێوازێكي نه‌شته‌رگه‌ري كاريگه‌ر بۆ چاره‌سه‌ر كردني پشت ئێشه سه‌رچاوه گرتوو له كێشه‌كاني ماسولكه‌كان نييه.
ئه‌وه‌ش وه‌كو دوايين هه‌ڵبژاردن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ئازاري پشت زۆر بێت و به‌رده‌وام بێت، پێويسته نه‌شته‌رگه‌ري بكرێت.ـ كۆمه‌ڵێك پێيان وايه كه باش‌ترين دۆشه‌ك بۆ ئازاري پشت دۆشهكي نه‌رمه:ئه‌گه‌ر ئازاي پشتتان هه‌يه، باشتر وايه له دۆشهكي كه‌مێك ره‌ق سود وه‌ربگرن و هه‌رچه‌نده پێشنياري خه‌وتن له‌سه‌ر دۆشهكي زۆر ره‌قيش ناكرێت.
كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاري ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ي فشارێكي كه‌متر له پشتتان بێت، له‌سه‌ر سك بخه‌ون. خه‌وتن له‌سه‌ر سك، به هيچ شێوه‌يه‌ك بۆ پشت گونجاو نييه، باش‌ترين حاڵه‌تي خه‌وتن بۆ ئه‌وان خه‌وتن له‌سه‌ر ته‌نيشت و يان له‌سه‌ر پشته. ـ به‌شێك وا بير ده‌كه‌نه‌وه كه پشت ئێشه نه‌خۆشي به ساڵاچوانه: پشت ئێشه ته‌مه‌ن ناناسێت و 70% مرۆڤه‌كان به درێژايي ژيانيان به لايه‌ني كه‌م يه‌كجار تووشي ئازاري پشت ده‌بن.
.توێژينه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ته‌نانه‌ت له نێوان 30 تا 50% ي نهوجهواناني 15 تا 16 ساڵه‌ش به ده‌ست ئازاري پشته‌وه ده‌ناڵێنن. شێوازي نه‌گونجاو و دانيشتن و خه‌وتن و وه‌رزشي نه‌شياو و كه‌مي جوڵه و به‌كارهێناني ئه‌و كۆڵهپشتانهي كه كێشيان له 15% كێشي له‌ش زۆرتره، له باوترين هۆكاري ئازاري پشته له نه‌وجه‌واناندا.
ده‌ڵێن زۆربه‌ي پشت ئێشهكان به‌هۆي كێشه‌كاني مۆخ و ديسكي پشته: زۆربه‌ي جار، پشت ئێشه هيچ په‌يوه‌ندييه‌كي به ديسك و مۆخه‌وه نييه و هۆكاره‌كه‌ي ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كشاني بووني ماسولكه‌كانه‌وه هه‌يه. هۆكاري ئه‌و لێككشاني به‌رز كردنه‌وه‌ي شتي قورس و به‌رز كردنه‌وه به شێوه‌ي نا دروست و جوڵه‌ي لهناكاوي پشت و دانيشتن يان خه‌وتني نادروست.