شێرپه‌نجه‌ى خوێن
شێرپه‌نجه وشه‌يه‌که له په‌نجه‌ى شێره‌وه هاتوه، گرێيه‌که به شێوه‌ى په‌نجه‌ى شێر دروست ده‌بێت، هه‌موو خانه‌يه‌ک له جه‌سته‌ى مرۆڤ له‌ژێر کۆنترۆڵي جيناتێکدايه له دابه‌شبونى خانه‌کاندا بۆنمونه ئه‌وکه‌سه‌ى پێستى ده‌بڕێ ئه‌وخانانه دابه‌ش ده‌بن و ئه‌وشوێنه دروست ده‌که‌نه‌وه له‌وێدا جينێک کۆنترۆڵي به‌سه‌ردا ده‌کات، هه‌رکاتێک ئه‌م خانانه له‌ژێر کۆنترۆڵي ئه‌م جينانه ده‌رچون به‌هه‌ر هۆکارێکى بۆماوه‌يي يان ژينگه‌يي خانه‌کان به‌ئاره‌زوى خۆيان دابه‌ش ده‌بن و به‌شێوه‌ى گرێ ده‌رده‌که‌ون.
شێرپه‌نجه دوو جۆره:
1ـ ره‌ق: وه‌ک شێرپه‌نجه‌ى مه‌مک، شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده (معده)، شێرپه‌نجه‌ى ئێسقان.
2ـ شل: وه‌ک خوێن شله‌يه‌کى له‌شه توشي شێرپه‌نجه ده‌بێت.
هۆکاره‌کانى شێرپه‌نجه زۆرن ده‌يکه‌ن به‌دوو هۆوه
فاکته‌رێکيان فاکته‌رى کرۆمۆسۆمه‌کانى له‌ش و دابه‌شبوونى خانه‌کان رێکده‌خات ئه‌مه پێي ده‌وترێت فاکته‌رى ژينگه‌يي، وه‌ک هه‌ڵمژينى هه‌واو پيسبونى ژينگه و ئاوى خواردنه‌وه، هه‌روه‌ها ماده تيشکاوه‌رييه‌کان وه‌ک خواردنى (معلبات) که هه‌ندێ مه‌وادى حافزه‌ى تێدا به‌کارده‌هێنرێت ئه‌مه ده‌ورى هه‌يه له‌دروستبونى شێرپه‌نجه، خواردنى چه‌ور و جگه‌ره کێشان هۆکارى دروستبونى ئه‌و نه‌خۆشيه‌ن، زۆرجار مرۆڤ خواردنى پيس يان چه‌ورى ده‌خوات‌و ناجوڵێت له‌گه‌ڵيدا ده‌بێته هۆى دروستبونى شێرپه‌نجه، هه‌ڵمژينى به‌نزين به به‌رده‌وامى هۆکارى دروستبونى شێرپه‌نجه‌ى خوێنه، هه‌ندێ جۆرى ڤايرۆسي وه‌ک ڤايرۆسي جگه‌ر ده‌بێته هۆى دروستبونى شێرپه‌نجه‌ى جگه‌ر، فاکته‌ره‌کان زۆرن، به‌ڵام به‌گشتى ئه‌ودوو هۆکاره‌ن، هيچ فاکته‌رێکيشيان بێ ئه‌وه‌ى تر ناتوانێ ببێته هۆى دروستبونى شێرپه‌نجه له‌هه‌ندێ حاڵه‌تى زۆر که‌مدا نه‌بێت که هۆکاره بۆماوه‌ييه‌کانه ده‌بێته هۆى دروستبونى شێرپه‌نجه بۆ نمونه له شێرپه‌نجه‌ى چاودا به‌ته‌نها فاکته‌ره بۆماوه‌ييه‌که‌ى به‌سه ئه‌گه‌ر به‌س هه‌ڵگرى جينه‌که بێت ره‌نگه ببێته هۆى دروستبونى بێ ئه‌وه‌ى فاکته‌رى ژينگه‌يي هه‌بێت.
شێرپه‌نجه‌ى خوێن
شێرپه‌نجه‌ى خوێن مۆخى ئێسکه، مۆخى ئێسک بريتيه له کارگه‌ى دروستبونى خوێن له خڕۆکه سپيه‌کان و خڕۆکه سوره‌کان و خه‌پله‌کانى خوێن که ده‌بێته هۆى مه‌ياندنى خوێن، له‌ناو مۆخى ئێسکدا پێيانده‌وترێ خانه‌ى دايک چۆن هه‌موو که‌سێک له‌دايک ده‌بێت ئه‌وانيش خانه‌ى دايکيان هه‌يه له‌مۆخى ئێسکدا هه‌رکاتێک ئه‌وخانه‌ى دايکه که له‌مۆخى ئێسکدا خانه‌کان دروست ده‌بن به‌رێکوپێکى پاشان دێته بۆريه‌کانى خوێنه‌وه بۆئه‌وه‌ى کارى خۆى بکات،
به‌ڵام هه‌رکاتێک خانه‌کانى دايک به‌شێوه‌يه‌کى ناڕێک خانه‌يان دروستکرد و هاته ناوخوێنه‌وه پێي ده‌وترێ شێرپه‌نجه‌ى خوێن، ئه‌م خانانه ئه‌گه‌ر خڕۆکه‌ى سپي بێت شێرپه‌نجه‌ى خڕۆکه سپيه‌کانه و ئه‌گه‌ريش سوربێت شێرپه‌نجه‌ى خڕۆکه سوره‌کانه، ئه‌گه‌ر هى خه‌پله‌کانى خوێن بێت شێرپه‌نجه‌ى خه‌پله‌کانه.
جۆره‌کانى
1ـ کورت خايه‌ن: له ماوه‌يه‌کى کورت‌دا ده‌رده‌که‌وێت و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێت له ماوه‌يه‌کى کورت‌دا ده‌بێته هۆى له‌ناوچون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاره‌سه‌ريان به‌پێي جۆرى نه‌خۆشيه‌که و ته‌مه‌نى نه‌خۆشه‌که جياوازه، ئه‌گه‌ر که‌سێک ته‌مه‌نى له (3ـ9) ساڵ بێت شێرپه‌نجه‌ى هه‌بێت و رێژه‌که‌ى (50%) بێت ئه‌وا (97%) چاره‌سه‌رى ده‌رمان ده‌بێت.
2ـ درێژ خايه‌ن: ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشيه‌که‌يان هه‌يه و له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نيدايه، چاره‌سه‌ريان ئاسانتره. (ئه‌مه وه‌ک نه‌خۆشي زه‌خت ده‌بێت و هيچ مه‌ترسيه‌کى له‌سه‌ر ژيانى نه‌خۆشه‌که نيه رۆژانه حه‌پێک يان دوان ده‌خوات و هيچ کێشه‌يه‌کى نابێت).
نيشانه‌کانى
تاي ده‌بێت و عه‌ره‌ق زۆر ده‌کاته‌وه، ئازارى ئێسکى ده‌بێت و له‌وانه‌يه پێستى شين بێته‌وه يان له‌خۆيه‌وه خوێنى لوتى به‌ربێت يان له‌دامێنه‌وه نه‌زيفى هه‌بێت، زوو زوو توشي ئيلتيهابات بێت يان له‌وزه‌تێنه‌کانى هه‌ڵسابێت، که‌مخوێنى‌و چه‌ندين نيشانه‌ى تر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانين بڵێين هه‌رکه‌سێک ئه‌ونيشانانه‌ى تێدابوو شێرپه‌نجه‌ى خوێنى هه‌يه، تاشيکارى مۆخى ئێسکى بۆ ده‌که‌يت به‌وه‌رگرتنى به‌شێکى له‌پارچه‌ى مۆخى ئێسک.
چاره‌سه‌رکردن
کورت خايه‌نه‌کان چاره‌سه‌ره‌که‌ى (2_3) ساڵ ده‌خايه‌نێت و هه‌ندێک جاريش سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى کرۆمۆسۆمه‌کانيان گۆڕانيان به‌سه‌ردادێت، پارچه‌يه‌ک کرۆمۆسۆم له‌گه‌ڵ پارچه‌يه‌کى تر يه‌کده‌گرێت و دروستى ده‌کاته‌وه، که‌سه‌رى هه‌ڵدايه‌وه ده‌بێت زه‌رعى مۆخى ئێسکى بۆ بکه‌يت ئه‌وه‌ش له‌ناوخۆى عێراقدا نيه له‌ده‌ره‌وه ده‌کرێت.
درێژ خايه‌نه‌کان چاره‌سه‌ره‌که‌ى به عيلاجى تايبه‌ت ده‌بێت، جۆرێکيشيان له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندايه و عيلاجه‌که‌شي به هه‌مان شێوه‌يه و مه‌ترسي نيه بۆ نه‌خۆش.
چه تر پریس