چاره‌سه‌ر به زه‌يتون
خواردنه‌وه‌ى کوڵاوى گه‌ڵاى زه‌يتون رۆژى چوار کوپ باشه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌رسکردن.خواردنه‌وه‌ى تێکه‌ڵاوى يه‌ک که‌وچکى چێشت له‌گه‌ڵ گيراوه‌ى نيو پارچه ليمۆ پێش نانى به‌يانيان بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ باشه بۆ ده‌رکردنى کرمه‌کانى ناو ريخۆڵه‌ى منداڵ.
خواردنى يه‌ک که‌وچکى چێشت له زه‌يتى زه‌يتون پێش نانى به‌يانيان بۆ ووردکردنه‌وه‌ى به‌رده‌کانى گورچيله و زراو و لوله‌ى ميزڵدان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خواردنى به‌رهه‌مى زه‌يتون له‌گه‌ڵ نانى ئێواران به شێوه‌ى رۆژانه.
خواردنى سێ که‌وچکى چێشت به شێوه‌ى رۆژانه له کوڵاوى گه‌ڵاى زه‌يتون و به‌کارهێنانى زه‌يتى زه‌يتون له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌کان و خواردنى به‌رهه‌مى زه‌يتون له کاتى نان خواردنى به‌يانيان و ئێواران بۆ چاره‌سه‌رکردنى په‌ستانى خوێنى به‌رز و کێشه‌ى ميزنه‌کردن.زه‌يتى زه‌يتون زۆر باشه بۆ ده‌رکردنى ژه‌هراويه‌کانى ناو له‌ش.
به‌کارهێنانى تێکه‌ڵاوى سپێنه‌ى يه‌ک هێلکه له‌گه‌ڵ چوار که‌وچکى چێشت له زه‌يتى زه‌يتون به شێوه‌ى مه‌ڵهه‌م بۆ چه‌ورکردنى شوێنى سوتاوى پێست جۆرى ئاسان.به‌کارهێنانى ووردکراوى به‌رهه‌مى زه‌يتون (له دواى ده‌رکردنى ناوکه‌که‌ي) به شێوه‌ى ده‌رمانێک له‌سه‌ر دوومه‌ڵى ووشک.
خواردنه‌وه‌ى کوڵاوى گه‌ڵاى زه‌يتون رۆژى چوار کوپ باشه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌رسکردن.خواردنه‌وه‌ى تێکه‌ڵاوى يه‌ک که‌وچکى چێشت له‌گه‌ڵ گيراوه‌ى نيو پارچه ليمۆ پێش نانى به‌يانيان بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ باشه بۆ ده‌رکردنى کرمه‌کانى ناو ريخۆڵه‌ى منداڵ.
به‌کارهێنانى زه‌يتى زه‌يتونى شله‌تێن وه‌کو مه‌ڵهه‌م بۆ چه‌ورکردنى شوێنى تووشبوو به گه‌ڕى و ێه‌ده‌ف و ئه‌گزيما به چه‌ورکردنى شوێنه‌که به شێوه‌ى بازنه‌يى به به‌کارهێنانى پارچه په‌ڕۆکێکى زبر.گه‌ڵاى زه‌يتونى نه‌رم له‌گه‌ڵ زه‌يتى زه‌يتون بۆ چه‌ورکردنى شوێنى تووشبوو به هه‌وکردن و بڕين له‌سه‌ر پێست به‌کار دێت.بۆ چاره‌سه‌رکردنى پێستى ده‌م‌وچاوى وشک و درز بوون له پێستى ده‌ست و پێ ده‌بێت زه‌يتى زه‌يتون تێکه‌ڵاو بکرێن له‌گه‌ڵ گليسيرين و چه‌ند قه‌تره‌يه‌ک له گيراوه‌ى ليمۆ.چه‌ورکردنى برۆى چاو به زه‌يتى زه‌يتون بۆ پاراستنى له هه‌ڵوه‌رين.
هه‌روه‌ها به چه‌ورکردنى پێستى سه‌ر به زه‌يته‌که له دواى شوشتنى سه‌ر به ئاوى شله‌تێن و يابون بۆ چاره‌سه‌رکردنى کڕێشکى سه‌ر.چه‌ورکردنى پێستى له‌ش به زه‌يتى زه‌يتون بۆ پاراستنى له تيشکى خۆر.گه‌ڵاى زه‌يتون پێک هاتووه له گيراوه‌يه‌ک تايبه‌ته به چاره‌سه‌رکردنى هه‌وکردنى ناو ده‌م و پووک به جوييندنى گه‌ڵاکه وه‌کو بنێشت.
هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌رکردنى بڕين و دومه‌ڵ به ووردکردنى گه‌ڵاکان و دانانى له‌سه‌ر بڕينه‌که. هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌رکردنى برينداربوون (قرحه)ى ريخۆڵه به به‌کارهێنانى گيراوه‌ى گه‌ڵاى زه‌يتون له ناو کۆمه‌وه. بۆ چاره‌سه‌رکردنى رۆماتيزم و هه‌وکردنى ده‌ماره‌کان (ئه‌عساب) و پێچبوونى جومگه‌کان، پێويسته مه‌ڵهه‌مێک دروست بکرێت به ووردکردنه‌وه‌ى يه‌ک دانه سير له‌گه‌ڵ (2ظ ظ ) گرام زه‌يتى زه‌يتون و جێهێشتنى بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ ئينجا چه‌ورکردنى شوێنى ئازاره‌که بۆ چه‌ند جارێک تا چاکبوونه‌وه.زه‌يتى زه‌يتون باشه بۆ گه‌نج کردنى ئه‌ندامه‌کانى ناو له‌ش.زه‌يتى زه‌يتون جياوازى هه‌يه له‌گه‌ڵ جۆره‌کانى ديکه‌ى زه‌يته‌کان که نابێته هۆى به‌رزکردنى رێژه‌ى کۆليستيرۆل له خوێنه.
چەتر پرێس