زيانه‌كاني چپس
لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي بريتاني تهئكيديكردۆتهوه %50ي منداڵاني ئه‌و وڵاته هه‌ريه‌كه‌يان ڕۆژانه لانيكه‌م كيسێك چپس ده‌خۆن، و له‌به‌رئه‌وه‌ي چپس بڕێكي زۆر كاربۆهايدراتي تێدايه يه‌كێك له زيانه‌كاني زۆر خواردني كاربۆهايدرات ئه‌وه‌يه هاني منداڵان ده‌دات بڕێكي زۆري لێ بخۆن، و به‌وه‌ش دوورياندهخاتهوه له خواردني خۆراكه سوودمهندهكاني تر.
خواردني چپس چه‌ندين كێشه‌ي ته‌ندروستي لێده‌كه‌وێته‌وه وه‌كو به‌رزبونه‌وه‌ي رێژه‌ي چه‌وري خوێن و قه‌بزي و سه‌ختي له هه‌رسكردندا. هه‌روه‌ها ئه‌و رۆنانهي له پێكهاته‌ي چپسدا هه‌ن ڕه‌نگه له ماوه‌يه‌كي دوردا ببنه هۆيه‌ك بۆ تووشبوون به نه‌خۆشي شێرپه‌نجه، و ئه‌و ڕه‌نگ و بۆيانهي به‌كاردێن زۆرجار مادده‌ي قه‌ده‌غه‌كراون لهجيهاندا.
چپس بڕێكي زۆر كاربۆهايدراتي تێدايه يه‌كێك له زيانه‌كاني زۆر خواردني كاربۆهايدرات ئه‌وه‌يه هاني منداڵان ده‌دات بڕێكي زۆري لێ بخۆن، و به‌وه‌ش دوورياندهخاتهوه له خواردني خۆراكه سوودمهندهكاني تر.
چپس ده‌بێته هۆي تێكچووني گه‌ده و زيادبووني كێش و ئه‌و مادده پارێزهرانهي ده‌كرێنه چپسه‌وه تواناي گه‌ده بۆ هه‌رسكردن سنوردار ده‌كات و زيانيش به جگه‌ر ده‌گه‌يه‌نن. هه‌ندێك چپس هه‌ن به‌هارات و بيبه‌ري تووني تێده‌كرێت كه ده‌بێته هۆي برينداربووني گه‌ده به‌تايبه‌تي گه‌ده‌ي منداڵ. سه‌خته نه‌هێڵرێت منداڵ چپس بخوات، به‌ڵام خواردني يه‌ك كيس چپس له هه‌فته‌يه‌كدا به‌سه و واباشتره دواي ژه‌مه خۆراكێكي ته‌ندروست چپس بخۆن.
سه‌رچاوه: ياهوو