ژياننامه‌ي عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ)
حه‌زره‌تي عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) کۆڕي ئه‌بو عه‌بدۆڵڵاي حسه‌ين (ر.خ) به پێي لێ گێڕانه‌وه‌يێک له يانزه‌ي مانگي شه‌عباني ساڵي 43 کۆچيدا له شاري مادينه‌ي مۆنه‌وه‌ره هاتوه‌ته دنيا .(1)
باوکي به‌رێزي ئيمام حسه‌يني کۆري عه‌لي کۆڕي ئه‌بو تالێبه (ر.خ) و دايکي به‌رێزيشي له‌يلا کچي ئه‌بو مه‌ڕڕه‌ي کۆري عۆروه‌ي کۆڕي مه‌سعودي سه‌قه‌فيه .(2)
ئه‌و له تايفه‌ي خۆش ناو و به‌ڕێز ي به‌ني هاشمه . و نه‌سه‌بي پيرۆزي پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (س.خ) ، حه‌زره‌تي فاتێمه‌ي زه‌هرا (ر.خ) ، ئه‌ميري مۆسڵمانان عه‌لي کۆڕي ئه‌بي تالێب (ر.خ) و ئيمام حسه‌ينه (ر.خ)
ده‌گێڕنه‌وه ڕۆژێک عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) ده‌چێت بۆلاي والي مه‌دينه و پێخامێک له لايه‌ن باوکي به‌ڕێزيه‌وه ده‌با بۆ ئه‌و ، له کۆتاييدا والي مه‌دينه له عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) ده‌پرسێ ناوي تۆ چيه؟ ده‌فه‌رموێت : عه‌لي ، ده‌پرسێ ئه‌ي ناوي براکه‌ت ؟ ده‌فه‌رموێت : عه‌لي ، ئه‌و تووره ده‌بێت و ده‌ڵێ : عه‌لي، عه‌لي، عه‌لي " « ما يُريدُ اَبُوك؟ » باوکت چي ده‌وێت؟ ناوي هه‌موو منداڵاني ناوه عه‌لي ، عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) ئه‌م گۆته ده‌گێرێتۆ بۆ ئه‌بو عه‌بدۆڵڵاي حسه‌ين (ر.خ) ، ئه‌ويش ده‌فه‌رموێت : سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ده‌ها کۆرم هه‌بێ هه‌مويان ناو ده‌نێم عه‌لي و ئه‌گه‌ر ده‌ها کچيشم هه‌بێ ، ناويان ده‌نێمه فاتێمه .(3)
حه‌زره‌تي عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) کۆڕي ئه‌بو عه‌بدۆڵڵاي حسه‌ين (ر.خ) به پێي لێ گێڕانه‌وه‌يێک له يانزه‌ي مانگي شه‌عباني ساڵي 43 کۆچيدا له شاري مادينه‌ي مۆنه‌وه‌ره هاتوه‌ته دنيا .
سه‌باره‌ت به که‌سايه‌تي عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) گۆتويانه که لاوێکي ده‌م و چاو جوان، قسه خۆش و ئازا بوه و له ئاکار و خۆڕه‌وشتدا نزيکترين که‌س بوه به پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (س.خ) و ئازايه‌تي و خه‌باتگێري له باوه گه‌وره‌ي واته عه‌لي کۆڕي ئه‌بي تالێب (ر.خ) به ميرات بردوه و کۆي هه‌موو چاکه و ئاکاره جوانه‌کان بوه .(4)
له لێ گێرانه‌وه‌ييکدا له شێخ جافري شوشته‌ري له په‌رتوکي خصائص الحسينيه هاتوه : ئه‌بو عه‌بدۆڵڵاي حسه‌ين (ر.خ) کاتێک عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) ده‌نارد بۆ گۆڕه‌پان ، ڕووي کرده له‌شکره‌که و گۆتي :
« يا قوم، هولاءِ قد برز عليهم غلام، اَشبهُ الناس خَلقاً و خُلقاً و منطقاً برسول الله....... واته : خه‌ڵکينه ئێوه به‌ڵێن بده‌ن ، کۆڕێک ده‌نێرم بۆ گۆڕه‌پاني خه‌بات ، که خۆلقاوترين که‌سه له بواري شکڵ و شێوه و ئاکار و قسه‌کردندا به ڕه‌سولۆ ڵڵا (د.خ) بزانن ئێمه هه‌ر کاتێک دڵمان ته‌نگ ئه‌بێ بۆ ڕه‌سولۆ ڵڵا (د.خ) ته‌واشاي سيماي ئه‌م کۆره ده‌که‌ين .
به پێي گێرانه‌وه‌ييک له ئه‌بۆلفه‌ره‌جي ئه‌سفه‌هانيه‌وه ، ئه‌و حه‌زره‌ته له سه‌رده‌مي جێداري عوسماني کۆري عه‌فان ( جێداري سێه‌مي ڕاشدين) هاتوه‌ته دنياوه .(5)
به هه‌ر حاڵ عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) له ڕووداوي عاشورادا هانه‌شێکي تێکۆشه‌رانه‌ي بوو و له هه‌موو کات و ساته‌کاندا له ته‌نيشتي باوکي واته ئيمام حسه‌ين (ر.خ) بوو و له‌گه‌ڵ دۆژمنه‌کاني به تۆندي شه‌ڕي کرد.
شێخ جافري شوشته‌ري له په‌رتوکي خصائصدا ده‌گێرێته‌وه : کاتێک ئه‌بو عه‌بدۆڵڵاي حسه‌ين (ر.خ) به‌ره‌و که‌ربه‌لا که‌وته ڕێ ، حاڵه‌تێکي سه‌ر سوڕهێنه‌ري بۆ هات به نێو " نه‌وميه" شتێک هاته به‌رچاوي ، دواي ئه‌و حاڵه‌ته که ته‌واو بوو ئيستێرجاعي کرد واته گۆتي : «انا لله و انا اليه را‌جعون » عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) له ته‌نيشتي باوکيدا بوو ، ده‌يزاني باوکي هه‌ر له خۆوه شتێک ناڵێ ، پرسياري لێکرد ، باوکه گێان بۆچ ئيستێرجاعت کرد ؟ حه‌زره‌ت زوو گۆتي : ئێستا زانيم که ئه‌م کاروانه به‌ره‌و پيري مه‌رگ ده‌چێت و مردن چاوه‌ڕێمانه ، عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) پرساري کرد : باوکه گێان مه‌گه‌ر ئێمه له‌سه‌ر حه‌ق نين ؟ حه‌زره‌ت فرموي : به‌ڵێ له‌سه‌ر حه‌قين . عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) گۆتي : که‌وايه ترسێکم له مردن نيه .
شياوي باسه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) پاڵ ئه‌درێته لاي سێ تايفه‌ي گه‌وره‌ي عه‌ره‌به‌وه و له‌گه‌ڵياندا خزمايه‌تي هه‌يه ، به‌ڵام له ڕۆژي عاشورادا له کاتي شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سپاي يه‌زيدا ، ئاماژه به‌و خزمايه‌تيانه (خزمايه‌تي له‌گه‌ڵ به‌ني ئۆمه‌ييه ه سه‌قيف) ناکات و ته‌نيا شانازي به‌وه ده‌کات که له ئالي به‌يته (ر.خ) و له شێعرێکدا ده‌ڵێ :
أنا عَلي بن الحسين بن عَلي نحن بيت الله آولي يا لنبيّ
أضربكَم با لسّيف حتّي يَنثني ضَربَ غُلامٍ هاشميّ عَلَويّ
وَ لا يَزالُ الْيَومَ اَحْمي عَن أبي تَاللهِ لا يَحكُمُ فينا ابنُ الدّعي
ئه‌و يه‌که‌مين شه‌هيدي به‌ني هاشم له ڕۆژي عاشورادا بوو و لو زياره‌تي شه‌هيداني به ناوبانگي مه‌عروفه‌دا هاتوه : السَّلامُ عليكَ يا اوّل قتيل مِن نَسل خَيْر سليل. (7)
عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) له ڕووداوي عاشورادا دووسه‌ت که‌سي له له‌شکري عۆمه‌ري کۆري سه‌عد به دووجار کۆشت و له ئاکامدا مۆڕه‌ي کۆري منقزي عه‌بدي شمشێرێکي دا له تۆق سه‌ري و به تۆندي برينداري کرد . ئه‌و کاته بوو که دۆژمنان دلێر بوون و ڕژانه سه‌ري و به نێزه و شمشێر بێ تاوان شه‌هيديان کرد .
ئيمام حسه‌ين (ر.خ) زۆر خه‌فه‌تبار بوو له شه‌هيد بووني و زۆر گريا بۆ جۆدايي ئه‌و کاتێک سه‌ري خوێناوي ئه‌وي گرته باوه‌شي ، فه‌رموي :
ولدي علي عَلَي الدّنيا بعدك العفا.(8)( کۆرم عه‌لي ، دواي تۆ ئيتر ئه‌م دنيامه بۆ چيه )
سه‌باره‌ت به ته‌مه‌ني پيرۆزي له کاتي شه‌هيد بوندا چه‌ن گۆته هه‌يه . هێندێ ده‌ڵێن هه‌ژده ساڵي بوه برێکي تر ئه‌ڵێن نۆزده و گۆته‌ييکي تريش ده‌ڵێ بيست و په‌نج ساڵي بوه .(9)
به‌ڵام له‌وه‌دا که ئه‌و له ئيمام زه‌ينۆلعابێدين (ر.خ) کۆري ديکه‌ي ئيمام حسه‌ين (ر.خ) گه‌وره‌تر بوه يان بچوکتر، ميژوونوسان قسه‌ي جياوازيان هه‌يه. لێ گێڕانه‌وه‌ێيک له ئيمام زه‌ينۆلعابێدين(ر.خ) هه‌يه که وادياره ئه‌و له عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) بچوکتر بوه . ئه‌و ده‌فه‌رموێت : كان لي اخ يقال له عليّ اكبر منّي قتله الناس ...(10)
گۆڕي پيرۆزي عه‌لي ئه‌کبه‌ر (ر.خ) له که‌ربه‌لايه له به‌ر پێي ئه‌بو عه‌بدۆڵڵاي حسه‌ين (ر.خ) ، و مه‌به‌ست له سلامي عاشورادا کاتێک ئه‌ڵێن :و علي علي ابن الحسين ، حه‌زره‌تي عه‌لي ئه‌کبه‌ره (ر.خ) .
په‌راوێزکان :
1. مۆسته‌دره‌ك سه‌فينتۆ لبحار (عه‌لي نمازي)، ب 5، ل 388.
2. أعلام النّساء المۆمنات (محمد حسون و امّ علي مشكور)، ل 126؛ مقاتل الطالبين (ابوالفرج اصفهاني)، ل 52.
3. منتهي الامال ، ب 1، ل.
4. مقاتل الطالبين ل 53.
5. منتهي الآمال، ب 1، ل 375؛ الارشاد (شيخ مفيد)، ل 459.
6. منتهي الآمال، ب 1، ل 375.
7. هه‌مان.
8. هه‌مان و الارشاد، ل 458.
9. نسب قريش (مصعب عبن عبدالله زبيري)، ل 85، الطبقات الكبري (محمد بن سعد زهري)، ب 5، ل 211.