• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 345
  • شەممه 1/4/1392
  • رۆژژمێر :

حه‌ماسه‌ي سياسيي

دوکتور خەليلي مامۆستاي زانکۆ له‌ مه‌هاباد رايگه‌ياند: بەشداريي تێکڕاي چين و توێژەکاني خەڵک لە هەڵبژاردنەكاني نيشاندەري هۆگريي تايبەتي خه‌ڵک بە نيزام و رێبەري خۆيانه‌.

دوکتور خه‌ليلي له‌ وتووێژێکي راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ کاناڵي ئاسمانيي سه‌حه‌ر بە ئاماژە بە هەوڵي بەربڵاوي دوژمناني گەلي ئێران بە مەبەستي رێگەگرتن لە بەشداريي خەڵک لە هەڵبژاردنەکاني ئەمدواييە، واتە  يازدەهەمين خولي هەڵبژاردنەکاني سەرۆک کۆمارەتي و هاوکات چواره‌مين خولي ئەنجومەني ئيسلاميي شارو ئاواييەکان لە کۆماري ئيسلامي وتي کە بە باوەڕي من بەشداريي کردن لە هەڵبژاردن و دەنگدان خۆي جورێک شەهادەتە.

دوکتور خەليلي مامۆستاي زانکۆ له‌ مه‌هاباد رايگه‌ياند: بەشداريي تێکڕاي چين و توێژەکاني خەڵک لە هەڵبژاردنەكاني نيشاندەري هۆگريي تايبەتي خه‌ڵک بە نيزام و رێبەري خۆيانه‌.

 ناوبراو وتيشي، بەشداريي تێکڕاي چين و توێژەکاني خەڵک لەو هەڵبژاردنانەدا نيشاندەري ئەو راستەقينەيە‌يه کە ئەو خەڵکە بە تەواوي هەست و باوەڕي خۆيان ئەو نيزامەيان قەبوڵە و هۆگرييەکي تايبەتيان بە نيزام و رێبەري خۆيان هەيە و لە هەر هەلومەرجێکدا و سەرەڕاي تەواوي ئەو کێشەو گرفت و گوشارانەي لە لايەن بەرەي ئيستکباره‌وە لە سەرجەم بوارەکاندا بە سەري‌دا سەپاوە، رۆژ بە رۆژي پشتگري و پشتوانيي خۆي لە نيزامي کۆماري ئيسيلاميي زۆتر نيشان دەدەن.

 ناوبراو بەشداريي 72.7%ي خەڵکي ئێران لەو هەڵبژاردنانەي وێنايەک لە بووني ديمۆکراسيي راستەقينە لەو وڵاتە هێنايە ئەژمار و وتيشي کە ئەو ئاستە لە بەشداريي خەڵک لە هەڵبژاردنەکاني ئەمدواييە لە کۆماري ئيسلاميي ئێران بە بەراورد لەگەڵ وڵاتاني ناوچەکە کە هەندێکيان نەک هەر هەڵبژاردن بەڕێوەنابن، تەنانەت بە بەراورد لەگەڵ وڵاتاني ئەورووپيي و رۆژئاوايش کە بەردەوام بانگەشەي بووني ديمۆکراسي و ئازاديي رادەبڕين لە وڵاتەکانياندا دەکەن، سەرسووڕهێنەرو بێوێنەيەو وێنايەکي ئاشکرا لە گەلسالاريي ئاييني دێتە ئەژمار.

سايتي سەحەر تي وي