ئێران چه‌کي ڕووسي به عێراق ده‌دات
ڕۆژنامه‌ي ئه‌لموسته‌قبه‌لي لوبنان ڕايگه‌ياند که ئێران له چوارچێوه‌ي ڕێککه‌وتننامه‌يه‌کي سه‌ربازي چه‌کي ڕووسي به عێراق ده‌دات.
ڕۆژنامه‌ي ئه‌لموسته‌قبه‌لي چاپي به‌يرووت له هه‌واڵێکدا ڕايگه‌ياند که ڕێککه‌وتننامه‌يه‌کي سه‌ربازي که ئاڵوگۆڕي زانياري ئه‌مني و ته‌کنۆلۆژياي سه‌ربازيي و په‌دافه‌ندي ئاسماني له‌خۆ ده‌گرێت له نێوان ئێران و عێراق واژۆ کراوه.
ڕۆژنامه‌ي ئه‌لموسته‌قبه‌لي لوبنان ڕايگه‌ياند که ئێران له چوارچێوه‌ي ڕێککه‌وتننامه‌يه‌کي سه‌ربازي چه‌کي ڕووسي به عێراق ده‌دات.
به گوێره‌ي هه‌واڵه‌که‌ي ئه‌لموسته‌قبه‌ل لێدواني ئه‌م دواييانه‌ي حسێن شه‌هرستاني، جێگري سه‌رۆک وه‌زيراني عێراق سه‌باره‌ت به هێرشي سه‌ربازي بۆ سه‌ر ئێران له ڕێگاي عێراقه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌يه‌ک بووه له واژۆ کردني ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌يه که له سه‌فه‌ري وه‌زيري به‌ره‌ڤانيي ئێران بۆ عێراق واژۆ کراوه.
شه‌هرستاني له وته‌کانيدا هه‌ڕه‌شه‌ي کردبوو که به‌زاندني سنووري ئاسماني عێراق له لايه‌ن ئيسرائيله‌وه بۆ هێرش کردنه سه‌ر ئێران په‌رچه‌کرداري توندي عێراقي لێده‌که‌وێته‌وه.
ڕۆژنامه‌که پاگه‌نده‌ي ئه‌وه‌شي کردووه که هه‌ندێ زانياري پشتڕاست کراوي له‌به‌ر ده‌ستدايه که ئێران به‌م زووانه بڕێکي چه‌کي په‌دافه‌ندي ئاسماني به‌رهه‌مي ڕووسيا له چوارچێوه‌ي ڕێککه‌وتننامه‌که ئه‌دات به عێراق و له ماوه‌ي چه‌ند مانگي ڕابردووش چه‌ندين جار کارناساني سه‌ربازي خۆي ڕه‌وانه‌ي عێراق کردووه.
کوردپرێس