• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 275
  • چوار شەممه 22/3/1392
  • رۆژژمێر :

تاڵێك موو بەسە بۆ زانيني نەخۆشيەكاني دڵ 

  بەپێي توێژينەوەيەكي زانستي نوێ تاڵێك لە مووي سەر بەسە بۆ زانيني تووشبوون بە نەخۆشيەكاني دڵ.

 بەپێي توێژينەوەيەك كە رۆژنامەي جۆرناڵي بەريتاني بڵاويكردۆتەوە: موو وەكو گەنجينەيەكي شاراوەي زانستي وايە بۆ زانيني ئاستي تووشبوون بە نەخۆشيەكاني دڵ و هەروەها زانيني ئەو هۆكارەكانەي لە پشت تووشبووني ئەو كەسەوە بە نەخۆشييەكاني دڵ، هەروەها بەهۆي وەرگرتني نمونەيەك لە مووە دەتوانرێت ئاستي كۆرتيزۆڵ كە هۆرمۆنێكي تايبەت بە دوودڵييە لە جەستەدا  بزانرێت و موو تواناي پارێزگاريكردنيشي لە كۆرتيزۆڵ هەيە.

بەپێي توێژينەوەيەكي زانستي نوێ تاڵێك لە مووي سەر بەسە بۆ زانيني تووشبوون بە نەخۆشيەكاني دڵ.

 دكتۆر لۆرا مانينشين سەرۆكي كۆمەڵەي توێژەرەوان لە پەيمانگاي رۆتردامي پزيشكي رايگەياند: لە ئێستادا لەسەرەتاي توێژينەوەكەداين و ئەوەش ئاشكراكراوە كە موو وەك گەنجينەيەكي ئەرشيفي كراوەيە بۆ زانيني ئاستي كۆرتيزۆڵ لەسەر ئەم بنەمايەش دەتوانرێت هۆكارەكاني تووشبوون بە نەخۆشييەكان بزانرێت و بەئاسانيش چاودێري نەخۆشييەكە بكرێت، مانينشين ئاشكراشيكرد: چەند نيشانەيەكي ئاسان هەيە كە مرۆڤ دەتوانێت هەستيان پێبكات كە تووشي نەخۆشييەكاني دڵ بووە لەوانە بەرزبوونەوەي پەستاني خوێن و زۆربووني چەوري ناو لەش و بەرزبوونەوەي ۆرتيزۆڵ نيشانەن بۆ ئەو كەسانەي كە تووشي نەخۆشييەكاني دڵ دەبێت.

سایتی کاناڵي ئاسماني کوردستان