• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 292
  • دوو شەممه 20/3/1392
  • رۆژژمێر :

وتاری ڕێبەري ئينقلابي ئيسلامي لە ديداري مامۆستايان، قورئان خوێنان و حافزان

ڕێبەري مەزني ئينقلابي ئيسلامي فەرموويان : ئەمڕۆکە هەر زمانێک کە موسوڵمانان بەرەو يەکێتيي بانگ بکات زواني  ئيلاهييە  و هەر زمانێک کە موسوڵمانان و ئايينە ئيسلامييەکان بۆ دوژمنايەتي لەگەڵ يەکتر هان دەدات، زماني شەيتانە.

حەزرەتي ئايەتوڵڵاهولعوزماخامنەيي ڕێبەري مەزني ئينقلابي ئيسلامي سەرلەبەياني ئەمڕۆ شەممە لە نێو کۆڕي مامۆستاياني ئاييني، قارييەکان و حافزاني بەشدار لە  سييەمين  خولي کێ بەرکێکاني  نێودەوڵەتي قورئاني پيرۆز،

 لە فەرمانەکاني گرينگي قورئان  ڕوو لە موسوڵماناني  پاراستني يەکگرتوويي و يەکێتيي زاني و فەرموويان:

فێر بووني مەعارفي  قورئاني بوارێک بۆ گەيشتن  بە سەلامەت، ئاسايش و سەربەرزي و سامان بەخشين بەژياني موسوڵمانان لە ساي  ڕێنوێنييەکاني قورئانە.

حەزرەتي ئايەتوڵڵاهولعوزما خامنەيي  وێڕاي پێداگري لەسەر پێويستي  پشت بەستن و ئاشنايي زياتري موسوڵمانان لەگەڵ قورئان و مەعارفي  سەعادەت بەخش و عيزەت هێنەري  ، فەرمووي :  لە پەيامەکاني قورئان ڕوو لە موسوڵمانان، يەکێتيي  بەگوێرەي  فەرماني ئيلاهي و لە يەک دوور نەکەوتنەوەيە کە لەبەرامبەر دا ڕاهێنان و شێوازي ئيستعمارييە کە  ناکۆکي نانەوەي نێوان ئومەتي ئيسلامي و  توندڕەوي ئاييني لە به رنامه ي کاري دايە.

ڕێبەري مەزني ئينقلابي ئيسلامي فەرموويان : ئەمڕۆکە هەر زمانێک کە موسوڵمانان بەرەو يەکێتيي بانگ بکات زواني ئيلاهييە و هەر زمانێک کە موسوڵمانان و ئايينە ئيسلامييەکان بۆ دوژمنايەتي لەگەڵ يەکتر هان دەدات، زماني شەيتانە.

بەڕێزيان  وێڕاي ئاماژە بە فريو خواردني هەندێ  حکومەت و دەوڵەتي ئيسلامي و  تێکۆشاني ئەوان لە گەڵ دوژمن، فەرموويان :  يەکێتيي و هاودڵي  نێوان موسوڵمانان  فەرزيکي خێرايە.

ڕێبەري مەزني ئينقلابي ئيسلامي  کوشت و کوشتار و ڕشتنني خوێن وتيروريسمي کوێر و کارەساتەکاني سەربەو و پێکهاتني دەرفەت بۆ ڕژێمي داگيرکەري زايۆني بە ئەنجامي ناکۆکي و ئاڵۆزي نێوان  ئومەتي ئيسلامي زاني و فەرموويان : ئەمڕۆ ڕوزي  ئەزموونە بۆ موسوڵمانان و دەوڵەتاني ئيسلامي و گەلاني ئيسلامي دەبێ  بە تەواوي وشيار بن.

حەزرەتي ئايەتوڵڵاهولعوزما خامنەيي هەروەها وێڕاي ئاماژە بە دەست پێبووني شەپۆليي  دژە ئيسلامي ڕۆژاوا،پێداگرييان کرد دوژمناني ڕۆژاوايي شمشێريان بەدژي موسوڵمانان

گرتووە و  کەوايە ئومەتي ئيسلامي دەبێ  هێزمەندي و تواناييەکاني خۆي پەرەپێ بدات   وگرينگترين فه کته ره کاني ئەم کارەش  يەکێتي و يەکپارچەيي و سەرنج دان بە خاڵە هاوبەشەکانە .

ڕێبەري مەزني ئينقلابي ئيسلامي وێڕاي ئاماژە بەوەي دنياي ئيسلام ئەمڕو تينووي ڕاستييەکاني قورئانە  فەرموويان: بە پێچەوانەي ڕابردوو کە هەڵکەوتەکاني دونياي ئيسلامي بۆ گەياندني دەنگي ئازديخوازي خۆيان دروشمي سوسياليستي و کومونيستييان بەرز دەکردەوە ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵات هەتا ڕۆژاواي دونياي ئيسلامي ، ئەگەر کەسانێک بيانەوێ  دروشمي  دادگەري ، سەربەخۆيي ، ئازادي و سەربەرزي بەرز بکەنەوە دروشمي قورئاني بەرز دەکەنەوە.

سایتی رادیوو سوورانی