وته‌کاني ڕێبه‌ري ئينقلاب له‌نێو پێشه‌نگان وه‌رزشي
ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي فه‌رمووي: پاڵه‌وانان ، هێماي تواناکاني گه‌لن ، بۆيه متمانه‌به‌خۆيي و متمانه‌ي نيشتماني خه‌ڵک ، به‌رز ده‌که‌نه‌وه.
"حه‌زره‌تي ئايه‌توڵڵا خامه‌نه‌يي"ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي ڕۆژي دووشه‌ممه له‌ديداري ژمارێک له پێشه‌نگان ، پاڵه‌وانان و خاوه‌ناني خه‌ڵات و ميدالياي لقه وه‌رزشييه‌کان له پێشبڕکێ جيهانييه‌کان و يارييه‌کاني ئۆله‌مپيک و پارائۆله‌مپيکي2012، قاره‌مانان و پاڵه‌واناني وه‌رزشي ئێرانيان به باڵوێزاني شووناس ، که‌سايه‌تي ، وره‌ي به‌رز ، هۆشي بان ، بڕوا و پێبه‌ندي به شه‌ريعه‌تي گه‌لي ئێران زاني و فه‌رمووي: وه‌رزشواناني قاره‌مان، وه‌ک لوتکه‌يه‌کن که بوارخۆشکه‌رن بۆ هه‌نگاوناني چين و توێژه‌کاني خه‌ڵک به‌تايبه‌ت لاوان ، به‌ره‌و لوتکه‌کان .
ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي فه‌رمووي: پاڵه‌وانان ، هێماي تواناکاني گه‌لن ، بۆيه متمانه‌به‌خۆيي و متمانه‌ي نيشتماني خه‌ڵک ، به‌رز ده‌که‌نه‌وه.
ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي وێڕاي پێداگري له‌سه‌ر ئه‌وه‌ي که ده‌س خستني سه‌کۆکاني پاڵه‌وانه‌تي له‌بواري وه‌رزشدا ، بێ هه‌وڵدان و ئيراده‌ي پته‌و و هۆشي باڵا ، نامومکينه ، ئاماده‌بووني وه‌رزشوانان له گۆڕه‌پانه نێوده‌وڵه‌تييه‌کان به‌پاراستني ئه‌خلاق و وره‌ي جوامێري و له‌به‌رچاوگرتني ياساوڕێسا دينييه‌کاني به بانگخوازي بۆ به‌هاکان و تايبه‌تمه‌ندييه شازه‌کاني گه‌ل و نه‌ته‌وه‌يه‌ک وه‌سف کرد. به‌ڕێزيان فه‌رمووي: به‌شداري ئافره‌تان و کچاني وه‌رزشکاري ئێراني به له‌به‌رچاوگرتني حيجابي شه‌رعي ، له گۆڕه‌پانه نێوده‌وڵه‌تييه‌کان له‌وێنه‌ي ئه‌و بابه‌تانه‌يه که هه‌نگاوێکي به‌رز و يه‌کجار گرينگ و به‌نرخه.
ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي وێڕاي ئاماژه به بابه‌تي جۆراوجۆري کوشت وبڕ ، ده‌سدرێژکاري و هه‌ڕه‌شه ي به‌ڕه‌سمي له ژناني موسڵماني به‌حيجاب له ئوروپا ، فه‌رمووي: له وه‌ها بارودۆخێکدا ، کاتێک ژنێکي موسڵماني ئێراني و به‌حيجاب ، پله‌ي پاڵه‌وانه‌تي به‌خۆ ته‌رخان ده‌دا و ده‌بێته هۆ تاکوو هه‌مووان ڕێزي لێ بگرن ، کارێکي يه‌کجار مه‌زن و گرينگ ئه‌نجام در‌اوه.
ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي فه‌رمووي: په‌يامه‌کاني پيرۆزبايي من بۆ سه‌رکه‌وتنه جيهانييه‌کاني وه‌رزشوانان ، سه‌رچاوه‌گرتوو له هه‌ستێکي ڕاست بێژانه‌يه که پێي وايه ، وه‌رزشوانان به ده‌س خستني پله‌ي پاڵه‌واني ، له ڕاستيدا خزمه‌ت به گه‌ل و وڵاته‌که‌يان ده‌که‌ن و په‌يامه‌کاني وره‌و ئيراده ، خۆڕاگري و بڕواي گه‌لي ئێران به‌گوێي جيهانيان ده‌گه‌يێنن.
"حه‌زره‌تي ئايه‌توڵڵا خامه‌نه‌يي" هه‌روه‌ها وێڕاي ئاماژه به خۆبواردني وه‌رزشواناني لاوي ئێراني له ئه‌نجامداني پێشبڕکێ له‌گه‌ڵ وه‌رزشواناني ڕژێمي زايۆني ، فه‌رمووي: ئه‌و کاره ، يه‌کجار به‌نرخ و هه‌وڵێکي زۆر گرنگ و هه‌ستياره له‌مه‌ڕ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ي ڕژێمي داگيرکه‌ري زايۆني.
ڕێبه‌ري مه‌زني ئينقلابي ئيسلامي ، تواناي باڵاي لاواني ئێراني له‌بواري جۆراوجۆري زانستي ، ته‌کنۆلۆژيايي و توێژينه‌وه‌يي ، به ڕاستييه‌کي حاشاهه‌ڵنه‌گر زاني و فه‌رمووي: مێژووي ئێراني ئيسلاميش شايه‌تي ئه‌و بابه‌ته‌يه‌و ده‌رکه‌وتني سيماو که‌سايه‌تييه هه‌ڵکه‌وته‌کاني وه‌ک"ابن سينا"،"زه‌که‌رياي ڕازي"،"فاڕابي"،"سه‌عدي"و"حافزي شيرازي" ، پێشانده‌ري هه‌بووني به‌هره‌ي چڕ‌وپڕ له‌م ناوچه‌ي جيهاندايه.
رادیو سوران