• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 4000
  • چوار شەممه 16/12/1391
  • رۆژژمێر :

سودەکاني ماست

خواردني ماست و سوده‌كاني چيه‌ بۆ ته‌ندروستيمان له 19 خا لبێ ئه‌وه‌ي بزانين سوده‌كاني چيه‌ بۆ ته‌ندروستيمان هه‌ر يه‌ك له‌ئێمه‌ ئاره‌زوي خواردني ماست ده‌كات, پسپۆڕێكي نه‌خۆشيه‌كاني هه‌ناوي به‌م شێوه‌يه‌ باس له‌سوده‌كاني ماست ده‌كات.

1  - خواردني ماست كۆبونه‌وه‌ي چه‌وري له‌ناوچه‌ي سك ”‌ ورگ”‌ ناهێڵێت.

خواردني ماست و سوده‌كاني چيه‌ بۆ ته‌ندروستيمان له 19 خا لبێ ئه‌وه‌ي بزانين سوده‌كاني چيه‌ بۆ ته‌ندروستيمان هه‌ر يه‌ك له‌ئێمه‌ ئاره‌زوي خواردني ماست ده‌كات, پسپۆڕێكي نه‌خۆشيه‌كاني هه‌ناوي به‌م شێوه‌يه‌ باس له‌سوده‌كاني ماست ده‌كات.

2- چه‌ند به‌كتريايه‌كي به‌سودي تێدايه‌ هاوكاره‌ له‌هه‌رسكردني خۆراك و نه‌هێشتني غازاتي ڕيخۆڵه‌كان و كار له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ي گه‌ده‌ ده‌كات له‌خۆراكه‌ زياده‌كان هه‌روه‌هاڕزگاركردنت له‌زنجيره‌يه‌ك به‌كتريا كه‌ ده‌بێته‌ هۆي ناخۆشكردني بۆني ده‌م وا باشه‌ شه‌وانه‌ پێش خه‌وتن كه‌مێك ماست بخورێت.

3- چه‌ورييه‌كاني ناو له‌ش ده‌سوتێنێت و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات، ڕێگرتن له‌دروستبوني خانه‌ي نوێي چه‌وري.

4- خۆراكێكي چاره‌سه‌ري باشه‌ به‌هۆي كاريگه‌ري له‌كه‌مكردنه‌وه‌ي توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ي قۆڵۆن و تواناي له‌سه‌ر چالاككردني كۆئه‌ندامي به‌رگري له‌ش.

5- ڕێژه‌ي كۆليسترۆل له‌خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه‌.

6- به‌رگري هه‌وكردن ده‌كات به‌هۆي مشه‌خۆره‌كانه‌وه‌.

7- پرۆتيني ناو ماست ده‌بێته‌ هۆي كه‌مكردنه‌وه‌ي په‌ستاني خوێن.

8- چه‌ندين ڤيتاميني به‌سودي تێدايه‌ وه‌ك ”‌ 1ب ، 2ب ، 5ب، 6ب، 12ب ، ك

‌9- ماده‌ي لاكتوز باشيلسي تێدايه‌ ئه‌وه‌ش ميكرۆبێكي ميكرۆسكوبيه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و زينده‌وه‌رانه‌ي نه‌خوازراون وه‌ك پاككردنه‌وه‌ي ڕيخۆڵه‌كان و له‌ناوبردني له‌85% ي ميكرۆبه‌ زيان به‌خشه‌كان.

10- يه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ي به‌ ئاساني هه‌رس ده‌بێت ئاسانتر له‌شير.

11- زۆر به‌سوده‌ بۆ كه‌ساني ته‌مه‌ن گه‌وره‌

12- نيشانه‌كاني پيري دواده‌خات و پێست بريقه‌دارو نه‌رم ده‌كات

13- هێڵێكي به‌رگري به‌هێزه‌ كۆبونه‌وه‌ي چه‌وري له‌ديواري ده‌ماره‌كان ڕاده‌گرێت.

14- گه‌ده‌ به‌هێز ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆي ڕاگرتني سكچون و ئاره‌زوي خواردن ده‌كاته‌وه‌ پله‌ي گه‌رمي له‌ش ڕاده‌گرێت.

15- به‌سوده‌ له‌كاتي هه‌وكردني جگه‌ر و لاواز بوني گورجيله‌ ده‌ركه‌ري غازاته‌.

16- مێشك هێورده‌كاته‌وه‌.

١٧- هاوكاره‌ له‌دابه‌زاني كێش.

١٨- به‌ سوده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ي ڕيخۆڵه‌كانيان لاوازه‌ هه‌روه‌ك بۆ قه‌بزي و سكچون له‌هه‌مان كاتدا و هه‌وكردني گه‌ده‌و ڕيخۆڵه‌كان.19- له‌ته‌مه‌ني ده‌مانگيه‌وه‌ پێويسته‌ بدرێت به‌منداڵ