كۆكه
لاي زۆربه‌ي خه‌ڵكي، كۆكه ته‌نها سه‌رما و هه‌ڵامه‌ت ده‌گه‌يه‌نێت، كه تا ڕاده‌يه‌ك ئه‌مه ڕاسته، به‌ڵام كۆكه (به‌تايبه‌ت كۆكه‌ي درێژخايه‌ن)، له‌وانه‌يه به‌هۆي نه‌خۆشيه‌كي درێژخايه‌ن و هه‌ندێك جار ترسناكه‌وه ده‌بێت.
هۆيه‌كاني كۆكه:
- نه‌خۆشيه‌كاني كۆئه‌ندامي هه‌ناسه: وه‌ك هه‌وكردني كورت خايه‌ني به‌شي سه‌ره‌وه‌ي كۆئه‌ندامي هه‌ناسه Acute respiratory tract infection ، به‌رهه‌نگ، هه‌وكردني درێژخايه‌ني بۆريه‌كاني هه‌ناسه Chronic bronchitis ، جگه‌ره‌كێشاني درێژخايه‌ن، سيل، شێرپه‌نجه‌ي سي.... هتد.
لاي زۆربه‌ي خه‌ڵكي، كۆكه ته‌نها سه‌رما و هه‌ڵامه‌ت ده‌گه‌يه‌نێت، كه تا ڕاده‌يه‌ك ئه‌مه ڕاسته، به‌ڵام كۆكه (به‌تايبه‌ت كۆكه‌ي درێژخايه‌ن)، له‌وانه‌يه به‌هۆي نه‌خۆشيه‌كي درێژخايه‌ن و هه‌ندێك جار ترسناكه‌وه ده‌بێت.
- نه‌خۆشيه‌كاني دڵ و سووڕي خوێن: سست بووني دڵ Heart failure.
وه‌ك سوورێژه، كۆكه‌ڕه‌شه، دڕكه و مێكوته، هه‌ڵامه‌ت... هتد.
_1 دوومه‌ڵي سييه‌كان Lung abscess
ئه‌گه‌ر هه‌وكردني سي يه‌كان زۆري خاياند يان نه‌خۆش تووشي هه‌وكردنێكي قورس هات، ئه‌وا مه‌ترسي دروست بووني دوومه‌ڵ هه‌يه. نه‌خۆشه‌كه به‌رده‌وام كۆكه‌ي ده‌بێت و وورده وورده به‌ره‌و لاوازي ده‌چێت، له‌وانه‌يه گۆشه‌ي نێوان شوێني به‌يه‌كه‌وه‌لكاني نێنۆك و په‌نجه‌ي ده‌ستي نه‌مێنێ Finger clubbing، پێويسته بۆ چاره‌سه‌ري نه‌خۆشه‌كه فيلمي تيشكي سنگي بۆ بگيرێت
2_داخوراني بۆرييه‌كاني هه‌ناسه Bronchectasis
هه‌ركاتێك نه‌خۆش به‌ڵغه‌مي هه‌بێت، ده‌بێت بزانيت بڕي به‌ڵغه‌مه‌كه‌ي چه‌نده، ئه‌گه‌ر زۆر بوو يان به خه‌مڵاندن له‌په‌رداخێك زياتر بوو له‌ڕۆژێكدا ئه‌وا مه‌ترسي ئه‌م نه‌خۆشيه هه‌يه. له‌م باره‌دا فيلمي تيشكي سنگ X-Ray نه‌خۆشيه‌كه ده‌رده‌خات. ده‌بێت نه‌خۆشه‌كه ئامۆژگاري بكرێت بۆ ئه‌وه‌ي به‌ڵغه‌مه‌كه‌ي فڕێ بداته ده‌ره‌وه به يارمه‌تي يه‌كێكي ديكه، به‌پێي شوێني فراوانبوونه‌كه ده‌بێت نه‌خۆشه‌كه پاڵ بكه‌وێت و يه‌كێكي ديكه له پشتي بدات خۆشي له هه‌مان كاتدا بكۆكێت. باشتر وايه نه‌خۆشه‌كه شله‌مه‌ني زۆر بخواته‌وه و ئه‌گه‌ر ڕه‌نگي به‌ڵغه‌مه‌كه‌ي گۆڕا بۆ زه‌رد يان سه‌وز پێويسته ڕه‌وانه‌بكرێت بۆ نه‌خۆشخانه.
ئاژانسی هه والی ئاخ‌و