خواردني ماسي هۆكارێك بۆ حساسية
باوترين خۆراكە كە لە هەندێك منداڵ و گەورەدا دەبێتە هۆي هەستەوەري( حساسيه ) كە بە درێژايي تەمەن دەمێنێتەوە، هەستەوەري بە ماسيي روودەدات لەبەر كاردانەوەي لەڕادەبەدەري سستمي بەرگريي لەش بەرانبەر بە پرۆتيني ماسي، ئهمهش لهئهنجامي ناسروشتي بووني ئهم خۆراكهوهيه، كە لەشي هەندێك كەس وەكو پرۆتينێكي نامۆ مامەڵەي لەگەڵدا دەكات، ئينجا لەش بە دەرداني دژەتەن Antibodies بەرەنگاري دەبێتەوە، ئەمەش هاني دەرداني ماددەي هيستامين دەدات كە نيشانە پەيدا دەكات لە پێست و كۆئەندامي هەرس و هەناسەدا.
باوترين خۆراكە كە لە هەندێك منداڵ و گەورەدا دەبێتە هۆي هەستەوەري( حساسيه ) كە بە درێژايي تەمەن دەمێنێتەوە، هەستەوەري بە ماسيي روودەدات لەبەر كاردانەوەي لەڕادەبەدەري سستمي بەرگريي لەش بەرانبەر بە پرۆتيني ماسي، ئهمهش لهئهنجامي ناسروشتي بووني ئهم خۆراكهوهيه، كە لەشي هەندێك كەس وەكو پرۆتينێكي نامۆ مامەڵەي لەگەڵدا دەكات
پرۆتيني پارڤەلبومين Parvalbumin كە لە ماسوولكەي ماسيدايە هۆكارە بۆ هەستەوەري لە هەموو جۆرەكاني ماسيدا، بۆيە تووشبووان بە هەستەوەري بە ماسيي تونە لەوانەيە كە بە خواردني هەر جۆرێكي ديكەي ماسي دوچاري هەستەوەري بن.
گەلێك جار جگە لە خواردن، هەستەوەري بە هەڵمژيني هەڵم لەكاتي برژاندني ماسيي تونە سەرهەڵدەدات چونكە بە گەرمكردن هەندێك پرۆتين لە گۆشت جيادەبێتەوە، هەروەها بەركەوتني راستەوخۆ بە گۆشتي تونە دەبێتە هۆي خورشت و سووربوونەوەي رووبەرێكي دياريكراوي پێست.
كاردانەوە هەتا پاش خواردني بڕێكي كەمي تونە لەوانەيە كە راستەوخۆ يان لە ماوەي 24 كاتژمێردا سەهەڵبدات بە شێوەي خورشت، سووربوونەوە يان ئاوساني پێست، دڵەكزێ، ناڕحەتي گەدە، سكچوون، رشانەوە، سك ئێشە، كۆبوونەوەي گاز لە ريخۆڵەدا، هەندێك جاريش هەناسەتەنگي.