كاكاو ده‌بێته هۆي به‌هێزكردني ماسولكه‌كاني دڵ
كاكاو يه‌كێكه له‌و خواردنه‌وانه‌ي كه‌سانێكي زۆر حه‌زي پێده‌كه‌ن به تايبه‌ت له وه‌رزي سه‌رمادا , توێژينه‌وه‌يه‌كي نوێش كه كۆمه‌ڵێك پزيشكي ئه‌مريكي ئه‌نجاميانداوه , باس له‌وه ده‌كات كه خواردنه‌وه‌ي كاكاو له‌شي مرۆڤ له چه‌ند نه‌خۆشيه‌ك ده‌پارێزێت.
خواردنه‌وه‌ي كاكاو له‌شي مرۆڤ له چه‌ند نه‌خۆشيه‌ك ده‌پارێزێت.
توێژه‌ره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن بوني مادده‌ي ئيكاپچين له پێكهاته‌ي كاكاودا ده‌بێته هۆي به‌هێزكردني ماسولكه‌كاني دڵ و سوده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش هه‌يه كه نه‌خۆشي شه‌كره‌يان هه‌يه.ئه‌م مادده‌يه كاره‌كاني مايتۆكۆندريا چالاك ده‌كات , ووزه و توانايه‌كي زۆريشيان پێ ده‌به‌خشێت.
توێژه‌ره‌كان داوايان له هاوڵاتيان كردووه كه به‌رده‌وام كاكاو بخۆنه‌وه به‌ڵام به بڕێكي ديار كرا‌و , چونكه زۆر خواردنه‌وه‌ي كاكاو سوده‌كاني ده‌گۆڕێت بۆ زيان و ڕه‌نگه ببێته هۆي توشبوون به چه‌ند نه‌خۆشيه‌كي جياواز.