خواردنى نان قه‌ڵه‌ومان ناکات
پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بۆچوونه‌ى باوه‌وه که پێى وايه قه‌ڵه‌وى هۆکارى خواردنى نانه، توێژينه‌وه‌يه‌کى ئيسپانى ئاشکراى ده‌کات خواردنى نان به شێوه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێته هۆى باشبوونى دۆخى خوێنبه‌ره‌کان و په‌يوه‌ندى راسته‌وخۆى به ئاستى چه‌وريى نێو له‌شه‌وه هه‌يه و به‌وه‌ش سوود به ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌گه‌يه‌نێت.
گه‌رچى پێشوتر واده‌زاندرا ئاستى چه‌ورى ته‌ندروست له‌له‌شدا ئاماژه‌يه به زيادبوونى کۆليسترۆڵى سودبه‌خش له به‌رامبه‌ر کۆليسترۆڵى زيانبه‌خشدا، به‌ڵام ئه‌و توێژينه‌وه‌يه که زانايانى زانکۆى به‌رشه‌لۆنه ئه‌نجاميانداوه، 275 که‌سى گرتووه‌ته‌وه له ته‌مه‌نى جياوازدا که رووبه‌ڕووى نه‌خۆشکه‌وتنى خوێنبه‌ره‌کانيان بوونه‌ته‌وه، ده‌يسه‌لمێنێت دواى شيکردنه‌وه‌ى کاريگه‌رييه‌کانى خواردنى نان که نانى سپى و ره‌ش پێکه‌وه کاريگه‌ريى پۆزه‌تيڤى له‌سه‌ر ئاستى چه‌ورى له‌له‌شدا هه‌يه.
پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بۆچوونه‌ى باوه‌وه که پێى وايه قه‌ڵه‌وى هۆکارى خواردنى نانه، توێژينه‌وه‌يه‌کى ئيسپانى ئاشکراى ده‌کات خواردنى نان به شێوه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێته هۆى باشبوونى دۆخى خوێنبه‌ره‌کان و په‌يوه‌ندى راسته‌وخۆى به ئاستى چه‌وريى نێو له‌شه‌وه هه‌يه و به‌وه‌ش سوود به ته‌ندروستى مرۆڤ ده‌گه‌يه‌نێت.
به‌پێى توێژينه‌وه‌که ئه‌و که‌سانه‌ى به شێوه‌ى رۆژانه نان ده‌خۆن، ئاستى چه‌ورى له له‌شياندا زۆر باشتر و که‌متره له‌وانه‌ى که نايخۆن و ئه‌وه‌ش نيشانه‌ى ئه‌وه‌يه ئه‌و که‌سانه که‌متر ترسى تووشبوون به نه‌خۆشييه‌کانى خوێنبه‌ره‌کانيان له‌سه‌ره به تايبه‌ت جه‌ڵته‌ى دڵ.
هاوکات زاناکانى توێژنينه‌وه‌که ده‌شيخه‌نه‌ڕوو که خواردنى نان به شێوه‌ى رۆژانه به تايبه‌ت نانى ره‌ش کاريگه‌ريى له‌سه‌ر هاوسه‌نگى سيستمى خۆراک هه‌يه و په‌يوه‌ندى راسته‌وخۆى به چه‌ورييه ته‌ندروسته‌کانه‌وه هه‌يه و کاريگه‌ريى ئه‌نسۆلين له خوێندا که‌مده‌کاته‌وه.
جه‌ماوه‌رنيوز