فۆبياي ده‌رزي لێدان ته‌ندروستي مرۆڤ دروستده‌كات
ئه‌و ترسه زۆره‌ي كه هه‌ندێك كه‌س له ده‌رزي لێدان و كوتان هه‌يانه، زۆربه‌ي كات ده‌گاته ئاستي تۆقاندن و مه‌ترسي له‌سه‌ر ته‌ندروستي مرۆڤ دروستده‌كات.
تريپانۆ فۆبيا، واته ترس له ده‌رزي لێدان، به‌و ترسه زۆره پێناسه ده‌كرێت كه هه‌ندێك كه‌س له وه‌رگرتني چاره‌سه‌ر له‌ڕێگه‌ي ده‌رزي لێدانه‌وه هه‌يانه، ياخود ترسێكي زۆريان هه‌يه له‌وه‌ي به‌مه‌به‌ستي ئه‌نجامداني پشكنين خوێنيان لێوه‌ربگيرێت، ئه‌و كه‌سانه به‌بيني ده‌رزي ياخود هه‌ندێك جار ده‌ستلێداني ده‌رزي درومانيش ترسێ:ي زۆر جه‌سته‌يان داده‌گرێـت.
به‌وته‌ي پزيشكه‌كان ئه‌و جۆره له فۆبيا مه‌ترسي گه‌وره له‌سه‌ر ته‌ندروستي مرۆڤ دروستده‌كات، چونكه ده‌بێته هۆي هه‌ڵكشان و به‌رزبوونه‌وه‌و نزمبوونه‌وه‌ي فشاري خوێن، تا ئاستي بورانه‌وه، زيادبووني لێدانه‌كاني دڵ‌و دودڵي‌و ئاره‌قكردنه‌وه‌و هێڵنجدان‌و گێژبوون.
ئه‌و ترسه زۆره‌ي كه هه‌ندێك كه‌س له ده‌رزي لێدان و كوتان هه‌يانه، زۆربه‌ي كات ده‌گاته ئاستي تۆقاندن و مه‌ترسي له‌سه‌ر ته‌ندروستي مرۆڤ دروستده‌كات.
له ڕێبه‌ري تايبه‌تي‌و ئاماري ئه‌مه‌ريكادا فۆبياي ده‌رزي، وه‌ك يه‌كێك له‌نه‌خۆشييه ده‌رونيه‌كان پۆلێن كراوه، به‌وته‌ي توێژه‌ران‌و لێكۆڵه‌ران له سه‌دا 80ي هۆكاري دروستبووني ئه‌و جۆره فۆبيايه، بۆماوه‌ييه، زۆربه‌ي ئه‌و كه‌سانه‌ي ئه‌و جۆره ترسه‌يان هه‌يه پێشتر كه‌سێكي نزيكي هه‌مان ترسي هه‌بووه.
به‌مه‌به‌ستي زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و ترسه‌دا يان هيچ نه‌بێت كه‌مكردنه‌وه‌ي، پسپۆڕه‌كان ئامۆژگاري ده‌كه‌ن به‌وه‌ي كه ده‌بێت پێش به‌كارهێنان‌و لێداني ده‌رزي ئه‌و شوێنه‌ي ده‌رزييه‌كه‌ي لێده‌درێت به كرێمێك يان مادده‌يه‌كي سڕكه‌ر سڕ بكرێت تا ئازاري لێداني ده‌رزييه‌كه كه‌مبكرێته‌وه.
nrt tv