ڕێژاو بەهەشتي بناري داڵاهۆ
لە سە د و بيست کيلۆميتري باکووري ڕۆژاواي کرماشان بە رە وقەسري شيرين لە سەر ڕێگاي کرند - سەرپێڵي زەهاو، لەنێوان دوندە سپي پۆش و جوانەکاني داڵاهۆ و دارستانەکان و لەپاڵ چۆمە بە خوڕەکاندا دەگەيتە جێگايەک کە دە ڵێي پارچەيەکي بەهەشتە لە سە ر عەرز.
ئێرە "ڕێژاو"ە . ڕێژاو لە زماني کوردي دا بە ماناي تاڤگە و قەڵبەزەيە.
لەيەکەمين نيگادا بۆ بينەر دەردەکەوێ کەبۆچي ئەم ناوچەيە ناوي ڕێژاوي لێنراوە. لەدڵي گاشەبەردەکاندا کانياوي زۆر جوان هەڵدەقوڵێن و ديمەنێکي جوانيان بە ڕێژاو بە خشيوە.
هەندێک کەس لەو باوەڕەدان کەوشەي ڕێژاو لە واژەي کوردي " ڕچ ئاو" بە ماناي ئاوي بەستراو يان ئاوي زۆر سارد، وەرگيراوە.
ناوچەي ڕێژاو لە ڕووي جۆگرافييەوە ناوچەيەکي کوێستاني و ئاو و هەوايەکي فێنکي هەيە کەلەباکوورەوە لکاوە بە کێوەکاني داڵاهۆ وە.
دارهەنجير وگوێز و هەنار و چۆمە بە خوڕەکاني ڕێژاو کە چاوگەي چۆمي ئەڵوەنن بوونەتە هۆي بەديهاتني سرووشتێکي جوان لەم ناوچەيەدا.
لێرە هيچ باسێک لە قە رەباڵغي و پيسي هەوا نييە. تەنيادەنگێک کەبەرگوێ دەکەوێ هاژەي چۆمان لەبن دارەبەرزەکاني ڕێژاو دايە. کێوەجوانەکاني ملە سوورە ، تاش خزي ، کوچکي تەلار، کاو و قەڵابەرزە جوانييەکي يەکجار زۆريان بە ڕێژاو بە خشيوە و کەژەوانان زۆرجاران ڕووي تێدەکەن .
دۆڵە جوانەکاني دەرە لەرز ، دەرە تاويان، هەنجير کوان و... وکانياوەکاني ڕێژاوي سە روو، کاني کاک غەفوور، چوار چەمە، کاني ملاواز، دەليق و... بۆ وێنە ئەو شوێنانە ن کە سە رنجي گەشتياران ڕادەکێشن.
بەڵام شوێنە سە رنج ڕاکێش و گە شتيارييەکاني ڕێژاو تەنيا سرووشتە جوانەکەي نييە ، چونکوو بە بڕواي زورێک لە ڕۆژهەڵات ناسان و مێژوو نووسان لە بە ر دامەزراني يەکەمين حوکوومەتەکان لە ڕۆژاواي ئێران ئەم ناوچەيە شوێني کەونارايي يەکجار زۆري لێن کە کێوي بێستوون و تاقۆسان و سەدان ئاسەواري مێژوويي لە کرماشان ، سە لمێنەري ئەم ڕاستييەن.
ناوچەي ڕێژاويش ئەگەر چي لە يەکەمين نيگادا تەنيا وەک سەيرانگەيەکي سرووشتي دێتە بە رچاو بە ڵام بە پێي لێکۆڵينەوە ي کەوناراناسان ئاسەواري ئەوتۆي تێدان کە سەلمێنە ري پێشينە ي دوورودرێژي ژياني مرۆڤ لە م ناوچەيە دايە.
لە سە د و بيست کيلۆميتري باکووري ڕۆژاواي کرماشان بە رە وقەسري شيرين لە سەر ڕێگاي کرند - سەرپێڵي زەهاو، لەنێوان دوندە سپي پۆش و جوانەکاني داڵاهۆ و دارستانەکان و لەپاڵ چۆمە بە خوڕەکاندا دەگەيتە جێگايەک کە دە ڵێي پارچەيەکي بەهەشتە لە سە ر عەرز.
يەک لەم ئاسەوارانە ڕێگاي کەونارايي ساسانييەکان لەم ناوچەدايە. بەم ڕێگايەدا تەنيا بە هەسب و هێستر يان بە پێيان هات و چۆ ئەنجام دەگرێ و لە و ڕێگايانەيە کە عێل و هۆز و کۆچەران هات و چۆي پێدادەکەن.
لەئاسەوارە کەوناراييەکاني ئەم ناوچەيە دەتوانين ئاماژە بکەينە مزگەوتي عەبدوڵڵاي کوڕي عومەر کە يەکێک لە کۆنترين مزگەوتەکاني ئێرانە.
بە پێي نووسراوە مێژووييەکان خەڵکي ئە م ناوچەيە بە پێچەوانەي ناوچەکاني ديکە يەکەمين کەسانێک بوونە کە ئاييني پيرۆزي ئيسلاميان وەرگرتووە و پەرەيان پێداوە .
لەئاسەوارەکاني ديکەي ناوچەي ڕێژاو قەڵاي يەزدگردە کەلە پازدە کيلۆميتري سێ ڕێياني سەرپێڵ - ڕێژاودايە . کەونارا ناسان دەڵێن ئەم بينايە هي سە ردەمي ساسانييەکانە.
جگە لە قەڵاي يەزدگرد لە بەردە م باخەکاني ڕێژاو دا قەڵايەک هەيە کە خەڵکي ناوچەکە پێي دەڵێن" قەڵاي کوچک" .ئەم قەڵايە دوو نهۆم بووە کە بەداخەوە ڕووخاوە و تەنيا چەند ژووري نهۆمي يەکەمي ماونەتەوە .
ڕێگايەک کە بە ڕێگاي ساساني بەناوبانگە دەچێ بە رە و قەڵاکە و قەراخ ڕێگاکە ديواري وشکەچني بۆ دروست کراوە تا ڕێبواران بە ئاساني هات و چۆ بکەن و مەترسي کەوتنە خوار و بەربوونەوەيان نەبێت.
يەک لە شوێنە سە رنج ڕاکێشەکاني ديکە ي ئەم ناوچەيە کە سە رنجي گەشتياران و هۆگراني مێژوو بەرەو لاي خۆي ڕادەکێشێ گۆڕستانێکە کە پێشينەيەکي زياتر لە هەزار ساڵي هەيە کە لەوێ هەندێ گۆڕ بە شێوەي چوار تاقەکاني سەردەمي ساساني بەرچاو دەکەون.
ماڵپەري راديووي سووراني