توێكڵي سێ‌و له چه‌وري له‌ش رزگارت ده‌كات
توێژينه‌وه‌يه‌كي زانستي سه‌لماندويه‌تي كه توێكڵي سێ‌و هۆكارێكي زۆر باش‌و سه‌ركه‌وتووه بۆ ڕزگاربوون له چه‌وري له‌ش.
چه‌ند زانايه‌كي زانكۆي ئيواي ئه‌مريكي ده‌رئه‌نجامي توێژينه‌وه‌يه‌كي خۆيان بڵاوكرده‌وه كه تێيدا گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و ئاكامه‌ي توێكڵي سێ‌و به هه‌موو جۆره‌كانييه‌وه تێكه‌ڵه‌و ئاوێته‌يه‌كي سروشتي تێدايه كه زه‌خيره‌يه‌كي زيندوو پێكده‌هێنێت‌و ده‌بێته هۆي تواندنه‌وه‌ي چه‌وري‌و ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ي كێش‌و قوتاربوون له قه‌ڵه‌وي.ئه‌نجامده‌راني توێژينه‌وه‌كه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ي توێكڵي سێ‌و مادده‌ي (يۆرۆسۆليك)ي تێدايه كه ده‌بێته هۆي سوتاندني گه‌رماوزه‌كان‌و ئه‌وه‌ش يارمه‌تي كه‌مبوونه‌وه‌ي كێشي مرۆڤ ده‌دات، هه‌روه‌ها خواردني توێكڵي سێ‌و به‌يه‌كێك له فاكته‌ره‌كاني "دواخستني هه‌لي تووشبوون به شه‌كره‌و چه‌وري جگه‌ر" داده‌نرێت.
توێژينه‌وه‌يه‌كي زانستي سه‌لماندويه‌تي كه توێكڵي سێ‌و هۆكارێكي زۆر باش‌و سه‌ركه‌وتووه بۆ ڕزگاربوون له چه‌وري له‌ش.
ئه‌و زانايانه ئاماژه ده‌كه‌ن به‌وه‌ي ترشي (يۆرۆسۆليك) ته‌نها نابێته هۆي تواندنه‌وه‌ي چه‌وري له‌ش، بگره ده‌بێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م زيادبووني كێشي له‌ش‌و قه‌ڵه‌وبوون.