• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 330
  • دوو شەممه 9/11/1391
  • رۆژژمێر :

زەيتون لە قورئاني پيرۆزدا و سودەکاني

يەكێكي تر لەو رووەكانەي لەقورئاني پيرۆز ناوي هاتووە، (زەيتون)ە، كەمێژووي ئەو رووەكە بۆ هەزاران ساڵ پێشي ئێستا دەگەڕێتەوە.

سەرچاوە مێژووييەكان دەڵێن: لەوكاتەوەي مرۆڤ سەرقاڵي كشتوكاڵ كردن بووە، ڕووەكي زەيتوني ناسيوەو رواندوويەتي، هەندێك لەو دارانە لەساڵي (140) ي ميلاديدا لەلايەن (هادريان) ي ئيمپراتۆري (رۆماني) ڕوێندراوەو تاكو ئێستاش ماوەو زيندوون، لەناوچەكاني (فەڵەستين) يش هەندێك دار هەن مێژووەكەيان بۆ دوو هەزار ساڵ پێشي ئێستا دەگەڕێتەوەو تاكو ئێستاش زيندوون، يان لەهەندێك ناوچەي ئيسپانيا دارگەلێكي زۆري زەيتون هەن كەمێژووەكەيان بۆ هەزار پێشي ئێستا دەگەڕێتەوە.

يەكێكي تر لەو رووەكانەي لەقورئاني پيرۆز ناوي هاتووە، (زەيتون)ە، كەمێژووي ئەو رووەكە بۆ هەزاران ساڵ پێشي ئێستا دەگەڕێتەوە.

لەبنەڕەتدا زەيتون بۆ زەيتەكەي دەڕوێندرێت، كەسوودي هەيە بۆ ئامادەكردني خواردەمەني و لەهەموو زەويەكيش زەيتون دەڕوێت، بەو مەرجەي زەويەكە فشەڵ بێت و بەئاساني ئاوي پێدابڕوات.

لەزانستي پزيشكيدا زەيتي زەيتون زۆر سوودي هەيە، وەك ئەمانە (رەقبوني خوێن بەرەكان و سنگەكوژێ‌ و دابەزاندني خوێني بەرزو ميزيش دەهێنێت).

لەقورئاني پيرۆزدا زەيتون لەچەند سورەتێك وەك (نور، تين، ئەنعام، نەحل، موئمينون، عەبەس) ناوي هاتووە.

باخچه