دۆزينه‌وه‌ي کانياوێکي دێرين له‌ژێر تاقي بچووک
ئاسه‌واري دێرين و به‌ناوبانگي تاقهوساني کرماشان پاش نۆژه‌نکردنه‌وه، شێوازێکي نوێ به‌خۆوه بينيوه و له نۆژهنکردنهوهي پهيکهره به‌ردينه‌کان کانياوێکي دێريني سهردهماني پێشوو ده‌رکه‌وت.
به دواي ڕه‌خنه‌ي توندي کهونينهناساني ئێراني له‌سه‌ر شێوازي پێڕاگهيشتن و پاراستني ئاسه‌واره دێرينه‌کان له تاقه‌وسان، ئيداره‌ي گشتيي گه‌شتياري و ئاسه‌واره دێرين و فهرههنگييهکاني پارێزگاي کرماشان له پڕۆژهيهکي 15 ساڵه هه‌ستا به ڕێک و پێک کردن و سامانداني ئه‌م کۆمه‌ڵه ئاسه‌واره دێرينه و له ئێستادا ديمه‌ني تاقه‌وسان گۆڕانکاري ته‌واوي به سه‌ردا هاتووه.
ئاسه‌واري دێرين و به‌ناوبانگي تاقهوساني کرماشان پاش نۆژه‌نکردنه‌وه، شێوازێکي نوێ به‌خۆوه بينيوه و له نۆژهنکردنهوهي پهيکهره به‌ردينه‌کان کانياوێکي دێريني سهردهماني پێشوو ده‌رکه‌وت.
له‌مباره‌وه جه‌ليل ڕهحيمي سه‌در، به‌ڕێوه‌به‌ري گشتيي ئيداره‌ي گه‌شتياري و ئاسه‌واره دێرين و فهرههنگييهکاني پارێزگاي کرماشان ڕايگه‌ياند: به‌شێکي زۆري نۆژهنکردنهوهي تاقه‌وسان له‌ژێر چاوه‌دێري دێرينه‌ناساني لێهاتووي ئێراني ئه‌نجام دراوه و ديمه‌ني تاقه‌وسان هه‌رچي زياتر له ڕه‌سه‌نايه‌تي مێژوويي خۆي نێزيک ده‌بێته‌وه.
ڕهحيمي سه‌در ئامانجي ئه‌م پڕۆژهيهي به هه‌وڵێک له پێناو تۆمارکردني تاقه‌وسان له ليستي ئاسه‌واره جيهانييه‌کان و بهخشينهوهي ڕۆحي مێژوويي و ڕه‌سه‌نايه‌تي ئه‌م ئاسه‌واره 1800 ساڵه ڕاگه‌ياند و وتيشي: پێشتر تاقه‌وسان کرابووه پارکێکي گشتيي و نيشانه‌کاني شوێنێکي دێرين و کۆني پێوه نه‌مابوو به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و شێوه‌يه گۆڕدراوه و ڕۆحي کۆن و مێژووي ڕهسهني ئه‌م ئاسه‌واره پێوه بهدي ده‌کرێت.
ئاماژه‌شي دا به گرينگايه‌تي پاراستني پهيکهره بهردهکاني تاقه‌کان و به‌رده نهخشێندراوهکاني تاقه‌وسان و وتي: هه‌موو ئه‌و ئاسه‌وارانه به وردبيني و هه‌ستياري زۆره‌وه ده‌پارێزرێن و کار بۆ نۆژهنکردنهوهيان ده‌کرێت.
له‌لايه‌کي ديکه‌وه به‌رپرساني ئه‌و ئيدارهيه ڕايانگه‌ياند: پاش بينيني دزهکردني ئاوي باران، له نێو تاقهکاني تاقه‌وسان و به تايبه‌ت تاقي بچووک، به مه‌به‌ستي پاراستني تاقه‌کان و پهيکهرهکان ژێر تاقي بچووکي ئه‌و کۆمه‌ڵه ئاسه‌واره هه‌ڵکۆڵرا و له ئه‌نجامدا کهناڵێکي دێريني ئاو ده‌رکه‌وت که نيشانه‌ي هه‌بووني کانياوێک بوو له‌ژێر پهيکهرهي ئهردهشيري سێهه‌م.
پاش ههڵدانهوهي ئه‌و پارچهبهردانهي به‌رده‌م پهيکهرهي ئه‌رده‌شير کانياوێکي دێرين ده‌رکه‌وت که ئاوي زۆري تێدا هه‌يه و به‌رد په‌رژين کراوه.
به ده‌رخستني ئه‌و کانياوا و کۆنتڕۆڵ کردني ئاوي کانييه‌که دزهکردني ئاو له تاقه‌کان و پهيکهره به‌رده‌کان چاره‌سه‌ر کرا.
مێژووي تاقهوساني کرماشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سهدهي سێهه‌مي زاييني و چاخي ساسانييهکان و ديمه‌ني شاکاني ساساني و له‌وانه ئهردهشيري دووهه‌م و شاپووري دووهه‌م و سێهه‌م پيشان ئه‌دات و به دوو تاقي گه‌وره بچووک و پهيکهره به‌ردينه‌کان لهباري مێژوويي و فه‌رهه‌نگييه‌وه خاوه‌ن گرينگايه‌تي زۆره.
کوردپرێس