زيانەکاني خۆراکي ئامادە کراو
ئه‌و خۆراكانه‌ي كه ده‌كوڵێنرێن و پاشان له بهستێنهرهكاندا هه‌ڵده‌گيرێن و دواتر لێدهنرێنهوهو به‌كارده‌هێنرێن، تامێكي خۆشيان هه‌يه، بهلاَم يه‌كێكن لههۆكارهكاني توشبوون به‌نه‌خۆشي شێرپه‌نجه.
به‌پێي توێژينه‌وه‌يه‌ك ئه‌و پهتاتهيهي كه له ريستۆرانت و خورادنگه خێراكان پێشكه‌ش به هاوڵاتيان ده‌كرێت بڕێكي ئێجگار زۆر مادده‌ي كيمياييان تێدايه كه ده‌بنه هۆي توشبوون به نه‌خۆشي شێرپه‌نجه.
به‌وته‌ي ئه‌و توێژه‌رانه، په‌تاته‌ي قاشكراو كه له دواييدا وشك ده‌كرێته‌وه‌و كه‌مێك ده‌كوڵێنرێت و دواتر سورده‌كرێته‌وه‌و ده‌خورێت، بڕێكي زۆر ماده‌ي ئهكريلاميدي تێدا كۆده‌بێته‌وه، كه ده‌بێته هۆي توشبووني مرۆڤ به نه‌خۆشي شێرپه‌نجه‌و ئه‌و مادده‌يه‌ش له‌ناو ئه‌و پهتاتهيهدا ده‌مێنێته‌وه تا كاتي بهكارهێنانو خورادني.
ئه‌و خۆراكانه‌ي كه ده‌كوڵێنرێن و پاشان له بهستێنهرهكاندا هه‌ڵده‌گيرێن و دواتر لێدهنرێنهوهو به‌كارده‌هێنرێن، تامێكي خۆشيان هه‌يه، بهلاَم يه‌كێكن لههۆكارهكاني توشبوون به‌نه‌خۆشي شێرپه‌نجه.
دۆناڵد مۆترام، پسپۆڕ له‌بواري كيمياي خۆراكيدا، ده‌ڵێت، دروستكردني فينگهر جيپس، يان په‌تاته‌ي سوركراوه به‌قاش، به‌چه‌ند قۆناغكێدا ده‌ڕوات، جياكردنهوهو لهتلهتكردن، سپيكردنه‌وه، زيادكردني شه‌كر بۆ پێكهاتهكهي، وشككردنه‌وه، هه‌ڵگرتني له بهستێنهردا، كه‌مێك كوڵاندن هه‌ر ئه‌وه‌نده روكاري ده‌ره‌وه‌ي نه‌رم ببێته‌وه، پاشان سوركردنه‌وه‌و خواردني، به‌م جۆره په‌تاته‌كه تامێكي خۆش‌و رهنگێكي ئاڵتوني جوان وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و پسپۆڕه ئاماژه‌ي به‌وه‌شدا، ماده‌ي ئهكريلاميد به‌شێوه‌يه‌كي سروشتي له‌كاتي كوڵاني زۆربه‌ي زۆري به‌رهه‌مه خۆراكيهكاندا دروستده‌بێت، په‌تاته‌ش يه‌كێكه له‌و خۆراكانه، به‌ڵام كوڵاندني ئه‌و خۆراكانهو دواتر هه‌ڵگرتنيان له بهستێنهرهكاندا، سه‌لاجه‌و موجهميده، دووباره دهرهێنانهوهو لێنانيان، ڕێژه‌ي ئه‌و مادده‌يه زياد ده‌كات و ئه‌ويش ده‌بێته هۆي زيادبووني ئه‌گه‌ري توشبوون به‌نه‌خۆشي شێرپه‌نجه.
کورد گرووپ