گۆشت بەكوڵاوي بخورێت يان بەبرژاوي؟
لەڕۆژاني جەژندا بەرهەمە گۆشتييەكان سەرەكيترين پێكهاتەي ژەمەكاني خواردن پێكدەهێنن، لەكاتێكدا گۆشت سەرچاوەيەكي دەوڵەمەندە بۆ پێداني پرۆتين بە جەستە بەڵام لەهەمان كاتيشدا مەترسي لەسەر تەندروستي مرۆڤ دروستدەكات، بەتايبەت ئەگەر بێتو زيادەڕۆيي لەخواردني گۆشتدا بكرێت بە برژاويو سوورەوەكراوي.
يەكێك لە پسپۆڕەكاني خۆراك لە سەنتەري نەتەوەيي توێژينەوەي ميسر، دەڵێت، مرۆڤ لە ڕۆژێكدا پێويستي بە بڕي 60 گرام پرۆتين هەيە، زيادبووني ئەو ڕێژەيەش بەكەمترين ئاست دەبێتە هۆي تێكداني كۆئەندامي هەرسو بەرزبونەوەي ڕێژەي بۆليناو ترشي يۆريكو هيلاك كردني گورچيلەكانو بەرزبوونەوەي ڕێژەي كۆليسترۆڵ لە خوێنبەرەكان، كە بەهۆيەوە فشاري خوێن بەرز دەبێتەوەو ئەگەري وشبوون بەجەڵتەي لێدەكرێت.
يەكێك لە پسپۆڕەكاني خۆراك لە سەنتەري نەتەوەيي توێژينەوەي ميسر، دەڵێت، مرۆڤ لە ڕۆژێكدا پێويستي بە بڕي 60 گرام پرۆتين هەيە.
ئەو پسپۆڕە ئامۆژگاري دەكات بەوەي كە باشترين شێوازي ئامادەكردني گۆشت لە ژەمەكاندا بە كوڵاندنيەتيو خورادني بڕە گۆشتێكي كەمو دابەشكردنێتي بەسەر ژەمەكاندا، هاوكات دەڵێت پێويستە لەگەڵ گۆشتدا جۆرێك لە جۆرەكاني زەڵاتە، كە سەوزە بەشێكي زۆري پێكبهێنەرەكەي بێت، بخورێت، هاوڕێ لەگەڵ شەربەتي ليمۆ.
هاوكات ئامۆژگاري دەكات بەخواردني كاهوو ميوە لەدواي خورادني گۆشت چونكە كارئاساني بۆ كۆئەندامي هەرسكردن دەكەن، دەشڵێت دەبێت لەدواي ورادني گۆشت لەخواردنەوە گازيو خورادنەوەي قاوە دوربكەوينەوەو لەجێ"ەي ئەوان چاي سەوزو ئاوي نەعنا بخورێتەوە، چونكە دەبنە هۆي تواندنەوەي ئەو چەورييەي كە لە گۆشتەكەوە دەست دەكەوێت.
لە كۆتايي ئامۆژگارييەكانيشيدا دەڵێت، پێويستە مرۆڤ دواي ژەمەكان كەمێك وەرزش بكات، ئەگەر ئەو وەرزشە بەپێ رۆيشتن بێت بۆ ماوەي نيو كاتژمێريش.
سەرچاوه:سايتي کانالي ان ئار تي تي وي